ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوا بە دوای داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە گوێرەی ئەو پلانەی دایان ڕشتبو بۆ دابەش کردنی عێرا{, حکومەتی هەرێم یان ڕاپێچی ئەو شەڕە کرد.. بەمەرجێک لەسەرەتاوە پێشمەرگە بەچەکە کۆنەکەی خۆی شەڕی ئەکرد و ئەبوایە حکومەتی بەغداد و هاوپەیمانان یارمەتیان بدایە. بەڵام نە بەغداد یارمەتی دا. نە ئەو چەک و تفاقەی ئەمریکا /یش کە لە رێی بەغداوە ئەهات ئەگەیشت بە دەستیان چونکە بەغداد موافق نەبو هێزی پێشمەرگە چەکی تازەی لە دەست دابێ !!

لەگەڵ ئەوەیش پێشمەرگە پاش شەڕێکی قارەمانانە و قوربانیەکی زۆر توانی هەمو ناوچەکە تا سنوری شاری موسڵ لە (داعش) پاک بکاتەوە.. ئەم سەرکەوتنە نەک لەناوچەکەدا بەڵکو لە لە هەمو جیهان دا دەنگی دایەوە. ئەوسا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی فڕکان فڕکان, هەر ڕۆژ سەرۆکێک یان وەزیرێکیان کاتێک ئەزانی لە هەولێلر بوون و بەشان و باڵ و ئازایەتی پێشمەرگەدا ئەیان خوێند!! حاڵی هەرێم گەیەنرایە ئەو ئاستەی کە وەکو لە ڕۆژنامەی هەلێردا بڵاوکرایەوە, کاربەدەستێکی گەورەی ئەمریکا ڕای گەیاند کە هیچ پەیوەندیەک لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد دا نەماوە. تەنها پێویستی بە (ئۆکەی) لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە هەیەبۆ جیابونەوە لە عێراق!! بەڵام دوای ڕزگارکردنی موسڵ لە دەستی داعش ئەو بەیت و یالۆرانە تا ئەهات کزتر ئەبوو!

لە سوریاش دا هەرچەند تورکیا دژی هەر جۆرە سەرهڵدانێکی کورد بو!! بەڵام ئەمریکا دوای ئەوەی (هێزی ـ پارێزگاری کردنی کورد (یەکێتی دیموکراسی)). چەند ناوچەیەکی خۆیان ڕزگارکرد. بەرەبەرە ئەو هێزەی چەکدارو تەیارکرد. بۆ ڕزگارکردنی دوا بنکەی ((دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلام)). واتە شاری (ڕەقە).. ئەمتنیش بە وێنەی پێشمەرگەی کوردوستانی عێراق ئازایانە و دوای قوربانیەکی زۆر داعش یان لەو شارە دەرکرد. لێرەدا نابێ ئەوە لەیاد بکەین کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەنیاز بوون سوریا لە نێو خۆیاند ا دابەش بکەن.. بەڵام دابەزینی ڕوسیا تەگەرەی هێنایە پێش ئەو نەخشەیە!!

کوردی سوریاپاش ئەو سەرکەوتنە چەند کۆبونەوەو کۆنفرانسێکیان سازدا بۆ رێکخستنەوەی کاروباری ناوچە ئازادکراوەکانیان. لیرەوە بێجگە لە سوریا و تورکیا. ئەمریکایش بە گومانەوە سەیری ئەو هەوڵەی ت ێەکێتی دیموکراسی ـ ئەکرد!! تا ئەوەبو چۆن لە دوای ئەنجام دانی ڕیفراندۆم /ەکەی هەرێم پشتیان لە کورد کرد و بوون بە هاوکاری حکومەتی عەبادی. ئێستایش بەرانبەر بەو هێرشە دڕنانەیەی تورکیا بۆ سەر (عەفرین) خۆی لێ بێدەنگ کردوە! واتە ڕازیە بەو وێرانکاری کوست و بڕەی کورد کە تا دوێنێ ئیش پێیان بو. ڕازیە بەلەبار بردنی هەوڵی کورد لە سوریادا کە قەوارەیەک بۆ خۆیان پێکەوەبنێن لەو ناوچانەدا کە بە خوێن لە ژێر چنگی (داعش) ڕزگاریان کرد...

گەیشتنی سوپای سوریا بە (عەفرین) مەترسی ڕوبەڕوبونەوەی لێ ئەکرێ لەبەینی تورکیا و سوریادا. ئەگەر تورکیا دەست لەو پەلامارەی هەڵنەگرێ.. لەم حاڵەتەدا ئێران و ڕوسیا بێ دەنگ نابن. لەبەرانبەریش دا ئەمریکا ئەبێت بە هاوپەیمانی تورکیا. چونکە ئەندامی پەیمانی ناتۆ یە!! ئەم ئاگرە عێراق یش گڕتێبەرئەدات چونکە هاوپەیمانی ئێران/ ە !! ئەمە لەلایەک.

لەلایەکی ترەوە, کێشەی کورد لە عێراق دا . پاش ١٦ / ئۆکتۆبەر ٢٠١٧ پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ وە, قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی (فیدراڵی) کە حکومەت (شیعە ـ عەبادی) لەو ڕۆژەوە بەبەرنامە کاری بۆ ئەکات!! و بەتەمایە ئەگەر لەهەڵبژرادنی پەرلەمان دا (١٢/٥/٢٠١٨) سەربکەوێ. ئەو پیلانە بەتەواوی جێ بەجێ بکات!! نەک هەر ئەم بەڵکو (مالیکی) ش سەربکەوێ. ئەوە بێگومان شەڕ لە نیوان کورد و بەغداد دا دەست پێ ئەکات. چونکە مالیکی هەر زوو هێزی ـ دیجلەی ـ ئامادەکرد بۆ پەلاماردانی کوردستان!! جات ۆ بڵێی هەرێمی کوردوستان حساب بۆ ئەم کەین و بەینە نەکات. یان نەیکردبێ؟!

لە ماوەی مانگی (شوباتی) ڕابوردودا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کورد واتەنی (بایانداوەتەوە) !! ئەوەبو وەفدی حکومەتی هەرێم بانگ کرا بۆ (دافۆس و میونیخ) و وەفدەکە زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ نۆێنەرانی زوریبەی دەوڵەتانی بەشداربو دا کردو بێگومان وێنەیەکی واقعی ئەمڕۆی هەرێم و کێشەو گرفتەکان خراوەتە بەرچاویان دوای ئەوەیش وەفدێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە ـ واشنتۆن ـ و لەوێش لەگەڵ گەورە لێپرسراوی حکومەتی ئەمریکا کۆبونەوە و بێجگە لە موچەی مانگانەی هێزی پێشمەرگە. گەلێک گفت و بەڵێ،ی تازەیان پێ درا. لەوە ئەچێ ئەمریکا لە هەڵوێستی پێشوی خۆی پەشیمان بێ ئەگەر ئەمیش پیلانێکی تر نەبێ!! بەهەر حاڵ ئەو هەڵوێستانە حکومەتی بەغدادی سەغڵەت کردوە!!

بێ گومان ئەم وەزعەی هەرێم ـ مەوقفی بەغداد ـ بەم شێوەیە تەحەمول ناکرێ. ئەبێ بەم نزیکە بەلایەکا بکەوێ, واتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ـ چونکە عەبادی و مالیکی هەر کمیان سەربکەون بەلای کوردەوە هیچ جیاوازیەکی تێدا نیە ـ بۆیە ئەگەری جیابونەوەو شەڕ مسۆگەرترە!! کە ڕووی دا هەمو ناوچەکە ئەگرێتەوە...

 

  • 1