ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

                                   

پێش چەند رۆژێک (فەرهاد سەنگاوی) لە بەرنامەی (رووداو مێژوو) دا ، لەبری ئەوەی زۆر ڕاستەوخۆ پەنجە بخاتە سەر برینەکان و بوێرانە پەردە لەسەر گەڵێ کێشە و بابەتی شاراوەی مێژوویی هەڵداتەوە کە خۆی وەک کارەکتەرێکی سەرکی رۆڵی زۆر نەگەتیڤی تیا بینیوە، بە شێوەیەک کە جارێکی دیکە مێژوو تێکەڵ گاڵتەجاڕیەکی تاڵ نەکاتەوە وەک سەردەمی شاخ ، کەچی  بەهەمان نەفەسی (هەڵەپاسی) لە بەرنامەیەک کە گوایە کەناڵی ( ئێن ئاڕ تی ) وئامادەکارو پێشکەشکاری بەرنامە کاک( فەیسەڵ محەمەد) بۆ مێژوو تۆماری دەکەن ، (سەنگاوی)  لە(نەوشێروان نەوشێروانتر) خۆی لە ڕاستیەکان دزییەوەو هەروەک (سەنگاوییەکەی) جاران دەستی بە گەوجاندندن و چەواشەکردنی مێژوو و خۆلەرزاندن کردەوە .....!!

لێرەدا ئەوەی لای من گرنگە ئەوەیە : ( سەنگاوی ) بۆ هەموو خەڵکی کوردستان جارێکی دیکە و بەدەنگێکی بەرزی بەڵخ گرتووسەلماندی کە : پێشمەرگەی حزبی شیوعی عیراق  لەسەر (ناسنامەی حزبەکەیان) کە ( عیراقییە ) و هەقی ( بوون و جموجۆڵی سیاسی و سەربازی ) نییە لە کوردستان ( بە بۆچونی سەنگاوییەکان ) ،لە (پشتاشان) کۆمەڵکوژ کران .

لەسەر ئەم چەند قسە بەربادە   ، کە سەنگاوی لە (بەشی دووەمی) چاوپێکەوتنەکەی کردی ، وەک شیوعییەک داوا لە  هەردووحزبی شیوعی ( عیراقی و کوردستانی ) ، هەروەها هەردوو کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانییان دەکەم  ، بەزووترین کات سکالا لەسەر ( سەنگاوی) تۆماربکەن و رایکێشنە  دادگا ،و پێی بلێن :  زەمانی دیل کوشتن و هاندانی شەڕکەرەکانتان  بۆ ئەنجام دانی کۆمەڵکوژی بەسەرچوو ،ئەی (دەنگی شۆرشی بەڵخ گرتوو) ؟

لێرەدا کۆتایی بەبابەتەکەم  دەهێنم ،چونکە دایەلۆگ و خستنەرووی بەڵگە مێژووییەکان هیچ سودێکی نییە و نایشبێت بۆ کەسێک کە ( جاش و سەدامییەکی کوردی سمێل بابڕی پێ پیرۆزتربێت  لە شیوعییەکی شۆرشگێری عەرەب کە لە تەک پێشمەرگەی حزب و لایەنە کوردیەکان ،بۆ نیشتمانێکی ئازادو گەڵێکی بەختیارخەباتی کردووە و قوربانی بێ پایانی داوە  )....!!

ئاخر خستەرووی بەڵگەو وەڵامدانەوە ،چ سوودێکی هەیە بۆ کەسێک (شەڕکەرەکانی) حزبەکەی بۆ دیل کوشتن و پەنجەبڕین وفەرهودکردن و کۆمەڵکوژی شۆڕشگێرەکانی حزبی شیوعی عیراق هاندابێت ؟

 

 

 

  • 1