ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌ زۆربه‌ی ئه‌و دیدارو به‌رنامانه‌ی كه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاندیداكانی لیستی ئازادی 164ی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كرێن،ئه‌و پرسیاره‌یان روبه‌رو ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌وان له‌ چوار ساڵی رابردودا چییان بۆ خه‌ڵك كردووه‌ تا خه‌ڵك ئه‌مجاره‌ ده‌نگی زیاتریان پێبده‌ن؟

پرسیاره‌كه‌ ئاساییه‌ ،به‌ڵام له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا ئه‌گه‌ر شیوعیه‌كان هیچشیان بۆ خه‌ڵك نه‌كردبێت كۆمه‌ڵێ شتی دیكه‌شیان نه‌كردووه‌

بۆ نمونه‌

1: شیوعیه‌كان موچه‌و قوتی خه‌ڵكیان نه‌بڕی و خه‌ڵكیان برسی نه‌كردو ناچار به‌ دزیكردنیان نه‌كرد

2: شیوعیه‌كان به‌ تانكه‌ر نه‌وتیان ئاودیو نه‌كردو پاره‌كه‌یان بۆ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ نه‌گواسته‌وه‌

3:شیوعیه‌كان نه‌وتیان به‌ بۆڕی نه‌فرۆشت و داهاته‌كه‌یان له‌خه‌ڵك نه‌دزی

4: شیوعیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر گردو دۆڵ و شیو و ده‌شتایی خه‌ڵكیان نه‌گرتوو داگیریان نه‌كرد

5: شیوعیه‌كان بازرگانیان به‌ ده‌واو ده‌رمانی ساخته‌و ژیانی مرۆڤه‌وه‌ نه‌كرد

6: شیوعیه‌كان په‌رله‌مانیان شكۆ نه‌شكاند و دایان نه‌خست

7: شیوعیه‌كان حكومه‌تیان ئفلیج نه‌كرد

8: شیوعیه‌كان داوای هه‌رێمی سلێمانی و دوو ئیداره‌ییان نه‌كرد

9: شیوعیه‌كان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر به‌غدا نه‌كرد

10: شیوعیه‌كان شیوعیه‌كان مامۆستایان به‌ر شه‌ق نه‌دا

11: شیوعیه‌كان هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنیان دانه‌خست

12: شیوعیه‌كان 16ی ئۆكتۆبه‌ریان نه‌كرد وكه‌ركوكیان ته‌سلیمی به‌غدا نه‌كرد

13: شیوعیه‌كان له‌ 51%ی خاكی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌راج نه‌كرد

14: شیوعیه‌كان شكۆی پێشمه‌رگه‌یان نه‌شكاند

15: شیوعیه‌كان سلێمانیان نه‌كرده‌ مۆڵگای ئیتلاعاتی ئێران

16: شیوعیه‌كان بادینانیان نه‌كرده‌ سه‌ربازگه‌ی توركیا

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شیوعیه‌كان هیچیان بۆ خه‌ڵك نه‌كردبێت ئه‌مانه‌شیان نه‌كردووه‌

  • 1