ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوسینی / بڕیار محەمەد 

لەسەرو بەندی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كە لە 15ی مانگی رابردوەوە دەستی پێكردوە، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، هۆڵەكانی تایبەت گوایە بە بۆنەكان دروستكراون بونەتە هۆڵی نمایشی درۆی حزبە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان و ئەو حزبانەی كەبۆدەنگ لەحكومەت كشاونەتەوە.

هۆڵی بۆنەكان كە شارەوانی هەر ناوچەیەك سەرپەرشتی دەكا ، لەبری ئەنجامدانی ئاهەنگ و بۆنەكە بێ پارەی و قەیران ،هەمووجۆرە ئاهەنگ و بۆنەیەكی راگرتووە ،ماوەی 18رۆژە هەر حزبێك و هەر لیستێك دێت كۆمەڵی درۆی گەورە گەورەی تێدا دەكا و پاشتر بەجێی دیڵێ.

هۆڵی بۆنەكان لەسایەی بانگەشەی گەیشتنی كاندیدی حزبەكان هەر رۆژەی رەنگێ دەپۆشێ و هەر رۆژەی بەڵێنێكی تێدا دەدرێ.

باشە پرسیارێك لێرەدا دێتەكایەوە ئایە ئەو جوبانەی كوردستان كەهەندێكیان دنیایەك كەناڵی ئاسمانی و كەناڵی جۆر بەجۆریان هەیەو دەیان بارەگایان هەیە بۆچی لەكەناڵەكانی خۆیانەوە بانگەشە ناكەن،یاخود بەو پارە زۆرەی داهاتی كوردستان و نەوت و گومرك و هتدد ،بۆچی لەنێوەندی بارەگا حزبیەكانیاندا هۆڵی تایبەت دروست تاكەن .

ئەی باشە ئەگەر هۆڵی بۆنەكان لەسالێكدا ئاهەنگێكی خێزانی تێدا ساز نەكرێ و لەماوەی نیو مانگدا كۆمەڵێ حزب بۆ درۆ و گەیشتنەوە بەدەسەڵات بەتۆن درۆی تێدا بكەن ،ئەری گەلۆ باش نیە ناوەكەی بكریتەهۆڵی درۆكان .

  • 1