ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکێک لە برادەرە کانم، ماوەیەکی زۆربوو، نەم دیبوو . بەخەندەو بزەی سەر لێوەکانیەوە، بەبێ چاکو چۆنی بەرەو ڕووم هات و ووتی : وەرە، بزانم ؟؟ ئەڵێت چی ؟؟ جوانترین تابلۆ لەم ماوەیەدا دێبیێتت کامەیە ..؟؟!لە کامە پێشانگا ؟؟؟؟

بەبێ یەکو دوو ووتم : دوو تابلۆی هونەریم دیوە نابێت بەڕێزیشت نەت دێ بێت ؟!

هەردوکیشیان ئەبووایە لە شاری ڕۆشنبیری بووایا، نانا کاکە لەوشارەی ناوزەندی دیان کرد بە شاری چەقۆ وە شێن و ئیرهابی فیکری ....!!!؟ بەڵام لە پاتەختی هەرێم . لەشاری ئارامیو سەقامگیری . لە شاری هۆڵاکۆ بەزێن نیشان درا.....

دوو تابلۆی هونەری زۆر جووان، زۆر قەشەنگ، نەک بە تەنیا هەوڵێر، بەڵکو هەمو کوردستان دی، نا بینی ..بڕوابکە زۆرترین جەماوەر بینی ..

یەکەمیان : شەلاقەکەی نا نا شەقەکەی لە مامۆستاکە وە شێنرا ..بەو شەقازلەی دە بینم لە تونس لە ئەبولزید وەشێنرا ...!!؟

دووەمیان : لێدانەکەی ڕابوون مەعروف . یەکەم جارە تابلۆی وا ببینم : ڕەنگی سورین گەش لەسەر رەنگی سوری تێشیرتەکەی ...!!

بەڕاستی بەلامەوە هەردووکیان کاری گەر و هەرگیز یر نا چنەوە . خوێنەکەی ڕابوونیش دەبێتە بە خوێنەکەی سیاوەحش . جا برا گیان نازانم تۆ دە ڵێیت چی ؟؟

لەوەڵامدا بە تاسەوە باوەشی پیاکردم و ماچیشی کردم،ووتی بە قوربانت بم منێش هەمان ڕام .

  • 1