ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەجمەدین فارس 

ئایاری ١٩٩٣

بەشی سێیەم

 

ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیست و شێوەی ڕێكخستنیان

1. 

ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیست بریتی یه له و ئه ڵقانه ی كه زنجیری حیزب پێک ده هێنن. واته په یوه ندی سیاسی و فكری و كرداری ته واو په یوه ندیدار به یه كه وه پێك ده هێنن كه له ڕێگه ی ئه م ئه ڵقانه وه ئه توانرێت حیزب به شێوه یه كی به رین و به پانتایی یه كی زیاتره وه كاروكرداری سیاسی و فكری خۆی له و ناوه ندانه ی كه خودی ئه و ئه ڵقانه ی تێدا ئه ژین و كارامه ن، به رجه سته بكاته وه. 

واته ئه بێت ئه و ستراتیژه ی ئه ڵقه كان هه یانه یه ك ناوه ڕۆك و یه ك دیسپلینی ته واو گرێدراو به یه كه وه یان هه بێت. واته ئه و ئه ڵقانه ی كه حیزب پێك ده هێنن. وه ك یه ك ڕووته خت وایه حیزب و هه موو خاڵه كانی ناو ئه و ڕووته خته بریتی ده بێت له و ئه ڵقانه ی كه په یوه ستن به حیزبه وه" مه به ستم حیزبێكی ته واو كۆمۆنیسته. واته زانستیانه كۆمۆنیست".

لێره دا چه ند مه به ستێكی ئیكۆنۆمیستانه بۆ ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیست ده خه مه ڕوو كه مه نسوری حیكمه ت به یانی كردوون ئه ڵێت: (( ئه گه ر له ئه وروپا" اتحادیه" قاڵب و قه واره یه كی ئاسایی بۆ ئه وه ی كرێكاری ئه ورووپایی تێدا كۆببێته وه و خه بات بكا. له ئێران ئه ڵقه كان و ووشه به ئه ڵقه یی یه كان، ئه و قاڵب و قه واره یه ن." سیاسه تی ڕێكخستنمان له نێو كرێكاراندا" ل ١١ )).

به ووردی سه رنج بده نه ئه و ڕسته یه ی سه ره وه كه به یانی چ جۆره ئه ڵقه یه كی كرێكاری ئه كات و چۆن یه كسان ده كرێت به و ئه ڵقانه ی كه ئه ڵقه ی پێكهاتنی حیزبن. لێره دا مه نسوری حیكمه ت كه باس له ئه ورووپا ئه كات و ئه و یه كێتیانه ی ئه ورووپا یه كسان به و جۆره ڕێكخستنانه ی ئه ڵقه ی حیزب ئه كات ئه بێت چ دیدێك به یان و به رجه سته بكات؟ 

ئه گه ر به ته واوی بڕوانینه یه كێتی یه كانی ئه ورووپا له و یه كێتیانه زیاتر كه كاری تریدیۆنیستی تێدایه و سه رچاوه ی بیری یه كێتی له بۆرژوازی یه وه سه رچاوه ی گرتووه و كراوه به به دیلی حیزبی سیاسی پڕۆلیتاریا. وه كاری ڕیفۆرمی تێدا ده برێت به ڕێوه سه رچاوه ی بیروكاری ئه و یه كێتیانه یه. واته وه ك له پێشه وه باسمان كردن كه تریدیۆنیه ت له سیاسه تێكی بۆرژوازیانه زیاتر هیچی تر نابێت بۆ كرێكاران.

واته ئه و ئه ڵقانه ی مه نسوری حیكمه ت باسی لێ ئه كات و یه كسانی ئه كات به یه كێتی یه كانی ئه ورووپا، له ئه ڵقه یه كی پیاده كه ری سیاسه تی بۆرژوازی هیچی تری لێ ڕه چاو ناكرێت. وه مه نسور به ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیستی له قه ڵه م ئه دات. لێره وه ئه كه وینه شوێن ئه و كاره ی كه مه نسوری حیكمه ت به دواوه یه تی، ئه یه وێت چ جۆره په یوه ندیه ك بۆ ئه ڵقه كان و حیزب بهێڵێته وه؟ به ته ئكید له و په یوه ندیه ئیكۆنۆمیستی یه زیاتر هیچ په یوه ندیی یه كی تر به خۆیه وه ناهێڵێته وه.

ئه گه ر ئێمه چه ند بڕگه یه كی به شی پێشوو بهێنینه وه یان كه له سه ر حیزب و په یوه ندیی یه كانی هێناویه تی یه وه، كه ئه و حیزبه ی مه نسوری حیكمه ت نه خشه داڕێژه بۆی، چ جۆره حیزبێكه و ئه و په یوه ندیی یه ی كه ئه یه وێت له گه ڵ ئه ڵقه كاندا ببه سترێت چ جۆره په یوه ندیی یه ك بێت؟

حیزب حیزبێكی به پراكتیك و تیۆر ڕیفۆرمیست بوو، ئه وا بڵاوكردنه وه ی ستراتیژی حیزبی و گه یاندنی به ئه ڵقه كان له و په ره نسیپه زیاتر هیچی تر نابێت كه له حیزبدا بوونی ئه بێت. یه كێتی یه كان له ئه ورووپادا كاری سیاسی میحوه ری سه ره كی هه ڵسووڕ‌انیان نی یه یان به جۆرێكی تر ئه گه ر كاری سیاسی یان به رنامه ی سیاسیشیان هه بێت له به رنامه یه كی سیاسی ئیسڵاحی به ولاوه ناچێت. واته ئه و په ره نسیپه ی كه حیزب هه ڵگریه تی" مه به ست حیزبێكی به زانستی كۆمۆنیست بێت" په ره نسیپێكی زۆر زۆر به ر فراوانترو سیاسی تر ئه بێت له و یه كێتی یه ی كه ئه گه ر به رنامه یه كی سیاسیش بێت.

ئه و بۆ چوونانه ی كه له ناو یه كێتیه كاندا هه یه ئه وه یه كه سه رمایه داری ڕه فز نی یه و سۆشیالیزمیشی پێ خراپ نی یه. واته بانێكه و دوو هه وا!

بۆ په ره سه ندنی حیزبێكی كۆمۆنیست بانێك و دوو هه وا نی یه. بێجگه له حیزبێكی وورده بۆرژوازی نه بێت. واته یه كێتی یه ك كاری به ئیسڵاح كردنی دژایه تی ڕۆژانه ی نێوان كرێكاران و خاوه ن كار بێت یان ده وڵه ت. ئیتر ئه ڵقه كانیش كه ئه چنه پای ئه و كارو كردارانه ی كه یه كێتی یه كان هه یانه. له وه وه بۆمان ده ر ئه كه وێت كه ئه م ئه ڵقانه ی كه پێك هاتی حیزبی پێك ده هێنن له گه ڵ حیزبه كه شیاندا له كاری ئیتحادییه ك كه كارێكی تریدیۆنیست پیاده ئه كات به ولاوه ناچێت. واته ئێمه له پێك هێنانی ئه ڵقه كانی ده وری حیزبدا هیچمان نه كردووه. بۆ ئه وه ی كه ئه و ئه ڵقانه ی كه په یوه ستن به ناوه ندی كاركردنه وه واته به پڕۆلیتاریاوه كه بتوانێت ته جاوزی ئه و كارانه بكات و كاری سیاسی زیندوو به یان بكات له ناو كرێكاراندا و وه بتوانێت په خشێنه ری بیروبڕوای سۆشیالیزمی زانستی و كۆمۆنیزمی زانستی بێت.

مه نسوری حیكمه ت له به شێكی ڕاوبۆچوونه كانی له باره ی ئه ڵقه كانه وه ئه ڵێت:(( ده بێ ئه وه له به رچاو بگیرێت كه له لای ئێمه وه پێكهێنانی ئه ڵقه كرێكاریی یه كان نابێ به و مه رجه وه ببه سترێته وه كه ئه و ئه ڵقانه به شێوه ی ڕه سمی لایه نی حیزب بگرن."سیاسه تی ڕێكخستنمان له نێو كرێكاراندا" ل ١١ )). ئه م بۆچوونه ی مه نسور ئه وه ده رده خات كه ئه و په یوه ندیی یه ڕێكخراوه یی یه ی كه ئه ڵقه كان به حیزبه وه هه یانه بخاته پای په یوه ندیی یه كی زۆر بێ سه ره و به ره وه كه ئه ویش په یوه ندی كرداری لێك ده پچڕێ و ئه ڵقه كان به سه ربه ست له دید و ستراتیژی حیزب كاری خۆیان له نێو كرێكاراندا به ره و پێش ده به ن، ئه گه ر حیزبێكی زانستیانه كۆمۆنیست هه بێت ده بێت ئه م ئه ڵقانه به ڕه سمی لایه نی حیزب بگرن. ئه گینا بۆ ئه م ئه ڵقانه ی كه په یوه ست نابن به حیزبێكه وه له دیدی ئه م ئه ڵقانه وه حیزب حیزبێكی بۆرژوازی ده بێت، ئه وا له هه مان كاتدا ئه بێت ئه م ئه ڵقانه په یوه ندیی یه كی ئسووڵی و كارامه بۆ په یوه ندی دروست كردن له گه ڵ یه كتریدا بدۆزنه وه و بتوانن هاوكاری باشی یه كتری بكه ن. هه روه ها بتوانن كاری سیاسی زیندوو له ناو كرێكاراندا ببه نه پێشه وه و بتوانن كرێكاران له بیری ماركسیزم ئاگادار بكه ن و وه لێكۆڵینه وه ی ساته وه ختی ژیانی خۆیانی تیادا هه بێت و هه ڵسوڕانی سیاسی ئێستایان به باشی له ناودا ته جسید بكه ن. 

هه روه ها ئه بێت به وه ئاشناببن كه ئه بێت بۆ پێكهێنانی ئه ڵقه یه ك دیسپلینی ڕێكخراوه یی ڕه چاو بكرێت و كاری جدی له گه ڵدا بكرێت. وه ئه گه ر ئه ندامێكی حیزب هه وڵی دروست كردنی ئه ڵقه یه كی كرێكاری كۆمۆنیستی دا ئه بێت ئه و ئه ڵقه یه په یوه ندی دارو پێكهێنه ری به شێكی حیزب بێت بۆ به یان كردن و بڵاوكردنه وه ی په ره نسیپه كانی حیزب. ئه وه ی كه مه نسور ئه ڵێت نابێت به و مه رجه وه ببه سترێته وه كه ئه و ئه ڵقانه به شێوه ی ڕه سمی لایه نی حیزب بگرن له ووته یه كی بۆرژوازیانه زیاتر بۆ لێك دابڕان و بێ سه ره و به ره یی دروست كردن له كاری ئه ڵقه و حیزبدا هیچی تر نی یه. مه نسوری حیكمه ت له به شێكی ووته كانیدا ئاوا ئه فه رموێت: (( له پێكهێنانی ئه م ئه ڵقانه دا تا ڕاده یه كی زۆر ده بێ پشت به و سوونه ت و نه ریتانه ببه ستێرت كه له نێوكرێكارانی پێشڕه ودا هه ن. بۆ پێك هێنانی ئه م ئه ڵقانه پلاتفۆڕم و په یڕه وی ناوخۆی له پێشه وه دیاریكراو و پێویست نی یه." سیاسه تی ڕێكخستنمان له نێو كرێكاراندا" ل١٢ )).

لێره دا ده بێت تیشكێك بخه ینه سه ر ئه و بڕواوبۆچوونه جیاوازانه ی كه له نێو كرێكاراندا هه یه. له نێو كرێكاراندا له هه موو جۆره قووماشێكی بڕواوبۆچوونه كان هه یه. هه ر له مه زهه بی و ناسیۆنالیستی و سه ندیكالیستی و ڕیفۆرمیستی و تردیۆنیستی و ڕاسیستی و دیدی هه مه جۆری تر... . كه ئه مانه بۆ خۆی هه رهه مووی دیدێكی بۆرژوازیانه ی نیزامی سه رمایه داری یه و له ئه شكالی جۆراوجۆردا خۆی نواندووه، كه هه ر هه مووی له ئایدیۆلۆژیای بۆرژوازییه وه سه رچاوه یان گرتووه. 

وه ئه و ڕابه رانه ی كرێكاران كه له خه باتی ئابووری ڕۆژانه ی كرێكاراندا بوونیان هه یه ناتوانرێت به ته واوی كاری ئه ڵقه یه كی كرێكارانی كۆمۆنیستی پێ بسپێردرێتوو بتوانێت ڕێنوێنی ته واو كۆمۆنیستانه ی ئه و ئه ڵقانه بكه ن. ئیتر له كوێوه ئه توانرێت پشت به و نه ریتانه ببه سترێت كه له ناو ڕابه راندا هه یه. كاتێك كه كۆمۆنیسته كان به دوای دامه زراندنی ئه ڵقه یه كی تووند و تۆڵی كۆمۆنیستی یه وه بن. پشت به و نه ریته ئسووڵیانه ده به ستین كه ته واو به قازانجی كاری كۆمۆنیستیانه ی پڕۆلیتاریاوه ن. چوونكه كۆمۆنیسته كان جیهان بینی فراوان تریان هه یه بۆ سوود گه یاندنی زیاتر به پڕۆلیتاریا. كاتێك كه پڕۆلیتاریایه كی ناووشیار ئه بێته ڕابه ری كرداری بزووتنه وه ی كرێكاری ئه ویش له وانه یه له زۆر كاتیدا له ڕێگه ی چاو نه ترسی خۆیه وه بێت. چونكه داواكاری ئه و ڕابه ره هه موو كرێكاران پێی ئاشنان و به ته واوی چه سپیوه له نێوانیاندا. كه واته كام كار به قازانجیانه؟ كام سوونه ت به قازانجه بۆچوونه پێشه وه ی بزووتنه وه ی كۆمۆنیستی، ئێمه ده بێت ئه و كاره بكه ین نه ك سۆزێكی كوێرانه به ری چاومان بگرێت و ده زگای بیرمان كۆنترۆڵ بكات، كارێك به قازانجی سه رمایه داران بیكه ین. به ڵام زۆر جار له كاروبیری ئه و مرۆڤانه ی كه ئاشناشن به ماركسیزم كه كارێكی زه ره رمه ند به بزووتنه وه ی كۆمۆنیستی به رجه سته ئه كه ن. بیه وێت و نه یه وێت كارێكه سه روه ڕ به قازانجی سه رمایه داران و بۆرژوازیی یه. هه روه ها له بزووتنه وه ی كرێكاریدا ئه و جۆره ئه ڵقانه بوونیان نی یه. كه مه نسوری حیكمه ت مه به ستیه تی به ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیست له قه ڵه میان بدات. به ڵام ئه م ئه ڵقانه ئه وه یان كه مه كه بتوانن كارێكی ئه ڵقه یی كرێكارانی كۆمۆنیست به رنه پێشه وه.

واته ئه وه ی لێره دا جێی كاركردنی كۆمۆنیسته كانه بۆ دروستكردنی ئه و ئه ڵقانه دروستكردنی ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیسته به دید و كاركردن كۆمۆنیست.

وه به په یوه ستبوونێكی حه یاتی یه وه به حیزبێكی ته واو كۆمۆنیسته وه كه كاری تێدا ئه كه ن یان جێگه ی مه به ستیانه. ئه بێت چ شتێك ده ستنیشانی جه وهه ری كارێك بكات له ئه ڵقه یه كدا كه ئه م ئه ڵقه یه به تیۆر و پراكتیك ئه ڵقه یه كی كرێكارانی كۆمۆنیست بێت. بێگومان په یڕه وی ناوخۆ كه ئه م ئه ڵقانه له سه ره تای دامه زراندنیانه وه قسه و باسی جدی له سه ر ده كرێت بۆ ئه وه ی جێگا و شوێنی ئه و ئه ڵقانه وه ك ئه ڵقه یه كی كرێكاری كۆمۆنیستی ڕه چاو بكرێت بتوانێت ڕووانگه ی كاره كانی ساتی دامه زراندنی و ساته كانی دواتری له به رچاو بێت.

ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیست به ر جه سته ی كاری سیاسی حیزبێكی كۆمۆنیسته له چوارچێوه یه كی بچووكتردا. واته به هه موو ئه ڵقه كانی پێكهێنه ری حیزب و كاری حیزب، پانتایی یه كی كاری حیزبی به خۆیه وه ده گرێت. لێره دا پرسیارێك دێته به رده ممان كه، ئه بێت چ په یڕه وییه كی ناوخۆیی له ناو ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیستدا بێت؟ بێگومان ئه بێت ئه و ئه ڵقانه په یڕه وی ناوخۆیی ئه و ئه ڵقانه ش بێت.

له به ر ئه وه ی كه ئه و كاره ی هه موو حیزب ده یكات ئه بێت به رجه سته بێت له هه موو ئه ڵقه كانی حیزبدا. هه روه ها كاری ئه ڵقه كان په یوه ندی به په ره نسیپی حیزبه وه هه بێت وه هه روه ها پلاتفۆڕمی حیزبیش پلاتفۆڕمی ئه م ئه ڵقانه ش ئه بێت. چونكه كاری حیزبی كاری ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیستی حیزب یه ك كاروكردارو یه ك سیسته می فكری هاوتایه هه روه ها ئه بێت ئه و ئه ڵقانه به پێی ئه و ناوه ندانه ی كه تێیدا كارده كات بتوانێت كاری ستراتیژی خۆی تێدا بباته پێشه وه ئه ویش به ڕه چاوكردنی هه لومه رجی مه وجوودی ئه و ناوچه یه. به ڵام لێره دا هه لومه رجه كا ن چه نده له یه كتریش جیاوازبن نابێت ئه و ستراتیژه و ئه و په یڕه ویی ناوخۆیی یه كه حیزب و ئه ڵقه ی كرێكارانی كۆمۆنیست هه یانه لێك نه چوو جیاواز بێت.

وه هه روه ها بوونی په یڕه وی ناوخۆی جیاواز ده ست نیشانی لێك جیاوازی ستراتیژو سیسته می فكری ئه و ئه ڵقانه ده كات كه پراكتیكیش ده كرێت. له به ر ئه وه ده ستنیشان كردنی پلاتفۆڕم و په یڕه وی ناوخۆ پێویسته بۆ دروستكردنی ئه و ئه ڵقانه ی كرێكارانی كۆمۆنیست.