ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌نێوان 1983بۆ 2017 سی وچوار ساڵ نێوانیانه‌  ، 34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگی منیش ده‌نگێكی ناڕازیی نێو ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بوو له‌دژی ڕژێمی به‌عس وبۆ به‌دیهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانمان .ئه‌و ده‌مه‌ ئێمه‌ ی گه‌نجان له‌پێناو به‌دیهێنانی خواست وداوا ڕه‌واكانمان بێكه‌س وته‌نی  بیرمان ده‌كرده‌وه‌ :

قه‌ت مه‌ڵێن دوژمن به‌هێژه‌و تۆپ وته‌یاره‌ی هه‌یه‌

ئیتفاقتان گه‌ر هه‌بێ زۆر زه‌حمه‌ته‌ خۆی ڕاگرێ  .

به‌ڵێ ،ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌كانی دوێنێ دۆست و پیشتیوان و هانده‌ر و هێزمان بوون ...

پاش تێپه‌ڕبوونی سی وچوار ساڵ نه‌وه‌یه‌كی نوێ ، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی تازه‌ ،به‌دید و خوێنێكی تازه‌وه‌  ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌كه‌نه‌ یه‌ك و داوای مافه‌ ڕه‌واو سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ،ئه‌م گه‌نجانه‌ پاش 26 ساڵ له‌دامه‌زراندنی حكومی نه‌ته‌وه‌یی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  خوازیاری جێبه‌جێ كردنی مافه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌دابینكردنی كاره‌با و هه‌لی كار و دابینكردنی موچه‌  ی موچه‌خۆران و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیكه‌  .

ئه‌مجاره‌یان پێشمه‌رگه‌كانی دوێنێ به‌پێچه‌وانه‌ی 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نابنه‌وه‌ دۆست و هاوپشت و هاوهێز و هاوده‌نگیان ...ئه‌مجاره‌ دۆست و قوربانیه‌كانی دۆێنێ  وه‌ك جه‌للاد و ڕه‌قیب له‌ داوا و خواسته‌كان ده‌ڕوانن ، پاش 37 ساڵ جارێكی دیكه‌ و به‌ده‌نگێكی جیاواز وناڕازیی بێكه‌س ئاسا به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێن  :

قه‌ت مه‌ڵێن دوژمن به‌هێزه‌ و تۆپ وته‌یاره‌ی هه‌یه‌

ئیتفاقتان گه‌ر هه‌بێ زۆر زه‌حمه‌ته‌ خۆی ڕاگرێ