ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوسینی / بڕیار محەمەد

پێنجی ئازاری هەموو سالێك هاوڵاتیانی كوردستان و تەواوی لایەنەسیاسیەكان بەتایبەت ئەو لایەنانەی میژویەكی درەوەشاوەیان لە خەباتكردن بۆ ئازادی گەلی كورد،یادی راپەرێنی شكۆداری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەنەوە كە لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆ و لە بەهاری 1991 دا رقی پیرۆزی خەڵكی كوردستان بەرامبەر دام و دەزگا سەركوتكەرەكانی بەعس تەقیەوەو لەماوەی چەند رۆژێكدا بەشێكی بەرچاوی خاكی پیرۆزی كوردستان رزگاركران و پاشتر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ولاتانی جیهان بەجۆرێك لەجۆرەكان لەسەر كوردهاتنەدەنگ.

بەهەرحاڵ،ئەمساڵ لەكاتێكدا 27ساڵ بەسەر ئەو راپەرێنەشكۆدارەدا تێ پەڕدەبێ كەبەرهەمی یەك ڕیزی بەرەی كوردستانی و پشتگیری خەڵكی كوردستان بوو،بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و جێگەی داخ بێ ئەوەیە كە هەندێك لە دیمەن و روداوەكانی ئەمڕۆی كوردستان هێشتا لە ساڵی 1991 دەچێ.

هاوشێوەی ساڵی 1991 و چەند سالێك پاش راپەرێن،ئێستا خەڵكی كوردستان بەدەست برسێتی و قەیرانەوە دەناڵێنێ ئەوەش لە ئاكامی گوێنەگرتنی حزبەدەسەڵاتدارەكانی كوردستان بە رای شەقام و یەكنە خستنی ریزەكانیان و نەبوونی یەك گووتاری بەرامبەر بە بەغدا.

هاوشێوەی ساڵی 1991 لەمساڵدا ناوچەدابڕێنراوەكانی كوردستان،وەك كەركوك و خانەقین ،بەهۆی جەختكردنەوە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و لێكەوتەكانی 16ی ئۆكۆتۆبەری ساڵی پار كەوتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقی،وەك ساڵی 1991 بەڵام ئەو كات ئەو ناوچانەكەوتنە دەستی بەعس و ئێستا كەوتنەوە دەستی حكومەتێكی مەزهەبی كەكورد تیایدا ژمارەیەكی لاوازە.

بۆئەوەی كوردستان دەستكەوتەكانی ئەو راپەرینەی بەر لە 27ساڵ بەدەس بێنێتەوە پێویستە لایەنەدەسەڵاندارەكانی كوردستان بە سیاسەتی چەوتی خۆیاندا بڕۆنەوە و رای شەقام لەهەمووپرسەكاندا بەهەند وەربگرن،بۆئەوەی كوردستان و خەڵكەكەی بەناوچەداگیركراوەكانیان شاد ببنەوەو بارو گوزەرانی هاوڵاتیان باش ببێ.

  • 1