ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە پێچەوانەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان گەنج وەك بیركردنەوەیەكی نوێ و هێز و وزەیەكی جیاواز پشتگوێخراوە و كەمترین هەلی پێدراوە لە بەرێوەبردن و بەشداریكردن لە ئیدارەدانی دامەزراوەكانی وڵاتدا.لێرە نەك دەرفەت بۆ گەنج نارەخسێندرێت بەڵكو بەربەست و ئاستەنگی زۆری دێتەبەردەم.پێویستەبزانین ئەو چەقبەستویەی هەرێمی كوردستان باجی نەبوونی وزەی گەنج و خوێنی تازەیە لە بەرێوەبردنی وڵاتدا .كەم كردنەوەی تەمەنی خۆپاڵاوتن بۆ پەرلەمان بەس نیە تابڵێین لەكوردستان دەرفەت بۆ گەنج هەیە.دەبێ ئەوڕاستیە درك پێ بكەین كە جگە لە نەوەكانی بەرپرسەباڵاكان و بنەماڵەكان پێگە و پۆستی سەرەكی بۆگەنج ئەستەمە. ئەو گەنجانەی كە توانا و پسپۆری و بڕوانامەی بەرزیان هەیە شانسی بەرێوەبردنیان نیە تەنیا لەبەر ئەوەی ئەندامی بنەماڵەكان و بەرپرسەكان نین. گەنج لە كوردستان نەك ڕۆلی نیە بەڵكو هەست بە بێگانەی و غەریبی دەكەن، خۆشەویستیان بۆ نشتیمان و نەتەوە لاوازبووە،حەزدەكەن بڕۆنە هەندەران بەڵام لەژێر ئەم دەسەڵاتە نادادپەروەرە ژیان نەكەن.ئەم نیگەرانی و یاخی بوونەی گەنج دەرهاوێشتەی پەراوێزخستنیانەلەلایەن دەسەڵاتەوە .بۆیە دەبێت بەشداری و دەرفەت بۆگەنج بە سیستەم و یاسابكرێت بۆئەوەی گەنجان بتوانن ئەم دەسەڵاتە پاك بكەنەوە لە عەقڵ و بیری بۆگەن!.. پێویستە دەسەڵات ناچاربكرێت دەرفەت بەگەنج بدات چونكە سروشتی ئەم دەسەڵاتە وایە گەنج وبیری نوێ ناگرێتەخۆی، ئەمەش ئەوڕاستیە دەگەینێت كە دەسەڵات نایەوێت لە چوارچێوەی رزیوی خۆیدا بێتەدەرەوە و باوەش بۆ گەنجانی كوردستان بكەنەوە،لە كاتێكدا گەنجی كوردستان توانا و زەمینەی ئەوەی تێدایە كە بتوانێت پێگە سەرەكیەكانی دەوڵەت بەرێوەببات.

  • 1