ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیكۆنۆمیستەكان نوێنەری زانستی بۆرژوازین

نەجمەدین فارس 

ئایاری ١٩٩٣

بەشی چوارەم

 

باش بوونی واقعی ژیانی پڕۆلیتاریا

ئه گه ر تۆزێك به ووردی له كۆمه ڵگای سه رمایه داری ووردبینه وه و هه موو ئه و دیارده و كێشانه ی كه تێیدایه، هه ر هه مووی له جیاوازی دوو ووزه ی جیاوازی ئابووری دوو چینه كه ی كۆمه ڵگای سه رمایه داری یه وه سه رچاوه ی گرتووه. واته هه ر چینه و یه ك سه رچاوه ی ئابووری خۆی هه یه له كۆمه ڵگای سه رمایه داری دا. یه كێكیان كه سه رمایه داره سه رچاوه ی ئابووری خۆی له هێزی كاری كرێكاره وه ده ست ده كه وێت و ئه بێته كه ڵه كه كه ری سه رمایه كه ی و زیادكردنی سوود و قازانج بۆی. ئه ویش له ڕێگه ی به كارهێنانی هۆی به رهه مهێنان كه سه رمایه داران خاوه نه كه یه تی و گۆڕینی ئه و مادده خامانه ی كه ئه بنه كاڵای به رهه م هێنراو و فرۆشتنیان له بازاڕی سه رمایه داریدا. وه چینه كه ی تریشیان كه پڕۆلیتاریایه له سه ر به كارهێنانی هێزی كاری خۆی به شێكی زۆر كه می له كرێ حه قیقی یه كه ی خۆی ده ست ده كه وێت و ژیانێكی خراپی مه مره و مه ژیی یه ی خۆی پێ مسۆگه ر ده كات. ئه م دوو چینه له به هره مه ندبوون له هه موو توانا مادییه كانی ژیانی واقعی خۆیان جیاوازی گه وره یان هه یه كه ئه و جیاوازیی یه ئاسمان و ڕێسمانیان فه رقه.

كه واته بۆ باش بوونی واقعی ژیانی پڕۆلیتاریا ئایا ڕیفۆرمێك به ده ستی ده هێنێت؟

بێگومان نه خێر. چونكه باش بوونی واقعی ژیانی پڕۆلیتاریا به هره مه ندبوونه له هه موو توانا به ده ست هاتووه كانی مرۆڤایه تی. ئه گه ر ئێمه له سه ره تای دروستبوونی ئه م دوو چینه و له پێكهێنانی كۆمه ڵگای سه رمایه داری یه وه تێبڕوانین ده بینین گۆڕانكاری بچووك و تاك و ته را گۆڕانی ڕیشه یی هه بووه، كه ئه ویش ماوه یه كی كه می به سه ر بردووه. واته ڕیفۆرمێك كه له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داریدا كرابێت، له چاو ئه و سه رده مه ی كه پڕۆلیتاریا له و ساته دا تێیدا ژیاوه كارێك بووه، بۆ ڕیفۆرمیسته كان كارێكی زۆر به نرخ و بووه. به ڵام بۆ پڕۆلیتاریا هیچ شتێك نه بووه كه ببێته جێگای خۆشحاڵی و گۆڕانكاری واقعی ژیانی پڕۆلیتاریا. واته شتێك بووه له هیچ باشتربووه.

پڕۆلیتاریا له لایه ك خه باتی ئابووری ده كات و داوای كرێی زیاد ده كات و سه عات كاری كه م ده هێنێته ئاراوه. وه له لایه كی ترییه وه چه ندان ملیۆن كرێكار بێكار ده كرێت چه ندانی تر ڕه وانه ی تیاترۆخانه كان ده كرێت و چه ندانی تری له سه ر جاده كان ڕۆژ ده كه نه وه و هه ندێكیان منداڵه كانیان ده فرۆشن و.... هتد.

له زۆرێك له ووڵاته كانی جیهاندا و به تایبه ت له ئیتاڵیادا هه ندێك خێزان وه ك، كارگه یه ك خۆیان به كار ده هێنن بۆ ئه وه ی بتوانن ساڵانه منداڵیان ببێت و ئه م منداڵه یان وه ك به رهه می كارگه ی خێزانی خۆیان بخه نه بازاڕی سه رمایه دارانی گه وره ی ووڵاته كه یان تا بتوانن به م به رهه مه گۆشتینیه ی خۆیان بژێوی ژیانی خۆیان دابین بكه ن. كه باشترین نموونه ن ئه و خێزانه ئیتاڵیانه ی كه حكومه تی ئیتاڵیا هێرشی كرده سه ریان له ساڵانی١٩٨٧ ز دا وه باشترین نموونه ی كرده ی خه باتی ئابووری پڕۆلیتاریایه بۆ به ده ست هێنانی ژیانی واقعی خۆی كه ئه م ژیانه ته نها ژیانی غۆرێلایه كه له سه رده مێكی نوێ دا.

ئه گه ر ئێمه به راووردی كارامه یی به كارهێنانی ئه لكترۆن بكه ین له به كارهێنانی له كارگه و شه ریكاته كاندا. ئه وا ده یبینین كه كرێكاران له سه ر ده ستی سه رمایه داران و ده وڵه ته كه یاندا سوود له ئه لكترۆن كردنی پیشه سازی وه رناگرن.

وه به ده ست هێنانی ئه م داهێنانه گه وره یه ی مرۆڤایه تی، پڕۆلیتاریا زیاتر و خراپتر ژیانی ناخۆشی خۆی به سه ر ئه بات. ئه م به ده ست هێنانه ی مرۆڤایه تی بۆ نیزامی سه رمایه داری ئاوه هایه، كه پڕۆلیتاریا به هره مه ند نه بێت لێیان.

به ڵام له په یوه ندی كۆمه ڵایه تی كۆمۆنیزم دا هه موو مرۆڤایه تی له داهێنانه كان به هره مه ند ده بن. به ڵام ئه م داهێنانه له نیزامی سه رمایه داریدا ته نها بۆ سه رمایه داران سوودمه ند ئه بێت.

بۆ به ده ست هێنانی زیاتری قازانج بۆ سه رمایه داران. ئه مڕۆ هه تا یاری منداڵانیش یاری ئه لكترۆنی یه. كه بۆ منداڵانی پڕۆلیتاریا قه ده غه یه و بڤه یه، بۆ منداڵانیسه رمایه داری هه موو شتێك له خزمه تیاندایه! 

كه واته به ده ست هێنانی ژیانی واقعی شیاو بۆ پڕۆلیتاریا، به ده ست هێنان و به هره مه ندبوونی پڕۆلیتاریایه له هه موو ئه و داهێنانه ی كه مرۆڤایه تی پێی گه یشتووه.

له ئه ڵمانیادا (٦) ملیۆن كرێكار هه قده ستی خۆیان زیادكرد به ڕێژه ی له (٩٠%) ی هه قده سته كانیان. ئه م زیادكردنه نه بووه ئه وه ی باشبوونی واقعی له ژیانی كرێكاراندا به ده ست بهێنێت. چونكه هیچ خێزانێكی كرێكار ناتوانێت ساڵی یه ك ژه م باینجان بخوات. هه روه ها ئه وه بوو ده وڵه تی ئه ڵمانیا ڕێژه ی نرخی كه لوپه لی له بازاڕی ئه ڵمانیادا زیادكرد. ئه مه ش بووه هۆی ئه وه ی كه ئه و كرێكارانه ی كه به هره مه ند بوون له به ده ست هێنانی زیادی كرێكه ی به ڕێژه ی له (٩٠%) ی كرێكه ی هیچ گۆڕانێكی بچووك و ئه وتۆی له ژیانی دا نه كردووه. هه روه ها هه ر له دوای ئه و داواكاریی یه ی كرێكاران له ئه ڵمانیادا نرخی كه لوپه له كان له بازاڕ بۆ١٠٠ ملیۆن ئینسان له ئه ڵمانیادا به رزبووه وه. وه باش بوونی واقعی ژیانی پڕۆلیتاریا له لای ڕیفۆرمیسته كان وه ك ئه و بۆچوونه ی مه نسوره كه ئه ڵێت: (( وێنه یه ك له كۆمه ڵگا ده ده ن به ده سته وه كه تیایدا به هۆی هاتنه سه ركاری ئه م سۆشیالیسته خێرخوایانه وه، ئه م نه داری و بێ به شییه له نێو ده چێ. به ڵام له هه مان كاتیشدا به ئاشكرا یان به ئیشاره تدان وا لێك ئه درێته وه كه تا ئه م خۆی نه یه ته سه ركار یان تا" شۆڕش" نه كرێت، باش بوونی واقعی له ژیانی جه ماوه ردا نابێت چاوه ڕێ بكرێت."ده رباره ی سیاسه تی ڕێكخستنی كرێكاریمان" ل١٤)). هه روه كو له وه و پێش باسم لێ كرد ڕیفۆرمێك له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داریدا نابێته ئه وه ی كه كاری به كرێ هه ڵبووه شێته وه. ئه بێ چۆن ژیانی واقعی بۆ پڕۆلیتاریا به ده ست بهێنێت؟ لێره دا ئه وه دێته به رچاومان كه مه نسوری حیكمه ت ئه یه وێت به ڕیفۆرمێك له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داری دا كرێكاران ڕازی بكات به وه ی كه ژیانی واقعی پڕۆلیتاریا به ده ستدێت. ئه مه بۆ ئه و كه سه ی كه بۆماوه( وراپه) ی سه رمایه دارانه ڕێك و ڕوون ڕاسته. به ڵام بۆ ئه و كه سه ی كه پڕۆلیتاریا وه ك كائینێكی كارامه و كاركه ر له سه ر هه موو به رهه مه كۆمه ڵایه تی یه كان ده بینێت ڕازی نابێت پێی، كه ڕیفۆرمێك له هه قده ستی دا بكرێت به باش بوونی واقعی ژیانی كۆمه ڵایه تی پڕۆلیتاریای له قه ڵه م بدات.

ئه بێت چی له وه قێزه وون و شه رم هێن تر بێت كه ئه ڵێت ڕیفۆرمێك ئه بێته هۆی باش بوونی واقعی ژیانی پڕۆلیتاریا. هه روه ها ئه وه ش سۆشیالیستێكی خێرخوایانه یه كه ڕیفۆرمێك ئه كاته ئه وه ی كه ژیانی واقعی پڕۆلیتاریای تیا به ده ستدێت. 

هه روه ها ئه و سۆشیال- دیموكراته(بۆرژوازی) یه ئه م دیدوبۆچوونه ی هه یه. به ڵام لێره دا، مه نسوری حیكمه ت ئه یه وێت ئه و عیباره ته به ته واوی پراكتیك بكات كه ئه ڵێت خه باتی ئابووری كۆڵه كه ی حه یاتی خه باتی چینایه تی پڕۆلیتاریایه. 

ئه ویش به هێنان و بردنی كۆمه ڵێك عیباراتی له وه بێ ناوه ڕۆك تر، وه یان به هه ر شێوه یه ك بێت بتوانێت كارێك بۆ ئاغاكانی بكات، ئه گه ر پێی بزانێت یان نه زانێت.

ئه بێت ئه وه ش ڕوون بێت بۆ كۆمۆنیسته كان كه كاتێك ئیسڵاح به ده ستدێت له سه ر ده ستی پڕۆلیتاریا یان بۆرژوازی، كه ئه یكات ئه وه بزانێت كه باش بوونی ژیانی واقعی له ژیانی پڕۆلیتاریادا به ده ست نه هاتووه. ئه گه ر به ده ست هاتووه ئه بێت ئه وه سۆشیالیزم بێت، نه وه كو نیزامی سه رمایه داری!

به ڵام مه نسوری حیكمه ت ئه یه وێت ناوه ڕۆكی سۆشیالیزم وه ك په یوه ندیی یه كی سۆشیالیستانه ی به رهه م هێنان بۆ پڕۆلیتاریا یه كسان بكات به په یوه ندی سه رمایه داری به هه ندێك وورده ده ستكاریی ئه ملاو ئه ولای كه م بایه خ.

ئه بێت ئه وه بۆ كۆمۆنیسته كان ڕۆشن بێت كه سۆشیالیزم ئه و په یوه ندیی یه كۆمه ڵایه تیه یه كه باش بوونی واقعی ژیانی پڕۆلیتاریای تێدا به ده ستدێت. ئه گه ر ئه م په یوه ندیی یه له ڕێگه ی شۆڕشه وه نه بێت ئه بێت له ڕێگه ی چی یه وه به ده ست بێت؟ بێگومان له ڕێگه ی شۆڕشه وه به ده ستدێت ئه ویش شۆڕشی سۆشیالیستانه ی پڕۆلیتاریایه. به ڵام، سۆشیال- دیموكرات ئه ڵێت ئێمه له ڕێگه ی ڕیفۆرمه وه سۆشیالیزم یان ئاینده ی سۆشیالیزم به ده ست دێنین كه ئه ویش فریودانی پڕۆلیتاریایه به دوای ڕێچكه ی بۆرژوازیانه ی خۆیاندا بۆ ئه وه ی ته مه نی ده سه ڵاتی سه رمایه داری درێژ بكه نه وه.

كه واته شۆڕشی سۆشیالیستی پڕۆلیتاریا مسته لزه ماتی یه كه می به ده ست هێنانی باش بوونی واقعی ژیانی پڕۆلیتاریایه. ووڵاتی سوێد یه كێكه له ووڵاتانی سۆشیال- دیموكرات كه توێژوو چینه جیاوازه كانی ناو كۆمه ڵی به ڕۆشنی تیادا ده بینرێت كه هه ر یه كه یان جۆرێك له ژیان به سه رئه به ن ئه وه ی بیمه ی بێكاری هه یه له پڕۆلیتاریای سه ركار خراپتر ئه ژی و ئه وی دوكانداریشه یان وورده بۆرژوازی یه باشتر له پڕۆلیتاریا ده ژی و ئه وی سه رمایه داری گه وره شه له وورده بۆرژوازی و پڕۆلیتاریا زۆر باشتر ئه ژی. ئه مه یه خاسیه تی ووڵاتانی به ناو سۆشیالیست، یان ووڵاتانی سۆشیال- دیموكرات. ئه م سۆشیالیزمه سۆشیالیزمی خێرخوایانه یه.

 

  • 1