ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دووز خورماتوو شارە بەدبەختەكەی گەرمیان

وەڵامێك بۆ ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل

 

لە ژمارە (358)ی هەفتەنامەی (باس)ی ڕۆژی 14/11/2017 مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل وتاریكی بە ناو دووز خورماتوو شارە خنجیلانەكەی گەرمیان بڵاو كردۆتەوە كە تێدا ئاماژەی بە لایەن مێژوویی وكلتوری وكۆمەڵایەتی ئەم شارۆچكەیەداوە، دوای خوێندنەوەی وتارەكەی ، لە گەڵ داوای لێبوردنم بوی نەدەبو باسەی ئەو شارۆچكەیە بەمجۆرە بكاتك كە زۆرجار لە كۆڕوكوبونەوە ونووسینەكاندا بە تیروتەسەلی باسی لێووە كراوەو چەندەها كتێبە لە سەر دەركراوە، دەبوایە بابەتەكەی زیاتر لە واقیعی ئیستای خورماتوودا چڕ بكردایەتەوە ، بە تایبەت ئەو كاولكارییەو جینوسایدەی كە حەشدی شەعبی لە دوای خیانەتەكەی 16/10/2017 دەرهەق بە كوردانی ئەو شارۆچكەیە ئەنجامیان داوە ، چونكە ئەوەی گرنگە لە ئێستادا بۆ خورماتوو دەرخستنی واقیعی ئێستایەتی نەك باسی مێژووی بكەی ، راستە مێژوو گرنگە نەك تەنها بۆ خورماتوو بگرە بۆ سەرجەم شاروشارۆچكەكانی دیكەی كوردستانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەوەی لە ئەمڕۆدا ڕوودادات بۆ خۆی مێژووییەكی تاڵە بۆ هەر تاكێكی كورد، بە تایبەت دانیشتوانی ئەو شارۆچكەیە لە دوای ئاوارەبونیان لە ئێستادا لە ژیانێكی كۆڵە مەرگی سەختدا دەژین وئاسمان بۆیان بوەتە بانجێ‌ وزەویش بۆیان بوەتە ژێر جێ.

دووز خورماتوو بۆ بە هاناچون وخزمەتكردنی لێقەوماوان وپێشكەشكردنی هاوكاری لە لایەك ولە لایەكی دیكەشەوە لە ڕووبەڕووبونەوە لە گەڵ دوژمنان وبەرگریكردن لە خاك ونەتەوە پێشەنگ بووە لە ناوچەكە كەچی بەداخەوە لە ئێستادا ڕووبەڕووی ئاوارەیی ودەربەدەری بووەتەوەو چاوەڕوانی ئارمەتی وئاوڕلێدانەوە وبە هانا چونێتی،ئەمانە كۆمەڵێك ئازاری سەرسەختن كە ڕووبەڕووی ئەو شارۆچكەیە بوەتەوە (مەبەستم كوردەكەیەتی) چونكە خورماتوو شارێكی كوردی كوردستانییە ولە سایەی كورددا نەتەوەكانی دیكەش ژیانی ئاسایی خۆیان تێدا دەگوزەرێنن ، بۆیە دەبوایە مامۆستا ئەحمەد ئاماژەی بەم مەینەتییانەی خورماتوو بدایە چونكە ئەم دیاردانە بابەتی ڕۆژن وخوێنەر زیاتربە دوایدا دەگەڕێت ، لە گەڵ ئەوەشدا دەبو مامۆستا وەك ئەوەی بە سەر مێژووی شارۆچكەكەدا چووەتەوە باسی ئەم خیانەكەی 16 /10 شی بكردایە كە بە هۆیەوە كەنجێكی كورد لە لایەن حەشدی ناپاكەوە شەهید دەكرێت.

مامۆستا لە پاژە نووسینیكدا دەڵێت دانیشتوانی شارۆچكەی دووز خورماتوو لە ئاواییەكانی گەرمیانەوە ڕوویان لەو شارۆچكەیە كردووە ، بەم ئاماژەپێكردنەی ئەو بێت كوردانی ئەو شارۆچكەیە هیچ مافێكیان بە سەر خورماتووەوە نییە ونیشتە جێی ڕەسەنی نین ، بۆ ئوەی مامۆستاو خوێنەرانیش قەناعەتیان بەرامبەر بە كوردبوونی خورماتوو هەبێت ، خورماتوو لە سەر دەستی ژمارەیەك كورد كە هەر لە بنەچەدا نیشتەجێی ناوچەكە بوون لە گەڵ ژمارەیەك ماڵی توركمانی ڕەسەن كە ئەوانیش لە بنەچەدا بۆ سەر كورد دەگەڕێنەوە دروستكرا، بەڵگە نامەكانیش لەو ڕووەوە زۆرن، بۆ نمونە (تاپۆ ڕەشەكان)ی سەردەم عوسمانلییەكان كە تاكو ئێستاش ماون ئەوە دە سەڵمێنن كە ڕێژەیەكی زۆری زەوی وزار بە ناو كوردەوەیە كەچی مامۆستا بەم وزۆری شبە لای ئەو خاڵەدا نەچووە وتەنها باسی هەندێ لایەنی كردووە كە لە سەرچاوەكانەوە وەریگرتووەو زانیاری خۆی نییە.

مامۆستا لە لایەنێكی دیكەی بابەتەكەی شارۆچكەی دووز خورماتووی بە شارە خنجیلانەكەی گەرمیان ناو هێناوە ، منیش لەو ڕووەوە بە دوو خاڵ وەڵامی دەدەمەوە.

1_ دووز خورماتوو هەمیشە جێگای ململانییەكان بووە، كوردی ناوچەكە نەك هەرێمی كوردستان بە هی خویانی دەزانن ن چونكە هەرێمی كوردستان بە شاریكی كوردستانی بیزانیایە ئەو كارەساتەی بە سەردا نەدەهات ، خۆ خانەقین ومەخمورو وداقوق وشەنگالیش وەكو خورماتوون بۆَ حەشدی ناپاك تەنها لە خورماتوو كارەساتی ئەنجامداو لەو شارەكانی دیكە نەیكرد وهەرێمی كوردستانیش خەمی ئەم شاروشارۆچكەكانی خواردو خورماتووی لە بیر كرد ، باشتر وایە بڵێین شارە بەد بەختەكەی گەرمیان نەك شارە خنجیلانەكە،لە گەڵ ئەوەشدا توركمانیش بە هی خۆی دەزانیت وساڵانێكە لە ڕێگەی حكومەتی ناوەندەوە هەوڵی بۆ دەدەن وحكومەتی عێراقیش زور شتی بۆیان كردووە لە پڕ چەكردنیان ودامەزراندنیان وچەندین شتی دیكە كە كورد لەو شتانە مەحروم بوون ، لە گەڵ ئەوەشدا لە چلەكانی سەدەی ڕابردووەوە ململانێ‌ لە نێوان كوردو توركمان لە خورماتوودا هەیە بەڵام نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی كە لە ڕۆژی 16/10 روویدا.

2_ هەوڵدانی لایەنی شیعە لە ڕێگەی توركمانەكانی شارۆچكەكەوە بۆ دەركردن وسڕینەوەی ناسنامەی كورد لە ناوچە كوردی بە دوو ڕیاندا برد كە بریتین یا ژیانێكی مەلكەچ بوون وبێدەنگی لە سایەی ئەو توركانەدا هەڵبژێرێت یاخود شارۆچكەكە بە جێبهێڵێت وڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكات بەم دوو حاڵەتەش هەرچی دەسكەوت هەبوو كە لە دوای پرۆسەی ئازادییەوە لە ناوچەكە بە دەستی هێنابوو دەبێت هەمووی لە دەست بدات یاخود بیخاتە بەردەم توركمانەكان وبەئەوانیش بە ئارەزوی خۆیان هەڵس وكەوتی لە گەڵدا بكەن.

بۆیە دەبوایە مامۆستا ئەم قۆناغەی ئێستا وئەو دەردوسەمەری كە بە سەر كوردا هات بیخستایەتە ڕوو نەك بابەتێك كە میدیا نەما باسی لێوە نەكات ، ئێستا كاتی ئەوەیە دەست بخەینە سەر برینەكانی خورماتوو وبە هەموو مانەوە چارەسەری بۆ بدۆزینەوە ونەهێڵێن داگیركەران دووبارە دەستی بە سەردا بگرن بە هۆی هەڵویستی هەندێك گروپ وایكرد كە دووز خورماتوو بخرێتە بەردەم چارونووسێكی نادیار ..... لە گەڵ ڕێزمدا.

  • 1