ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کرێکارانی جیهان یەکگرن !

ئیکۆمۆنیستەکان نوێنەری زانستی بۆرژوازین

نوسینی ؛ ن.ف.عەبدوڵا ( نەجمەدین فارس )

ئایاری ١٩٩٣

بەشی شەشەم

ڕێكخستنی سیاسی و شوێنه كان له جیهان دا

---------------------------------------

بیری ماركسیزم بۆ ڕێكخستنی بزووتنه وه ی كۆمۆنیستی له جیهاندا یان له شوێنه جیاجیاكاندا بیری لێك جیاواز و قۆناغ به قۆناغ نی یه. مه به ست له جیاواز نه بوون به و شێوه یه یه كه ده بێت ئێمه ڕێكخستنی كۆمۆنیستانه ی پڕۆلیتاریا به ده ست بهێنین ئه گه ر ئاستی كۆمه ڵگای سه رمایه داری له ئاستێكی پیشه سازی له سه ره وه شدا نه بێت. چونكه ئێمه ده زانین كه ئه م نیزامه گه شه ده كات به هۆكاری سه ره كی چونكه سه ره وه ی گه شه ی سه رمایه و ته كنیك و زیادبوونی هێزی كاره. 

كه واته هه ردواخرانێك بۆ جێ به جێ كردنی ئه و جۆره ڕێكخستنه كارێكی بۆرژوازیانه یه. 

هه روه ك ئه نگڵس له مه سئه له ی جووتیاران له فه ره نسا و ئه ڵمانیادا ده ڵێت: كاری كۆمۆنیستی ئێمه نه به ستراوه ته وه به وه ی كه ئه م كۆمه ڵگایه چه ند گه شه ی كردووه یان نه یكردووه له باری چینایه تی یه وه.

كه واته كه كاتێك هه لومه رجێك ده هێنرێته به رچاو بۆ وورده بۆرژوازی خۆ دزینه وه یه له وه ی كه كارێكی سیاسی له و ناوه نده دا به جێ بهێنرێت، یان هیچ نه بێت دواخستنێكی كه میش بێت بۆرژوازی و وورده بۆرژوازی كارێكی باش به قازانجیان ده گه ڕێته وه.

مه نسوری حیكمه ت ئاوا ئه ڕوانێته ئێران ئه ڵێت: (( باروودۆخی تایبه تی ئێران ته ئكید له سه ر زه رووریه تی ئاماده بوونی كۆمۆنیزم ده كات له دڵی خه باتی ئابووری دا. له ووڵاته كانی تردا، له وانه یه كه لێنی كۆمۆنیسته كان یان چه په كان به گشتی له گه ڵ خه باتی ئابووری به ڕاده ی ئێران قووڵ نه بێت. ئه م كه لێنه هه رده بێت پڕبكرێته وه. به ڵام له ئێرانێكدا كه چه پ هه ر له بنه ڕه ته وه له باڵی چه پی ناسیۆنالیزمی چینه غه یره كرێكاریه كانه وه شكڵی گرتووه و سوونه ته كانی ده گه ڕێته وه بۆ دكتۆر مصدق، و سه ربه ستی خوازی ئابووری چه پێك كه ئاسۆی خه باته كه ی بریتی بووه له ئه نجامدانی ڕیفۆرمی سیاسی و كۆمه ڵایه تی له " نیشتیمانی خۆدا" كرێكاری وه ك هێزی زه خیره ی خه باتی بۆرژوازیانه و ڕیفۆرمیستانه ی خۆی سه یر كردووه. له ووڵاتێكدا كه خه باتی ئابووری كرێكاری به رده وام، له لایه ن چه په وه به سووك سه یركراوه و كراوه به به شێك له خه باتی دژی ئیستیبدادی. له ووڵاتێكی ئاوادا. كۆمۆنیستێكی كرێكاری ده بێ به ڕاده یه كی زۆرتر ڕوو له خه باتی ئابووری بكات 

ئه مه نیشانه یه كی بنه ڕه تی لێك جیایی پڕۆلیتاریی یه كان و بۆرژوازیه كانه. " ده رباره ی سیاسه تی ڕێكخستنی كرێكاریمان" ل ١٨)). ئێمه ئێران به راوورد بكه ین له چاو ئه ورووپادا بێگومان ئێران له ئاستی پیشه سازیدا له چاو ئه ورووپا كه م تا زۆرێك دواكه وتووتره. هه روه ها به گشتی زۆرێك له ووڵاتانی ڕۆژهه ڵات له چاو ئه ورووپادا دواكه وتووترن. ئه مه ش به و مانایه نی یه كه له ئه ورووپادا كارێك كراوه وه ك كاری سیاسی پڕۆلیتاری، به ڵام له ڕۆژهه ڵات ئه مه نه كراوه. یان كۆمۆنیسته كان له ئه ورووپادا كه م تا زۆرێك كێشه كانیان كه م بووه ته وه. لێره دا كێشه كان له سه ر ئه وه ڕاوه ستاون تا چه ند تووانراوه سیاسه تی كۆمۆنیستی ببێته ڕێچكه ی سیاسیانه ی زۆرێك له پڕۆلیتاریا له ئه ورووپادا.

ئێمه ده بێت به هه ر شێوه یه ك بووه و تێچوونه كه شی چه ندی بوێت ئێمه په یوه ست بین به پڕۆلیتاریاوه. واته ده بێت كاره كانمان له ناوه ندی پڕۆلیتاریادا بۆ ووشیاركردنه وه یان جێ به جێ بكه ین و وه په یوه ستبین ڕاسته وخۆ پێیانه وه. هه روه ك له به شه كانی پێشووتردا باسم لێ كردووه كه پڕۆلیتاریا له ئه ورووپادا ئاستی ووشیاری كۆمه ڵایه تی و سیاسی له و ئاسته دایه كه بۆرژوازی پێ باشه و سۆشیالیزمیشی پێ خراپ نی یه.

واته ئه مه ووشیاریی یه ك نی یه بۆ پڕۆلیتاریا. به ڵكو ئه وه ووشیاریی یه بۆ پڕۆلیتاریا كه ڕێچكه ی خه باتی سیاسیانه ی خۆی ده ستنیشان بكات. ئه م كاره له ئه ورووپادا كه م تا زۆر به ر بڵاو نی یه. كه مینه یه كی زۆر كه مه بیركردنه وه ی كۆمۆنیستیانه ی هه بێت ئه مه ش یه كێكه له كه لێنه هه ره گه وره كانی كۆمۆنیسته كان له ئه ورووپا و ڕۆژهه ڵات و.. دنیادا. 

ئاماده بوونی كۆمۆنیزم له خه باتی ئابووری دا، ئه وه یه كه ووشیاری ته واو به پڕۆلیتاریا بدات كه ڕێگاچاره ی سه ره كی به ده ستهێنانی دیكتاتۆریه تی پڕۆلیتاریا و به ده ستهێنانی كۆمۆنیزمه. 

ئه و دیده ی مه نسوری حیكمه ت كه ئه ڵێت كه لێنی كۆمۆنیسته كان یان چه په كان به گشتی له گه ڵ خه باتی ئابووری به ڕاده ی ئێران قووڵ نه بێت. ته نها ئه وه یه كه ده یه وێت خه باتی پڕۆلیتاریا كه له ئه ورووپا چۆن میحوه ری سه ره كی هه ڵسووڕانیان خه باتی ئابووریه. هه روه ها له ئێرانیش ئاوابێت. خه باتی ئابووری له نیزامی سه رمایه داری دا خۆی بوونی هه یه ئیتر كه لێنێك له كوێوه دروستده كات كه ئه مه نه كرێت به میحوه ری سه ره كی هه ڵسووڕان. به ڵكو كه لێنی سه ره كی له ئه ورووپادا نه بوونی بزووتنه وه ی سیاسی به هێزی كۆمۆنیستی پڕۆلیتاریایه. 

كه ئاپۆلیتیزم له لایه ن بۆرژوازیه وه، كراوه ته سه نگی مه حه ك بۆ خه باتی پڕۆلیتاریا. وه به هه مان ده ستوور مه نسوری حیكمه ت ده یه وێت ئاپۆلیتیزم بخاته ده ستووری پڕۆلیتاریای ئێرانه وه، كه ئه مه ش كه مترنی یه له و كارانه ی كه باڵی چه پ ناسیۆنالیزمی غه یره كرێكاریه كان ومصدقیه كان و سه ربه ستی خوازی ئابووریه كان، ڕیفۆرمیسته كان و سه ندیكالیسته كان كه ده رحه ق به پڕۆلیتاریا و شۆڕشه كه ی ئه یكه ن.

وه نیشانه ی بنه ڕه تی لێك جیایی پڕۆلیتاره كان و بۆرژوازی یه كان ئه وه یه كه تا چه ند پڕۆلیتاریا ده ست بۆ دامه زراندنی په یكه ری سیاسی خۆی ده بات و تا چه ند خه باتی سیاسی خۆی تووند و تۆڵ ده كاته وه به وه ی كه ئیتر كارێك به قازانجی بۆرژوازی نه كات. نه وه كو به ڕاده یه ك كاری سه ره كی وه ك ئیكۆنۆمیستێك بكاته خه باتی ئابووری. چونكه ئیكۆنۆمیسته كان نوێنه ری زانستی چینی بۆرژوازین.

وه كۆمۆنیسته كان نوێنه ری تیئۆر و پراكتیكی چینی پڕۆلیتاریان. ئه و پێشبینیه ی كه ماركس بۆ ئه ورووپای ده كرد كه ئه بێته ناوه ندی شۆڕشی كرێكاران له جیهاندا هۆی چی بوو هه تاوه كو ئێستاش ئه م شۆڕشه به رجه سته نه بووه. به ڵام له ڕووسیایه كی دواكه وتووی پیشه سازیدا شۆڕش به ئه نجام گه یشت. ئه ویش ئه وه بوو كه ئه ورووپا جووڵانه وه ی سیاسی تیادا بێ هێزبوو. هه روه ها له ڕووسیادا له سه ر ده ستی به لشه فیكه كان و تحریفی سیاسیانه و ووشیاركردنه وه ی پڕۆلیتاریا له ڕووسیادا شۆڕشی به ئه نجام گه یاند. كه واته هه روه كو ئێستاش له ئه ورووپادا ئه م كه لێنه به سیاسی نه بوونی پڕۆلیتاریایه، كه هه ر موجووده و بۆرژوازی بۆ به رگرتن به خه باتی پڕۆلیتاریا له ئه ورووپادا زیاتر و باشتر كاره كانی بۆ چووه ته پێشه وه. 

ئه بێت بۆ كۆمۆنیسته كان ئه وه به ته واوه تی ڕۆشن بێت كاركردن له هه ر ناوه ندێكدا به یانكردنی دیدوبۆچوونی زانستیانه ی سۆشیالیزمه له ناو كرێكاراندا، هه روه ها شانه ی حیزبی كه له ناوچه كه دا دروستده كرێت پێویستی دروستكردنی له وه دایه كه ووشیاری سۆشیالیزمی زانستی بكاته ئه و ناوه نده و به و ڕێچكه یه كار بۆ ئاینده بكرێت. واته هه لوومه رجه كان له نیزامی سه رمایه داریدا شتی سه ره تاین و نابنه ڕێگر له به رده م ئه م جۆره كاركردنانه دا. هه رچه ند ئیستبدادیش زۆر بێت ئه بێت ئه م كاره به ئه نجام بگه یه نرێت. به ڵام داڕشتنی شێوه ی كاركردن به فرمانێكی ساده بۆ هێنانه سه ر ڕێگای پڕۆلیتاریا به بیری كۆمۆنیستانه كارێكی حه یاتی یه بۆ چوونه پێشه وه ی بزووتنه وه ی كۆمۆنیستی له و ناوچه یه دا. ئیتر ئاستی كۆمه ڵایه تی سه رمایه داری له ئاستێكی له پێشدا بێت یان له پێشدا نه بێت.

مه نسوری حیكمه ت له باره ی شانه یه كی حیزبی و دروستكردنی له ناوچه یه كدا ئاوا باسی لێ ده كات و ئه ڵێت: (( ئه گه ر كه سێ داوام لێ بكات شانه یه كی حیزبی له ناوچه یه ك و شارێكدا دروست بكه م پرسیاری یه كه می من ئه وه یه باروودۆخ له و ناوچه یه دا چۆنه، پێشینه ی خه باتی كرێكاری له ناوچه كه دا چیه؟ كام گرایشه له ناو كرێكارانی ئه م ناوچه یه دا به هێزتره و سۆشیالیزم و ڕێبازی ڕادیكاڵ له ناو ڕابه رانی كرێكاری ئه و ناوچه یه دا چ نفوسێكی هه یه؟ ئه گه ر ئه و وه ڵامانه ی كه له م پرسیارانه وه ده ستم ده كه ون گونجاو بن ئه و كاته پێشبینی ئاسۆیه كی گونجاو ده كه م بۆ پێكهێنانی ناوه ندوو شانه حیزبی یه كان. ئه گه ر واش نه بێت ئه وا به حوكمی ئه م ئه نجامانه به دڵنیاییه وه كاره كه م له ئاستێكی تردا ده ستپێ ده كه م. گه شه ی حیزبی كۆمۆنیست هاو یه كه له گه ڵ فراوانی ئه و ڕه ووته كۆمه ڵایه تیه ی كه به رامبه رێتی له نێو چینی كرێكاردا." ده رباره ی سیاسه تی ڕێكخستنی كرێكاریمان" ل ٢١−٢٢ )). بێگومان گه شه ی حیزبی كۆمۆنیست هاویه كه له گه ڵ گه شه ی تیئۆریاتی حیزب و چوونه نانه وه ی ئه و ناوه ندانه ی كه پڕۆلیتاریای تێدایه. واته په یوه ستبوونی كاری ڕێكخراوه یی حیزب و ووشیاربوونه وه ی پڕۆلیتاریایه به كێشه ی كاركردنی سیاسیانه ی خۆی له گه ڵ بۆرژوازی دا. هه روه ها پێشینه ی خه باتی كرێكاری له پێشه وه بێت یان له پێشه وه نه بێت. پێویستی دروستكردنی ئه و شانه حیزبیانه و په یوه ستبوون پێیانه وه ئه وه ده هێنێته وه به رده ممان كه ده بێت دروستی بكه ین. هه روه ها سیاسه تی كۆمۆنیسته كان ڕوون و ئاشكرایه كه به رامبه ر به هه موو ڕێباز و هه ر جۆرێكی ڕابه ری كردنی بزووتنه وه ی كرێكاری. كه واته گرایشی سۆشیالیستی ئه گه ر هه بێت ده بێت ئێمه زیاتر و باشتر به هێزیان بكه ین به دید و بۆچوونی ماركسیزم بۆ سۆشیالیزم، هه روه ها نفوسبوون یان نه بوون كاره كانی ئێمه ده ستنیشان ناكات به ڵكو دروستبوونی تێڕوانینی ئێمه، واته واقعی بوونی تێڕوانینی ئێمه ده بێته ئه وه ی كه ئه بێت ئێمه زۆرترین نفوسی كرێكارانی شۆڕشگێڕ له ده وری خۆمان كۆبكه ینه وه. 

هه تا ئه گه ر كرێكارانێك كه له سه ر ته وه ره ی بڕواو بۆچوونه بۆرژوازیه كان بێت ئه وه یان بۆ ڕۆشن بكرێته وه كه ئه م ته وه ره یه ی ئه وان گرتوویانه ته وه ره یه كه دژ به به رژه وه ندی چینایه تیانه، هه روه ها هێنانه ڕیزی خۆمانه وه یه، هه تا ئه گه ر باروودۆخیش له و شوێنانه دا له ژێر ئیستبدادی پۆلیس یشدابێت، ئه وا ده بێت ڕێگایه ك بگرینه به ر هه م كاری سیاسی خۆشمان بكه ین و هه م گورزی گه وره ی خۆشمان بوه شێنین.

ئیستبدات خاسیه تی نیزامی سه رمایه داری یه به رامبه ر هه ر حیزبێكی واقعه ن كۆمۆنیست و پڕۆلیتاری، له به ر ئه وه ناكرێت كه ئیستبدادیش هه بوو ئێمه كاره كه مان دوابخه ین، به ڵكو ده بێت ڕێگه ی ووریایانه و كۆمۆنیستانه بدۆزینه وه بۆ گه شه كردنی نفوسی خۆمان وه ك " كۆمۆنیست" له ناو كرێكاراندا. به ڵێ گه شه ی حیزبێكی كۆمۆنیست هاویه كه له گه ڵ ئه و په یوه ستبوون و كاركردنه دروستانه یه له ناو پڕۆلیتاریادا وه گه شه ی حیزب وه ك مه نسوری حیكمه ت باسی لێ ده كات به شێوه میتافیزیكیه كه ی كه ئه ڵێت گه شه ی حیزبی كۆمۆنیست هاویه كه له گه ڵ فراوانی ئه و ڕه ووته كۆمه ڵایه تیه ی كه به رامبه ریه تی له نێو چینی كرێكاردا.

ئه مه سه روه ڕ بۆچوونێكه له بنه ڕه ته وه بێ مانایه. چوونكه ڕه ووتی كۆمه ڵایه تی له چوارچێوه ی نیزامی سه رمایه داریدا ئه نواع و ئه شكاڵ جۆراو جۆری له خۆیه وه گرتووه. كه هه رهه موویان یه ك ڕه ووتی بۆرژوازین بێجگه له تاك و ته رای ڕێكخراوه و گرووپ و هه ندێك لایه نی كۆمۆنیستی نه بێت ئیتر ئه وه زۆر بێ مانایه كه هاویه ك بوونی حیزبی كۆمۆنیست له گه ڵ فراوان بوونی ڕه ووتی كۆمه ڵایه تیدا ببینینه وه.

بێجگه له و بۆ چوونه نه بێت كه مه نسوری حیكمه ت له سه ری ته وه ره ی گرتووه كه بۆچوونی ئیكۆنۆمیستانه یه. ئه م كاره ناده نه ده ست قه زا و قه ده ر و ڕێكه وت. به ڵكو كۆمۆنیسته كان كاری بۆ ده كه ن و ڕه ووتی كۆمه ڵایه تی بۆرژوازی ده خه نه ژێر فشاره وه.

 

  • 1