ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاش کۆتاهاتنی دەسەڵاتی ئەمریکا لە عێراق (پریمەر) دەسەڵات تەسلیم بە شیعەکرا و سوننە کرا بە بەرهەڵستکار و کوردیش رازی کرا بە (حوکمە زاتیەکەی) (سەدام) .. لەبەر ئەوەیش کە عێراق بەلایەنگری سوریا دانرا و کرا بە پرد بۆ گەیاندنی تفاقی جەنگ بۆ سوریا... هتد.

ئەمریکا داعش/ ی هێنا بۆ عێراق و توشی شەڕێکی خوێناوی و وێرانکەری چەند ساڵەی کردو کردی بە ژێر باری قەرزداریەوە پێچرا لە زنجیرەی ڕەوڕەوەی سەرمایەداری جیهانەوە. 

ئەو حکومەتانەی شیعە کە لەو ساڵەوە کۆتایی ٢٠٠٤ پێک هاتن وڵاتیان بەکێش کرد بۆ کێشەو بەربەرەکانی و مشەخۆری و بەش بەشێنە عەشرەتگەری و تڵانچێتی...هتد. واتە نزیکەی ١٤ ساڵە ئەم وڵاتە بەرو دواوە ئەگەڕێتەوە, برسێتی و بێکاری, نەخۆشی, کوشتنوبڕێکی دڕاندانە بەردەوامە.

ئەمریکا بەبیانوی شەڕی داعش/ ەوە گەڕایەوە بۆ عێراق و بەربەرەڵاکرا بۆ کۆمپانیا زلهێزەکانی نەوت !!

ئاسەوارە سەختەکانی ئەم بارودۆخە, دوساڵ زیاترە بوە بەهۆی بزوتنەوەیەکی جەماوەری بەردەوام و هەموو شارەکانی ناوەڕاست و خواروی وڵاتی گرتۆتەوە و جاروبار شێوازی توندو تیژی بەخۆیەوە ئەبینی.

هەرچەندە لەسەرەتاوە تەنها حزبی شیوعی عێراق جوڵێنەر و پشتیوانی ئەو بزوتنەوەیە بو. بەڵام وردە وردە هەندێک لایەن و گەلێک کەسایەتی نیشتمانی و گەل پەرەوەر هاتن بە هاوارو بانگی جەماوەرە وروژاوەکەوە تا ئەوە بو دروشم و خواست و بەرنامەکان لە مەیدانی تێکۆشان دا بەیەک گەیشتن و هاوپەیمانی سائرون پێک هات. لەلایەکەوە هەر ئەو ئاسەوارانە و ئەو بزوتنەوە جەماوەریە بوون بە مایەی وەرچەرخاندنێک لە هۆش و هەستی خەڵکی دابە گشتی لەلایەکی ترەوە. کەلە هەڵبژاردنەکەی ئایاری ئەم ساڵدا (٢٠١٨) ڕەنگی دایەوە و ژمارەیەکی باش لە نوێنەرانی چەپ و هێزە مام ناوەندیەکان هاتنە پەرلەمان / ەوە.

بەرەی کۆنەپەرستان و تاڵانچیە ئەڵقە لە گوێ ـ کان پاڵیان بۆ دواوە پێوەنرا!!

لەوکاتەوە کێشەو ململانێ لە نێوان ئەم دو بەرەیەدا بەرەو چڕبون و توندی و تیژی ئەچێت و ئەمڕۆ لەوەدا بە دەرکەوتوە کە کۆنەپەرستە دزو جەردەکان بوار نادەن حکومەتەکەی عادل عبدالمهدی تەواو بکرێت و هەوڵ ئەدەن ناچاری بکەن دەست لەکار بکێشێتەوە !! چونکە لەبەر چاویانە کە ئەم حکومەتە کار بۆ ئەوە ئەکات کە عێراق بگێڕێتە سەر شەقامی رێی ئاشتی و ئاوەدانی و شارستانی و دادپەروەری نیشتمانی و خۆشگوزەرانی. سنورێک بۆ بەرەی مشەخۆر و کۆنەپەرستان و تایەفە و عەشرەگەری دابنێ.. بەمانایەکی تر وڵاتەکە بەرەو سەقمگیری و دیموکراسی بخەنەڕێ و سەربەخۆیی سیاسی و ئابوری عێراق بپارێزن و لە ناوخۆیشدا پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردوستان ئاسایی بکەنەوە و کێشە کەڵەکە بوەکان چارەسەربکەن. واتە ئەم کەلێنە گەورەیەش سارێژبکەن...

سەرۆک وەزیران دوای کۆبونەوەکەی پەرلەمان رۆژی ٤/١٢ کە بوار نەدرا حکومەتەکە تەواوبکرێ. ڕایگەیاند کە لەبەر ئەوەی ئەو لەلایەن پەرلەمان و (مەرجەعیەتی ئاینی) و گەلەوە متمانەی پێ دراوە. دواهەمین کەس ئەبێ کە مەیدان چۆڵ بکات.

واتە ئەگەر دوژمنانی ناوخۆ و دەرەوە بهێڵن, عێراق بەرەو گۆڕاناکاریەکی یەکلایی کەرەوە بڕێ ئەکرێ

 

  • 1