ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێوارەی ئەمرۆ (٢٠١٨/٤/٣)فراكسیونەكانی پەرلەمان (پارتی، گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ)کۆدەبنەوە بەبێ بەشداربوونی فراكسیونەکانی تر بۆ تاوتۆێکردنی پرۆژە (یاسای چاکسازیی خانەنشینی).

برادەران ئێوە لەکاتێکدا کۆدەبنەوە کە ھەر خۆتان ھاوارتان دەکرد بۆ ئەم یاسایەو ھەر خۆتان "پاش پەسەندکردنی!!" دژی دەوەستانەوە و ھەر خۆشتان بەرگەی فشاری خوتان نەگرت و رەتتان کردەوە.

بەڕێزان؛ ئێوە خۆتان زۆرینەن دەتوانن بەھەر رێگایەکدا بێت ئەو پرۆژەیە یاسایە بەرن! وەک وتم: رۆژێک پەسەندی دەکەن و رۆژێک رەتی دەکەنەوە، ئەمڕۆش دیسانەوە دەتوانن پەسەندی بکەنەوە، بەڵام ئەوەی ئێوە لەسەری رێکدەکەون بەھیچ جۆرێک ئێمە پابەند نابین پێوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەوەتان پێبڵێن وەختێک رێکنەکەوتن، ئەوکات داوای ھاوھەڵوێستی لەئێمە مەکەن، یاداشتی ھاوبەش مەھێنن و ئینجا داخوازی ئەوە بن ئێمە واژووی خۆمانی بخەینە سەر.

ئەرێ بەڕاست براینە ئەوە ئێوەنین نوێنەرایەتی حیزبەکانتان دەکەن؟

ئەوە ئێوەو سیاسەتەکانی ئێوە نەبوو ھەرێم و حکومڕانیەکەی و دەزگاکانی بەڕێوەبردنیتان تێک و پێکدا؟ پێمان ناڵێن بۆچی تاوەکو ئێستا ئەم ھەرێمە بێ دەستورە؟كه پروژه ی دەستوورتان گەڕاندەوە، لیژنەی نوسینەوەی دەستورەکەتان چۆن دابەشکردوودواتر هه ریمی كوردستان به بی ده ستوورماوه ته وه؟

ئەوە ئێوە نەبوون کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانتان وەک کێک بەسەر خۆتاندا دابەشکرد و جا سەمەرکەش لەوەدا بوو ناوتان لە کۆمسیۆنەکە نا " سەربەخۆ"؟

ئەرێ بەراست ئێوە شەرم ناکەن بەم شێواز و فۆرمە لەگەڵ یەکدی دادەنیشن له كاتیكداپەرلەمانی کوردستان بەبێ سەرۆكه، لەکاتێدا چەندین وەزارەت و فەرمانگەتانبی وەزیر و سەرۆكی فەرمانگه كرد؟

  • 1