ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە بەشی یەكەمی بیرەوەریەكەمدا باسێكی كورتی خۆپیشاندانەكانی شاری بەغدام كرد دژ بەهێرشی سەربازی بۆسەر كوردستان، وەك ئاماژەم پێكرد حزب هەر بەوە نەوەستا بەڵكۆ دەستی كرد بە هەڵمەتی واژوو كۆكردنەوە لەسەرانسەری ئێراقدا دژی ئەو هێرشە نارەوایە بۆ ئەم مەبەستەش چەند گروپێكی لە هاوڕێیان پێكهێنا ئێمە لە هێلی جادەی رەشید كە گروپەكەمان برێتی بوو لە پێنج كەس نامەی نارەزایە تێكەمان هەڵگرت و ئەگەراین بەسەر یەك بەیەكی ئۆفیسی پارێزەرو دوكتۆرەكان و هەروەها دوكاندارەكان بەدرێژی ئەو جادەیە لەم هەڵمەتە دازۆرجار توشی گرفتی ترسناك ئەبوینەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئێمە ئەچوینە لای هەموو كەسێك كە واژومان بۆ بكات بێ ئەوەی بزانین سەر بەچی لایە نێكەیەكێ لەو كێشانە ئەوە بوو رۆژێك چوینە ئۆفیسی پارێزەرێك لەچونە ژورەوە وایزانی هاتوین بیكەین بەبریكاری خۆمان بۆیە پێشوازیە گەرمی لێكردین كەزانی بۆ واژوو هاتوین رەنگی گۆراو پەلاماری تەلەفونەكەی داو وتی تەلەفۆن ئەكەم بۆئاسایش بزانم مۆڵەتان هەیە بۆیە بەراكردن بە پێپلە كاندەا تینە خوارە وە لێرەدا یەكێ لە هاورێیانمان كەوتوقولە پێی لەجێچوو هەرچۆنێك بو چوینە ژێر باڵی تاكو گەیشتینە سەرجادە كە خێرا تەكسیەكمان گرتوو گەیانمانە بیمارستان، لێرەدا ئێمە واتە ئەو پێنج كەسە زیاتر لەسەد واژومان كۆكردەوە و دواییمان بە هەڵمەتەكەمان هێناو گروپێكی كە ئەو كارەی پێسپێردرا وەك ئاماژەم پێكرد ئەم هەڵمەتە لەسەرانسەری عێراق و كوردستاندا بەرێوەچوو .

لێرەدا ئەمەوێ سۆزێكیكەی حزبی شیوعی بۆ شۆرشەكانی كورد بە یادی هەموو كوردێك بێنمەوە كاتێ رژێمەكەی عبدالسلام عارف هەموو كارمەندان و بەتایبەتی مامۆستایانی بانگەێشتی ئاسایش ئەكردو داوای لێ ئەكردن دژی شۆرش بدوێن جنێو بەسەرۆكەكەی بدەن تەنها شیوعیەكان بوون كە ئەو كارەیان نەكردو بەدەها مامۆستاو كارمەند گیرانیان لە كارەكانیان دورخرانەوە ....

خوێنەری بەرێز ئەمەش مشتێكی كەیە لەو خەروارە كەئامێژە پێكرد، لەبەشەكانی داهاتوودا هەندێكی كە لەوخەروارە دەردەهێنم .

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • 1