ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من نامه‌وێت لێره‌دا باس له‌ ڕۆمانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ڕۆمانوس (یۆرك بێكه‌ر )  یه‌عقوبه‌ درۆزن بكه‌م  .كه‌ به‌م دواییانه(‌كه‌ریم په‌ڕه‌نگ )به‌ سه‌لیقه‌یه‌كی ماندونه‌ناسانه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵه‌مانییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌رزمانی كوردی و  ناوه‌ندی غه‌زه‌لنوس چاپ و بلاوی كرده‌وه .ئه‌م ڕۆمانه‌ ده‌كرێت به‌یه‌كێك له‌و ڕۆمانه‌ به‌ناوبانگانه‌ ئه‌ژمار بكرێت كه‌ دیمه‌ن و ڕوداوه‌كانی هۆلۆكۆستمان بۆ ده‌خاته‌ ڕوو .

ڕه‌نگه‌ (یۆرك بێكه‌ر ) به‌م ڕۆمانه‌ مه‌زنه‌ی توانیبێتی كارێكی جدی بكات بۆ ناساندنی كه‌یسی هۆلۆكۆست كه‌ دواجار بۆ سودی جوله‌كه‌كان كۆتایی دێت .

لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت بپرسم ،ئایا ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌درێژایی مێژوی بزووتنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕوبه‌ڕووی جینۆساید و قات و قڕی نه‌بوینه‌ته‌وه‌ ؟ ئایا ئێمه‌ خاوه‌نی ئه‌نفالی هه‌شت هه‌زار به‌رزانی نین ؟ ئایا ئێمه‌ خاوه‌نی ڕاگواستن و خاپوركردنی زیاتر له‌ 4500 گوند و شارۆچكه‌ نین ؟ ئایا ئێمه‌ خاوه‌نی ئه‌نفال نین ؟ئایا ئێمه‌ خاوه‌نی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و زیاتر له‌ 100 شوێنی دیكه‌ نین ؟ ئایا ئێمه‌ خاوه‌نی خاكێكی به‌سوتماك نین ؟ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو قوربانی دان وماندوبن و تێكۆشانه‌ ین ،ئایا خاوه‌نی چه‌ند (یۆرك بێكه‌ر ) و ڕۆمانی وه‌ك (یه‌عقوبه‌ درۆزن ) ین ؟

لێره‌ نامه‌وێت ئه‌و ناهه‌قیه‌ بكه‌م و بڵێم ، ئێمه‌ خاوه‌نی چه‌ند هه‌وڵێك نین كه‌ ویستومانه‌ له‌ڕێ ی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ كار له‌سه‌ر ناساندنی دۆسییه‌كانی ئه‌نفال و قه‌تلوعام و كیمیابارانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین  .به‌ڵام پێویسته‌ زۆر ڕاستگۆیانه‌ و به‌بێ هیچ جۆره‌ شه‌رمكردنێك ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێین كه‌ به‌داخه‌وه‌ ،ئێمه‌ كه‌ به‌درێژایی مێژووی شۆڕشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بوینه‌ته‌ خاوه‌نی چه‌ندین دۆسییه‌ی جینۆساید به‌لام نه‌مانتوانیوه‌ به‌جدی له‌ڕێ ی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ كار بۆ ناساندنی ته‌واوی ئه‌م دۆسیانه‌ بكه‌ین . بۆیه‌ لێره‌وه‌ نایشارمه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ك كورد پێویستمان به‌چه‌ندین نوسه‌ری جدی وه‌ك (یۆرك بێكه‌ر ) و ڕۆمانی یه‌عقوبه‌ درۆزن هه‌یه‌ تا بتوانین له‌ته‌واوی دونیا ئێمه‌ش بڵێین به‌ڵێ ئێمه‌ی كورد به‌درێژایی مێژووی ڕابردووی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دا ڕوبه‌ڕووی جینۆساید و قه‌تڵوعام بوینه‌ته‌وه‌  .

ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌پاش خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی (یه‌عقوبه‌ درۆزن ) بڵێن خۆزگه‌ ئێمه‌ش وه‌ك جوله‌كه‌كان ده‌بوینه‌ خاوه‌نی یه‌ك (یۆرك بێكه‌ر ) و ڕۆمانه‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی بمانتوانیبا له‌ڕێ ی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ بمانتوانیبا به‌دونیامان بوتبایه‌ :به‌ڵێ ئێمه‌ش گه‌لێكین دوچاری جینۆساید بوینه‌ته‌وه‌  . ‌ 

  • 1