ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەک لەکارە هەرەترسناکەکانی بەشێک لەحزبەکانی کوردستان ،دەستکاریکردنی فۆرمی پەرلەمان بوو،واتا وەک خۆیان چۆنیان دەویست پەرلەمانیشیان بەو ئاراستەیە دەبرد.ئەمەش وای کرد پەرلەمان وەکو یەکێک لەدەستگا هەرەهەستیارو شەرعی و کاریگەرەکان لەسەر ڕاستەڕێ ی خۆی لابدات و بەکارو ئیشی لاوەکی سەرقاڵ بێت. پەرلەمان لەوڵاتنانی دیموکراسی یەک لە ئەرکە هەرەگرنگەکانی بە عەقڵانیکردنی ململانێی حزبەکانە.پەرلەمان لەوێ چەقی بەرگریکردنە لە مافی زۆرینەو کەمینەو ئازادی دەربڕینی بیروڕابۆ هەمووان وەک یەک زامن بکات.

بەداخەوە پەرلەمانی کوردستان بەشی زۆری یاساکانی و هەموو ئەو بڕیارو ڕێنوێنییانەی دەریکردوون لەبەرژەوەندی ئەو زۆرینەیە بووەکەخۆشیان نازانن چۆن بونەتە زۆرینە. بۆیە ئەرکی سەرشانی پەرلەمانە لەخوولی داهاتوویدا واتا دوای ٣٠-٩-٢٠١٨ ببێتە مینبەری چاودێری کردنی هەموو لایەک و خۆی دووربخاتەوە لەسیاسەتی (بانێک و دووهەوا) .

یەکەم هەنگاویشی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە رزگارکردنی پەرلەمانە لەدەستی سیاسەتی تەسکی حزبایەتی وبەخشینەوەیەتلی بە یاساو ئەو شوێنەی پەرلەمان تیایدا بەرزترین دەسەڵاتی قانوونیە.

*نووسەررۆژنامەنووس

  • 1