ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەماوەی ڕابردوودا چوارگۆشەم تایبەت كردبوو بەچەپی نوێ‌، بەناوی بەرەو كوێ‌، ئەو بابەتە وەكو دەڵێن: ئەو هەویرە ئاو زۆر دەكێشێت، بۆیە بەباشم زانی ئەو بابەتە لەم گۆشەیەدا ڕابگرم و لەلاپەڕەكانی دیكەی "ڕێگای كوردستان" بڵاوی بكەمەوە بەپێی ِریزبەندی ژمارەكانی پێشوو. ئەم گۆشەیە تایبەت دەبێتەوە بەو بابەتە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ڕەخنەیەی هەمان ڕێچكەی ڕابردوو.

هاوڕێیان كەركووك كەوتۆتە ناو پەراوێزێكی فراون و پشتگوێ‌ خراوەوە، بەغدا بەهێزێكی سەربازی سپاردووە و ئیدارەیەكی شپڕزە و كەمتەرخەم و تەعریبچی. گەمارۆدراوە لە هەر چوارلاوە بە حەساری سیاسی و ئابووری، خەڵكەكەی لەدۆخێكی خراپی ئابووریدا ژیان دەكەن. عەرەب دەیەوێت ئەم بارودۆخە درێژە بكێشت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ڕەهایانە بخەنەوە ناو چوارچێوەی عروبەچێتی، ئەوەتا عەرەبە هاوردەكان هێرش دەكەنە سەر گوندە كوردنشینەكان و دەیانەوێت جارێكی دی زەویەكانیان داگیر بكەنەوە.

توركمانە شیعەكان نەخۆشی دەسەڵاتن و دەیانەوێت ئەم بارودۆخە بەم شێوەیە بمێنێتەوە، خانووی تەجاوز تەنانەت شوێنە خزمەتگوزارییەكانیش داگیر دەكەن و دەیكەن بە بازاڕ و دوكان. هەندێكی تریان لەگەڵ جووتیارە كوردەكان دژی عەرەبە هاوردەكان خۆپیشاندان دەكەن بۆ داگیرنەكردنەوەی زەوییەكانیان.

بەشێكی زۆری خەڵك لەچاوەڕوانی گۆڕینی ئەم بارودۆخەدایە، ئەم بیركرینەوانەش دوو جۆرن، بەشێكی خەڵك چاوەڕانی ئەوەیە پارتی دیموكراتی كوردستان كەی دەگەڕێتەوە بۆ كەركووك خەڵك دەپرسێت خۆ حكوومەتەكەی بەغدا بەشێكی گرنگی وەزیرەكانی لە ئەندامانی پارتی دیموكراتە، ئەی باشە بۆ ناگەڕێنەوە تا لەگەڵ حزب و لایەنە كوردستانییەكان چارەسەری ئەم دۆخە بكەن. بەشیكی تری خەڵك دەڵێ‌ ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبێتەوە یان دكتۆر نەجمەدین بگەڕێتەوە بۆ كەركووك كارەكانی پارێزگارییەكەی یان پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ كەركووك دیاری بكرێت هەردوو ئەگەرەكە حەقی لێكۆڵینەوە و چارەسەركردنی ئەم بارودۆخەیە بۆیە پێویستە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان وەك لەپێشتر ڕایان گەیاندبوو لیژنەیان پێك هێناوە بۆ چارەسەری ئەم بارودۆخە چەقبەستووەی كەركووك ڕێككەوتنێكی سیاسی ئەنجام بدەن بە ئامادەبونی حزبەكان. 

  • 1