ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتاری وەفدی پەرلەمانتارانی كوردستان لەلایەن هاورێ ( ئەبوكاروان ) وه خوینرایەوه لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی (١٧) شەهید، له گوڕستانی (ئاڤیستاخابور) له عفرین.

ئەمەی خوارەوه دەقی وتارەكەیە:

ئامادەبوانی بەڕیز

کەس و کاری سەربڵندی شەھیدانی عەفرین

ئەم کاتەتان باش

ڕێگەم بدەن سڵاوی ھاوکارانم لەپەرلەمانی کوردستان و لەرێگەی ئەوانیشەوە سڵاوی پڕ شکۆ و شانازی گەلی باشوری کوردستانتان پێ ڕابگەیەنم، ھەروەھا سڵاو و درود دەنێرم بۆ ڕوحی پاکی شەھیدانی عەفرین.

بەڕێزان، کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان!

خۆڕاگری و خۆبەختکردنی شەرفمەندانەی ئێوە لەبەرامبەرهیرشی دەوڵەتی توركیاو ھاوپەیمانەکانی کە لەئاسمان و زەمینەوە ئاگردەبارێنێتە سەر منداڵ و ژن و خەڵکی سیڤیل و شوێنەواری مێژووی، دەبێتە حەڵقەکی تری ئەو زنجیرە دور و درێژەی بەرخودانی میللەتەکەمان لەھەر چوار پارچەو بەتایبەت ڕۆژئاوا، ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان جارێکی تر و لێرەوە ئیدانە و مەحکومی ئەو شەڕە ناڕەوایەی دە كه ین، ھەروەھا رێکەوتنی ژێر بەژێر و سەوداومامەڵەی ڕوسیاو لەگەڵ بێدەنگی دەوڵەتانی ئیقلیمی و جیھان و UN شەرمەزار دەکەین و تەئکید لەسەر راگرتنی ئەم شەڕە ناڕەوایەی سەر عەفرینی ڕەنگین و عەفرینی پەناگەی لێقەومانای ٧ ساڵی شەڕی سوریا دەکەین .

#خۆشەویستان!

ئێمە لێرەین تاوەکو و دڵنیاتان بکەینەوە ئێوەبەتەنھا نین و ھەموو کوردێکی بەمۆراڵی سەر ئەم زەمینە و ئازادیخوازان بەڕووح و دڵ لەگەڵ ئێوەدایە. ھاتوین تاوەکو پەیامی پشتیوانی و ھاوسۆزی پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی کوردستانتان پێبگەیەنین، لێرەین بۆ پێزانین و درود نواندن بۆ شەھیدان و ئەو بەرگریە کەم وێنەی کە ئەمە ٢٤ ڕۆژە ئێوە دەیکەن و لەئێستاو لەداھاتووشدا نەوە دوای نەوە ھەموو مرۆڤێکی کورد و ئازادیخوازێک شانازی پێوەدەکات وگه لی كوردستانیش سه رده كه وی و عفرینیش

به هه مان شیوه ی كوبانی سه رده كه وی .

- بژی بەرخودانی عەفرین

-نەمری بۆ گیانی پاکی شەھیدان و سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ کەس کاری شەھیدان

عفرین (٢٠١٨/٢/١٢)

  • 1