ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
ئازادی کۆڕ و کۆبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین دیاردەیەکی شارستانی و دێموکراسییە، کە خەڵکانی ناڕازی لەپێناوی گەیاندنی کێشە و داخوازییەکانيان بەدەسەڵات، کەڵکی لێ وەردەگرن. بە بڕوای من، خەڵک ئازادە خۆپیشاندان بکات و ناڕەزایی دەرببڕێت، بەڵام ئازاد نییە لەوەی چی پێ خۆش بوو لەمیانی خۆپیشاندانەکاندا ئەنجامی بدات. مانا و مەفھوومی چەمکی"ئازادی"، ئەوە نییە کە چۆنت پێ خۆش بوو ئاواھی مامەڵە بکەیت، بەڵکوو ئازادی بەرپرسیارێتییە. تاکی خۆپیشاندەر دەبێ تێگەیشتنی ئەوەی ھەبێت کە ئازادی یەکسان نییە بە"بەرەڵڵایی"، ھەروەکوو گوتمان، ئازادی بەرپرسیارێتییە. خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین زۆر گرنگە، بەڵام لەوە گرنگتر، تێگەیشتنە لەوەی چۆن ناڕەزایی دەرببڕین!. لێرەدا ھۆشیاری دەور دەبینێت، ئاستی ھۆشیاری ئێمەی خۆپیشاندەر لە چ ئاستێکدایە؟ ھەرکاتێک لەوە تێگەیشتیین کە ئازادی بەرپرسیارێتییە، ھەروەھا لەوەش تێگەیشتیین چۆن ناڕەزایی دەرببڕین، ئیتر دەنگی ناڕەزایی جەماوەر کاریگەرتر و جوانتر دەبێ. بەشێک لە خۆپیشانە ناڕەزایەتییەکان، بەو پێیەی ھۆشیاری لەگەڵ نییە، کێرڤی قەیرانەکان بەرەو ئاستێکی باڵاتر دەبات و ئاسۆی چارەسەریەکانیش لێڵتر دەکات.
 
 
محەمەد چاوشین/ قەڵادزێ ١٨/ ١٢/ ٢٠١٧
 

 

 

  • 1