ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هه‌موو حزبه‌كان‌ خۆیان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ رۆژی 30 ی سیبته‌مبه‌ر / ئه‌یلول، رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و، جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌رۆك حزب و، جیگره‌كه‌ی و سكرتێرو ئه‌ندامان له‌ بانگه‌شه‌دا به‌شدارن و، هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات زۆر سه‌رگه‌رمن و، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ "" رێكه‌وتنی ستراتیجی "" یان هه‌یه‌و له‌ بانگه‌شه‌كانیان ناوی یه‌كتر به‌ نه‌یار ئه‌به‌ن و، بۆ كێبركی هه‌ردوولا به‌ پاره‌ی خه‌ڵك ده‌زگای راگه‌یاندن وده‌یان وسه‌دان ئیزگه‌ی رادیۆو ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵی سته‌لایتیان خستووه‌ته‌گه‌رو، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا نقورچ له‌ یه‌كتر ئه‌گرن و، قسه‌یه‌ی نه‌شیاو توانج ئه‌خه‌نه‌ پاڵ یه‌كتر.

ده‌ستی ده‌ره‌كی روون و ئاشكرایه‌و، برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و، قاسم سلیمانی نوێنه‌ری ئێران ئازادانه‌ له‌ هه‌ولێرو سلێمانی هاتووچۆو ته‌راتین ئه‌كه‌ن و، ئامۆژگاری پارتی و یه‌كێتی ئه‌كه‌ن و، جاروبار هه‌ره‌شه‌و، هه‌ر یه‌ك ئه‌یه‌وێت ئه‌م دوو حزبه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به‌خۆیانن.

جزبی شیوعی، حزبی خاك و نان و ئازادییه‌ و، له‌ پێناو ئه‌و سێ كوچكه‌یه‌ و، سه‌روه‌ری كوردستان و، ئازادی و سه‌ربه‌ستی هاوڵاتیانهه‌زاران شه‌هیدی داوه‌و، شیوعییه‌كان له‌ گه‌ڵ كه‌سانی چه‌پ و ئازادیخواز پیشه‌نگی تیكوشانن بۆ وه‌دیهینانی مافه‌ ره‌واكانی هاو\لاتیان و گرنگترینیان مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌.

لیستی 164 ده‌نگی ره‌سه‌نی شیوعییه‌كان و چه‌په‌كانه‌ و، تیئه‌كۆشی له‌ پێناوجوتیارو كرێكاران و، زه‌وی بۆ جوتیاران بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی كشتوكاڵی بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی خۆماڵی په‌ره‌بسێنی و، چیتر پشت به‌ به‌روبوومی وڵاتان نه‌به‌ستین و، سه‌باره‌ت به‌ كرێكاران پێویسته‌ نوێنه‌رانی هاوڵاتیان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كار بكه‌ن له‌ پێناو بووژاندنه‌وه‌و نۆژنكردنه‌وه‌ی كارگه‌ داخراوو له‌ كاركه‌وتووه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری كوردستان و، له‌م كاتانه‌دا ریژه‌ی بێكاری له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌و، خه‌ڵك برسییه‌و، ئه‌بێ حكومه‌ت بیر له‌ دامه‌زراندنی ده‌یان هه‌زار گه‌نجی خاوه‌ن بروانامه‌ بكات و، هه‌لی كار بره‌خسێنێت و بژێوی خه‌ڵك به‌ تایبه‌ت هه‌ژاران و چینی چه‌وساوه‌و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامان باش بكرێت.

ئه‌بێ هاورێیانمان بایه‌خ بده‌ن به‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌رو داهێنان و، ساڵانێكه‌ هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و، به‌ڵام به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵكاران و مافیای دزینی نه‌وت و سامانی كوردستان یارمه‌تی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانیان نه‌داوه‌و، بۆیه‌ هه‌رێم له‌و بوارانه‌دا دواكه‌وتووه‌و، هیچ پێشكه‌وتنێك یان داهێنانێك به‌دی ناكرێن و، به‌ تایبه‌ت ئێستا رۆژی زانست و ته‌كنۆڵوجیایه‌ و، به‌ براورد له‌ گه‌ڵ ساڵانی شه‌سسته‌كان و حه‌فتاكانیسه‌ده‌ی پێشوو جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه‌و، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌بی هاورێیانی لیستی ئازادی به‌دواچوون بكه‌ن بۆ كوژرانی نووسه‌رورۆژنامه‌وان و رۆشنبیران شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م : سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان و كاوه‌ گه‌رمیانی و وداد حوسه‌ێن و، هه‌وڵبدرێت بكوژانیان بدرێنه‌ دادگاو سز خۆیان وه‌ربگرن.

ئه‌بی نوینه‌ررانی حزبی شیوعی كوردستان داوا بكه‌ن به‌ زوترین كات هێزی بێگانه‌ بكرینه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و، له‌ ئیستادا روون و ئاشكرایه‌ سوپای توركیا مۆڵگایه‌كی زۆری له‌ ناو خاكی باشووری كوردستان هه‌یه‌و، چیتر رێ به‌ هیچ وڵاتیك نه‌درێ خاكی كوردستان داگیر بكات و ببێته‌ گۆره‌پانی شه‌ر دژ به‌ وڵاتێكی ترو، هه‌ر له‌و سونگیه‌وه‌ هاورێیانمان له‌ سه‌ر رۆشنایی پرۆگرامی حزبی شیوعی كوردستان له‌ لیستی ئازادی تیئه‌كۆشن له‌ پێناو كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆو، له‌و پێناوه‌شدا هه‌زاران شه‌هیدیان پێشكه‌ش كردووه‌و، كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ئامانج و ئاواتمانه‌.

ئه‌بی هاورییانی لیستی {164 ی ئازادی} پێشه‌نگ بن له‌ تێكۆشان له‌ پێناو هێنانه‌دی كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست كه‌ مافی هه‌موو لایه‌ك تیادا پارێزراو بێت وه‌ك مافی كریكاران و قوتابیان و خانه‌نشینان و هه‌موو هاوڵاتیان و، سوور بن له‌ تێكۆشان له‌ پێناو پاراستنی مافه‌كانی ژنان و هه‌ولدان بو یه‌‌كسانی له‌ نێو ژن و پیاوداو، دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ بیری كۆن و فه‌توای مه‌لاكانی تاریكستان.

27/8/2018

دیاری عومەر : تێدەكۆشم لە پێناو پاراستنی مافەكانی ژنان و كاركردن بۆ یەكسانی جێندەر لە نێوان ژن و پیاودا

 

‌قائمتنا فی البرلمان الكوردستانی المقبل من أجل تعدیل قانون الاستپمار وایقاف خگوات الخصخصە. أیها المناچلون! ان مرشحی قائمتكم وهم یملكون تجارب وخبر أساسیە فی مجالات مختلفە، سیناچلون داخل برلمان كوردستان علی چو‌و برنامج الحزب الشیوعی الكوردستانی من أجل كوردستان مستقل حر وقد قدموا ێ‌لاف الشهدا‌و فی مسیرە الدفاع عن كوردستان. ولژا نۆكد لكم ولجماهیر شعبنا: بأننا نحن الشیوعیون لسنا نادمین أبداً فی نچالنا من أجل تقریر مصیر شعبنا

چمان فرص العمل للشبیبە والاهتمام بالریاچە. ان قائمە ئازادی تعمل من أجل تحسین الڤروف الحیاتیە والمعیشیە للبیشمركە وعوائل چحایا الانفال والقصف الكیمیاوی، وتحسین أوچاع ژوی الاحتیاجات

• دیاری عومەر : تێدەكۆشم لە پێناو پاراستنی مافەكانی ژنان و كاركردن بۆ یەكسانی جێندەر لە نێوان ژن و پیاودا

• رزگار عەلی مەكتەبە: كاردەكەم بۆ یەكخستنی مووچەی شەهیدان بەبێ‌ جیاوازی‌و گرنیگیدان بە خانەوادەكانیان

 

 

 

  • 1