ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئای ڕۆژانێک مرۆڤەکان لە پێناو بەختیاری گەل و ووڵات ، ژیانی خۆشی ئەوڕوپا و خاوخێزان و مناڵەکانی خۆی جێ دەهێشت و لەچیا سەربەرزەکان گیانی فیدا ئەکرد، بەبێ بیرکردنەوە لە پاداشت. 

شەهید ڕێبەر (ئەبو ڕزگار) یەکێ بوو لەو کەسانە . دوای تەواوکردنی زانکۆ لە شاری (باکۆ)ی یەکێتی سۆڤیەتی جاران، و پێکهێنانی ژیانی هاوسەری ..

کە دەبینێ ووڵات و حیزب پێویستی بە خەباتی ئەو هەیە خۆی بۆ ناگیرێ و ڕوو لە چیا سەربەرزەکانی ووڵات دەکات و چەکی شەڕەف بەرگری دەکاتە شان . بەهۆی دڵسۆزی و لێهاتویی زوو جێگای خۆی لەنێو دڵی هاوڕێیانی دەکاتەوە . وەک کادرێکێ لێهاتوی کۆمیتەی محەللی دەشتی موسڵ کاری پێشمەرگایەتی و ڕێکخستن بەسەرکەوتویی دەکات .

مخابن لە حوزەیرانی ساڵی ۱۹۸۷ ڕژێمی بەعسی فاشی بارەگای قاتعی دهۆک بەچەکی کیمیاوی بۆردومان دەکات و نزیکەی ۱٥۰ هاوڕێ بریندار دەبن و دوو هاوڕێ بەهۆی سەختی برینەکانیان دەچنە کاروانی نەمران . ئەوانیش هەردوو شەهید (جوقی سەعدون) ئەبو فٶاد و شەهید (ڕێبەر عجیل) ئەبو ڕزگار ..

سەربەرزی سەرفرازی بۆ شەهیدای حیزب و گەل .

مردن و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی ئازادی و بەختیاری گەل ..

  • 1