ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نوسینی / بڕیار محەمەد
نزیكەی 3 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدراوەبەڵام تا ئێستا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك نەهێنراوە،پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان،هۆكارەكەی ئاشكرایه‌ بۆ ملانێی نێوان لایەنەدەسەڵاتدارەكەی هەرێمی كوردستان لەلایەك و دوودڵی هەندێك لایەنی سیاسی لەنێوان بەشداری كردن و بەشداری نەكردن لەو كابینەدا خۆی دەبینێتەوە.
كەباس لەملانێی نێوان لایەنە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین هۆكاری ململانێكە بەرژەوەندی خەڵك نیە بەڵكوو بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی خودی ئەو دوولایەنەگرنگە نەك بەرژەوەندی خەڵك.
هاوكات دەبێ ئەوەشمان بیر نەچێ دواكەوتنی كابینەی نوێەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەك بەتەنیا لەسەر ئاستی ناوخۆ بەڵكوولەدەرەوەی كوردستانیش بۆتەهۆكارێك كە بوونی ناكۆكی لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان زۆر بە سانایی هەستی پێ بكرێت و پرۆسەی بەناو دیموكراسی هەرێمی كوردستانیش بكەوێتەژێر پرسیارەوە.
ئەركی حزبی شیوعی كوردستانە وەك بزووتنەوەیەكی چەپی كوردستانی لەسەر ئاستی كوردستان،فشار و ناڕەزایی دەست پێبكات و شەقام بجوڵێنێ بۆ ئەوەی چیتر پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاش نەكەوێت.
بەم هەنگاوەی حزبی شیوعی ئەوە بۆدۆست و دوژمن دەسەلمێنێ كە هەنگاوی لەو جۆرە لەپێنانی بەرژەوەندی باڵای خەلكی كوردستان دەنێ نەك بەرژەوەندی حزبی چونكە هەر لەسەرەتاوە حزبی شیوعی بڕیاریداوە ئۆپۆزسیۆنێكی چەپی راستەقینەبێ لەكوردستان.
خەڵكی كوردستان، ئەمڕۆ لەو راستیە تێگەیشتوون كەتادوینێ هەندێك لایەن بۆ بەرژەوەندی حزبی خۆیان سواری شەپۆلی ناڕازایی خەڵك دەبوون و پاش گەیشتنیان بەدەسەڵات و پەرلەمان هیچیا ن بۆخەڵك پێ نەبوو،بەڵام حزبی شیوعی بەپێی ئەو خەباتە نەیساوەی بەدرێژایی مێژوو لە لاپرەكانی مێژوودا تۆماری كردوە هەرگیز بۆمەبەستی حزبی سواری شەپۆلی ناڕەزایی خەڵك نەبوو ،بۆیە كات كاتی جوڵانی شەقامە لەلایەن حزبی شیوعی كوردستانەوە.

  • 1