ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ساڵانی حەفتاكان گۆڕانكارییەك جیهانی گرتبۆوە، بەتایبەتی تەوژمی نیولیبرالیزم كە بەجیهانی بوونێكی ئابووری و كەلتووری و كۆمەڵایەتی پەلوپۆی بۆ سەرانسەری دنیا دەهاویشت. بەڵام سۆسیالیزم یان بلۆكی شورەوی لەبەرانبەر ئەو ڕەوتە جیهانییەی نیولیبرالیزم نەیدەتوانی خۆی نوێ‌ بكاتەوە یان پەلبهاوێت بۆ جیهان لەڕێگەی ئەو ئابوورییە سۆسیالیزمەوە. هەرچەند ئابووری سۆسیالیزم ئەلتەرناتیڤی ئابووری نیولیبرالیزمە، بەڵام یەكێتی سۆفێت نەیتوانی ئەو ئەلتەرناتیڤە بگوازێتەوە و سیاسەتی ئابووری خستە خزمەتی هێزی سەربازی و كردنەوەی سەربازگەكانیش لەسەر داهاتی ئابووری سۆفیت بەڕێوەدەچوو. بەڵام نیولیبرالزم سەربازەگەکانی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە كە لە هاوپەیمانی ئەودا بوون.

مێژوو پێمان دەڵێت لە دوای شەڕی یەكەمی جیهانییەوە حزب و بزووتنەوە چەپ و سۆسیالیستەكان بوون بەدووبەشەوە، بەشكیان پێیان وابوو، دەبێت سیستەمی سەرمایەداری لەڕێگەی شۆڕشەوە بڕووخێنرێت، بەڵام گرووپی دووەم لەو حزبە ڕیفۆرمخوازانە بوون کە بڕوایان بەخەباتی پەرلەمانی هەبوو لەناو سیستەمی سیاسی و ئابووری سەرمایەداری، ئەم گرووپانە پێیان وابوو هێشتا هەلومەرجی گۆڕینی سەرماداری نەهاتووەتە پێش، بۆیە ئەلتەرناتیڤی ئەم حزبانە خەباتی پەرلەمانی بوو، جەنگی سپی. پێیان وابوو ڕووخاندنی ئەو سیستەمە لەڕێگەی شۆڕشەوە بە زیان لەسەر بزووتنەوەی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەشكێتەوە، ڕیفۆرمخوازەكان بە دەستەبەركردنی مافی دەنگدانی زۆرتر بۆ چینی كرێكار و مافی كۆمەڵایەتی و ئابووری پتر بۆ چینی كرێكار دەستەبەر بكەن. 

هەڵاوسانی گەورەی ئابووری لەساڵی 1929 قەیران و پاشەكشەی لیبرالیزمی كلاسیكی لێكەوتەوە و دروستبوونی بلۆكی سۆسیالیزم پاش كۆتایی هاتنی جەنگی دووەمی جیهانی مەترسییەكی گەورەی بۆ سەر سیستمی سیاسی و كۆمەڵاتی ڕۆژئاوا هێنایە گۆڕێ‌ و لەئاكامی ئەو بارودۆخەدا ڕاستڕەوەكان بەتایبەتی بەرەی لیبرال، هەندێك لە ڕا و بیروبۆچوونەكانی سۆسیال دیموكراتەكانیان قەبوڵ كرد. لە ئاكامدا دەوڵەتی خۆشگوزەران (رەفاه) دەركەوت، دەستەبەركردنی تەندروستی و پەروەردە و ڕاهێنان لەماوەی 40 ساڵدا ئەوروپای ڕۆژئاوای بردە پێشەوە.

  • 1