ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ،له‌چه‌ندین وڵاتی جیاجیای ئه‌م دونیایه‌دا ،به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكتاتۆره‌كان  تێیدا ده‌سه‌ڵاتدار بون  . وه‌ك بڵێ ی مێژوو ڕوداوه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ و دوباره‌ده‌بێته‌وه‌ .

به‌رله‌وه‌ی من بچمه‌ ناو باسه‌كه‌مه‌وه‌ ،تاكه‌ پرسیارێكتان ئاراسته‌ده‌كه‌م وده‌ڵێم  :ئایا ئێوه‌ مێژوتان خوێندوه‌ته‌وه‌ ؟ یان خوێندوتانه‌ته‌وه‌ و شه‌رم ده‌كه‌ن بڵێن به‌ڵێ ؟ یان  به‌ده‌ر له‌هه‌موو تێڕوانینێك سروشتی خۆتان وایه‌ بچنه‌وه‌ سه‌ر ڕێگه‌ی هاوبیر و كرده‌وه‌كانتان  .

به‌هه‌ر حاڵ  لێره‌وه‌ من له‌بری هه‌مووان وه‌بیرتان دێنمه‌وه‌ .

زۆر بوون ئه‌و ڕژێمه‌ دیكتاتۆر و زاڵم ودوژمنكارانه‌ی سسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرێك له‌ وڵاتانی دونیایان به‌ڕێوه‌ ده‌برد و له‌به‌رامبه‌ر داواكاری مافه‌كانی هاوڵاته‌كانیان به‌ زه‌بری هێزی عه‌سكه‌رتارییه‌ت و ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داواكارییه‌ ڕه‌واكانیان داوه‌ته‌وه‌ ،دواجار تا موده‌تێكی كه‌م توانیویانه‌ زه‌بری هێزی خۆیان بوه‌شێنن دواجار له‌به‌رامبه‌ر هێزی گه‌ڵدا چۆكیان داداوه‌ و كورسی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ گه‌ل به‌جێهێشتوه‌ و به‌سزای عه‌داله‌ت و یاسا گه‌یه‌نراون  .نمونه‌كان زۆرن  ڕه‌نگه‌ لێره‌ جێگه‌ی خستنه‌ ڕووی ئه‌و نمونانه‌ نه‌بێته‌وه‌ .

به‌ڵام له‌كۆتایی  ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێنی ئه‌و ڕژێمه‌ دیكتاتۆر و عه‌سكه‌رتارییه‌تانه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرابوه‌ و سه‌لمێنراوه‌ كه‌ دواجار له‌ململانێكاندا گه‌ل براوه‌بوه‌و سه‌ركه‌وتوه‌  .

ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و خه‌مساردی و بێبكایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌باشوور، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانی خواسته‌كانیان بۆدابینكردنی موچه‌ وخزمه‌تگوزراییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ئازادی راده‌برین و ئازادییه‌ سیاسیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ...له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی داواكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك  به‌به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیكه‌ به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین شه‌هید و برینداربوون له‌ڕیزی خۆپیشانده‌ران و ناڕازییانی لێكه‌وتۆته‌وه‌  هه‌ر بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ به‌م شێوه‌ عه‌سكه‌رتاریه‌ته‌ كۆتایی به‌خۆپیشاندانه‌كان بهێنێت  .

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ چاوێك به‌ مێژووی شۆڕشی گه‌لان بخشێنین ئه‌وڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌میشه‌ به‌ره‌ی گه‌ل به‌ره‌ی ڕه‌وا و هه‌قن و دیكتاتۆره‌كان ناتوانن داوا و مافه‌ ڕه‌واكانیان له‌كۆڕنێن و ده‌رئه‌نجام سه‌ركه‌وت بۆ گه‌له‌ .

بۆیه‌ ده‌كرێت سه‌رانی ده‌سه‌لاتی سیاسیله‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به‌و ڕاستیه‌ بكه‌ن كه‌ هێزی سه‌ربازی ناتوانێ به‌رله‌سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌ل بگرن   . وه‌ ناشبێت ده‌رك به‌و ڕاستیه‌ نه‌كرێت كه‌ دواجار ئه‌وه‌ هێزی گه‌ل و ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌ سه‌رده‌كه‌وێت  .

 

  • 1