ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زنجیرە خۆ پیشاندانێکی جەماوەریانەی بەر فراوان لە سەرانسەری ئێراندا. لەنزیکەی (٦٠) شارو شارۆچکەدا ڕوی دا. لەبەر ئەوەی هۆکارەکانی هەرماون دور نیە دریژە بکێشێ و وەرچەرخاندنی بەدواوە نەبێ.

ئەم ڕوداوانەوە لەکاتیکدایە کە ئێران کەوتۆتە بەر شاڵاوی هێرشێکی توند و تیژ و بەرفراوانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەو لە جیهان دا. ئەمەیش ئەگەڕێتەوە بۆ ململانێ سیاسی و ئابورییەی کە لە نێوانیان دا بەرپابوە لە ماوەی ئەم (٢٠) ساڵەی دواییدا.

ئەو دەوڵەتانە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕوداوەکان بە هەلیکی لەبار ئەزانن و هەوڵ ئەدەن چەند بۆیان بڕەخسێ ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ دەستی تێوەربدەن و بەو بارەدا هەڵی بسورێنن کە مەبەستیانە و مەبەستەکەیشیان ڕوخاندنی ئەم ڕژێمەی ئێرانە. نەک لەبەر خاتری جەماوەرەکە بەڵکو مەبەستیان زامن کردنی بازاڕ و سامانی ئێرانە. نەک باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکە ڕاپەڕیوەکە... مەبەستیان لەناودانی دەوڵەتیکە کەلە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لێیان بوە بەمڵۆزم. نەک دامەزراندنی دەولەتێکی دیموکراسی هاوچەرخ. ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە لە نێو چین و توێژە حوکمڕانەکانی ئێران/ یش دا. ناکۆکی و ناتەبایی پەیدابوەو ئەو لایەنانەش ئەیانەوێ جەماوەرە خرۆشاوەکە لەو ڕیگەیەوە بەکێش بکەن کە ئامانجە تایبەتیەکانی خۆیان جێبەجێ بکات. نەیارەکانی سەرکوت بکات. نەک لەبەر خاتری هێنانەدی ئاوات و خواستەکانی خەڵکی ئیران. لەم ڕوانگەیەوە ئەو بزوتنەوەیە ئەگەر دۆست و دوژمنی ڕاستەقینەی خۆیان بەچاکی نەناسن. ئەگەر هۆشیارانە, وردبینانە نەڕواننە ئەو لایەنانەی کە بە مەبەستی خۆیان ئەیانەوێ بزوتنەوەکە ئاڕاستە بکەن. ئەوا بێگومان ڕەنجیان بەبا ئەچێ!!

لە مێژووی ئیران تاقی کرنەوە ـ ئەزمونی لەو جۆرە رووی داوە!! 

ئێران وڵاتێکی فراوانە و خاوەنی سامانێکی سەر زەوی و ژێر زەمینی لەبن نەهاتوە. گەلێکی ڕەنجدەر و زەحمەتکێشی فرە نەتەوەی تێدا ئەژی. ئەوەی شایانی باسە لە زەمانی ڕەزا شاوە تا ئەمڕۆ زوربەی ئەو خەڵکە سەرەڕای ئەو دەوڵەتمەندیە هەر ڕەش و ڕوتن.

لەسەردەمی حوکمی پاشایەتی عێراقەوە. هەر لە سنوری پارێزگای کوت / ەوە تا ئەگاتەوە بەری قەڵادزێ و ڕانیە ڕۆژانە بە هێزی پۆلیس سەدان خەڵکی برسی ئەهاتنە عێراقەوە بۆ کارکردن لە سنورەکان ئەکرانەوە بەو دیودا!! ئەمڕۆیش شارەکانی هەرێمی کوردوستان بەهەزاران خەڵکی هەمە پیشەی ئێران هەن و کار ئەکەن!!

پرسیارەکە لەوە دایە ئەم هەمو سامانەی ئێران چی لێ دێ و بۆ کوێ ئەچێ؟

بەپێی هەواڵ و زانیاریەکان زیاتر بۆ دەرەوەی ئێران بۆ عێراق, سوریا, لوبنان, حزب اللە و حوسیەکان و بەشێک لە بزوتنەوەی گەلی فەلەستین خەرج ئەکرێ!! بێگومان ئەمەیش کاردانەوەی سەخت و بارگرانی لەسەر شانی زۆرینەی خەڵکی ئێران دروست کردوە. هەر ئەم واقعەیشە کە جەماوەرەکەی هەژاندوە... "برسێتی ڕەگی هاری بەدەمەوەیە" ئەمە قسەی پێشینانە ڕەگی هاری مەبەست ڕاپەڕینە.

 

 

 

  • 1