ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا 82 ملیۆن و نیوە، 30 ملیاردێریان هەیە، ژمارەی دانیشتوانی ئێمە 5 ملیۆن و نیوە 30 ملیار دێرمان هەیە

لە هەندێك شت وەكو یەكین و لە زۆر شتیش نا.......ژمارەی دانیشتوانیان 16ئەوەندەی ئێمەیە كەچی هەر بەقەدەر ئێمە ملیاردێریان هەیە، ئەوان سەدەها داهێنانیان هەیە لە هەموو بوارەكانی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی، ئێمەش سەدەها تۆن قوڕ دەشێلین بۆ درووستكردنی فێللاو باڵەخانە تایبەتەكان.

كابرایەكی موسوڵمان بەتوڕەییەوە پێی گوتم: ئەوجا بەتۆچی؟ بۆ سەری عالەم بەم توڕەهاتانەوە دەیەشێنی؟ دەڵێی نازانی ئەوە كارو قیسمەتی خوایە؟

دەردی كارەبا

ئەنجومەنی حكومەتی سۆفیەت لە سەدەی رابردوو بڕیارێكی مێژوویی دا كە دەبێت هەموو ماڵێك روناك بكرێتەوە، رووبەری رووسیا ئەوكات 200 ئەوەندەی عێراق بوو بەو واتایەی 700 ئەوەندەی هەرێمی كوردستان، بەهیممەتی كاربەدەستانی ئەوكات و هاوڵاتیان كرێكارو تەكنیك كاران بە تایبەت ئەندازیارەكانیان كارەبایان گەیاندە هەموو ماڵێك تەنانەت ناوچە دوورەكانی وەك سیبریا و تەواوی ئەو ویلایەتانەی سەربە یەكیەتی سۆفیەت بوون ماڵیان روناك بۆوە، هەموو كارەكان لەماوەی دوو ساڵ و نیو كرا، كەچی حوكمەتۆكەكەی خۆمان 27 ساڵە دەسەڵاتی هەیە كەچی تازە بەتازە وەزارەتی مولیدەی....ببوورن كارەبای رۆژانە 5 كاتژمێر كارەبامان دەداتی، هاوڵاتیان هەر خەریكی لێدانەوەی فیزن، وەهایان مشەوەش كردوون ئاگایان لە لێدانی ئەوان نەماوە، جا نازانم كابرای موسڵمانم لێ پەیدا بێت بەوەش دەڵێ‌ قیسمەتی خوایە؟

 

  • 1