ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەسەرەتاى ئەم مانگەدا وەفدى چەند حزبێک لە سلێمانى/ یەوە سەردانى کاربەدەستانى حکومەتى بەغدا یان کرد. هەرچەندە تا ئێستا ڕانەگەیەنراوە بۆچى چوون و چیان کردوە. بەڵام سەردانەکەیان بەبێ بەشدارى پێ کردنى حزبەکانى ترى کوردستان بە دو جۆر لێک ئەدرێتەوە

یەکەم: ـ زیاتر قووڵ کردنەوەى دوبەرەکى لایەنە سیاسیەکانى هەرێمە !! کەلە بەرژەوەندى دوژمنان دایە.

دوەم: ـ جەخت کردن لەسەر بەرژەوەندى تەسکى حزبایەتى!!

ئەمان باش ئەزانن کەوابۆ سێ مانگ ئەچێ حکومەتى مەرکەزى هەر ڕۆژەى بەبەهانەیەک دەسى دەسى بە حکومەتى هەرێم ئەکات و ئامادە نیە گفتوگۆ لەسەر کێشە کۆن و تازەکان بکات. سەرەڕاى ئەو هەمو هات و هاوارەى زۆرێک لە دەولەتانى جیهان بە نەتەوە یەکگرتوەکانیشەوە. سەرەڕاى پاشەکشێ کردنى حکومەتى هەرێم و قبوڵ کردنى زۆرێک لە بڕیارو مەرجەکانى بەغداد!! هەروەها ئەوان باش ئەزانن دواى ١٦ / ى ئۆکتۆبەر چى لە کەرکوک و دوز و دەوروبەرى ڕووى داوەو ڕوئەدات!!؟

ئەزانن کە حکومەتى بەغداد پێى داگرتوە کە ئەبێ فیدراڵى هەرێم بچێتەوە سنورو شێوەى حوکمە زاتیەکەى (سەدام) !! ئەم سەردانە لە کاتێکدايە كە حکومەتێکى شەرعى لە هەرێم دا لەکاردایە ئەوە ئەگەیەنێت کە بڵێن ئێمەیش هەین. ئێمەیش باوەرمان بە حکومەتى هەرێم نیە و ئامادەین بۆ رێکەوتن!!

ئامادەین بۆ قوبوڵ کردنى ئەم بارو دۆخەى کەرکوک و دوز کار ئەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەى حکومەتى هەرێم !! بۆ قوبوڵ کردنى هەمو مەرج و بیانوەکانى بەغداد!! ئەگەر مەبەستەکە ئەمانە نەبوە. ئەبوایە پێش وەخت لەگەڵ حزب و لایەنەکانى ترى هەرێم دا قسەیان بکردایە و لەسەر بەرنامەیەک پێک بهاتنایە و وەفدەکە نوێنەرى هەموان یان زۆربەى ئەو حزبانە بوایە. چونکە ئەمڕۆ کەسێکى سادەیش ئەزانێت ئەم کۆمەڵکاری و بەش بەشێنە و دوبەرەکیە تەنها و تەنها لە خزمەتى نەیارانى کوردو فیدراڵى ئەم هەرێمە دایە. دوژمنان ئەم حاڵەتە بەپارە ئەکڕن کارى بۆ ئەکەن. هەڵوێستى ئەوان بەهێزتر ئەکات!! کوردیش لاواز و پەرت و بڵاوەتر ئەکات!!

ڕاستە دوبەرەکى و ناکۆکى لەم هەرێمەدا لە کۆنەوە ڕەگى داکوتاوە. ڕاستە کورد واتەنى (چەپلە بە یەک دەست لێ نادرێ) بەڵام ئەم ڕۆژگارە سەختەى خەڵکى ئەم وڵاتەى تێ کەوتوە, کە ئەمیش بەرهەمى ناکۆکیەکەیە. ئەوە ئەخوازێ ئەگەر بە شێوەیەکى کاتیش بێ. کێشە و ململانێکان بخرێنە ئەو لاوە و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست روبکەنە بەغداد... دواتر روبکەنە هەڵبژرادنى گشتى. با ئەو کاتە جەماوەر سەربەستانە. نەک وەکو جاران ڕاى خۆى دەرببڕێ و ممتمانەى دا بەهەر لایەن و حزبێک بە جۆرێکى شەرعى کاروبارى هەرێم بگرێتە دەست. کورد ئەڵێ:" بەخەنینى زاڵم باوەڕ مەکە"

 

 

 

    

  • 1