ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی شیوعیه‌ كوردستانیه‌كان بوو، پشێویه‌كی زۆر كه‌وتبوه‌ ناو ڕێكخستنه‌كان. له‌ زۆربه‌ی شارو شارۆچكه‌كان كۆمه‌ڵی هاوڕێ ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گاو سه‌یاره‌و چه‌ك و تفاقی حیزب داگرت، به‌مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه‌ . 

له‌وكاته‌ نیوه‌ڕۆیه‌ك له‌ ماڵی هاوڕێیه‌ك بۆ خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ هاوڕێ (عه‌زیز) و چه‌ند هاوڕێیه‌كی كۆمیته‌ی پارێزگاو چه‌ند به‌رپرسێكی عه‌سكه‌ری و منیش ئاماده‌بووم . 

له‌ میانه‌ی گفنوگۆكردن قسه‌وباس هاته‌ سه‌ر شیوعیه‌ كوردستانیه‌كان. یه‌ك له‌ هاوڕێ به‌رپرسه‌ عه‌سكه‌ریه‌كان ڕوی ده‌می كرده‌ هاوڕێ (عه‌زیز)و ووتی: هاوڕێ به‌خۆت ده‌زانی ئه‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێ جیا ببنه‌وه‌، چه‌ك و سه‌یاره‌كی زۆری حیزبیان ده‌ست به‌سه‌رداگرتوه‌ و بردویانه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگامان بده‌یت ئه‌وا ئێمه‌ ئه‌توانین شه‌وێك به‌سه‌ریاندابده‌ین وهه‌موو ئه‌و سه‌یاره‌و چه‌كانه‌یان به‌شه‌ر لێوه‌رگرینه‌وه‌ . 

هاوڕێ (عه‌زیز محه‌مه‌د) له‌ وه‌ڵاما ووتی: هاوڕێ ئه‌وه‌ تۆ چی ئه‌ڵێی، ئه‌ته‌وێ له‌سه‌ر هه‌ندێ چه‌ك و سه‌یاره‌، خوێنی هاوڕێیانی دوێنێت بڕێژیت. ئاخر ئه‌وه‌ چۆن ئه‌بێت. لێیانگه‌ڕێن، حیزبێك ئه‌گه‌ر به‌ چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك و پارچه‌ چه‌كێكی دزراو بوون به‌ حیزب یاخوا پیرۆزیان بێت. حیزبێكیش ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌یاره‌یه‌ك و پارچه‌ چه‌كێك لێدزرا، له‌ ناوچوو، یاخوا هه‌ر له‌ناوچێ ..

  • 1