ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قەڵات لە مێژووی میللەتەكەمان پرە لە خۆڕاگری و سەردانەواندنوقوربانیدانومێژوویەكی پر لە شارستانیتیمان پێ دەبەخشێ وەك شانازیەك بۆ نەتەوەكەمان لە كورستاندا چەندین شوێنی گرنگ وشوێنەوارو قەلاتی سەر بەرز هەن لەمانە (قەلای هەولێر،خانزاد ،قەڵاتی ئاكرێ ، قەڵاتی ئامێدی ، قەڵاتی شوسێ، ئیسقەلا، قەڵاتی شێروانە ، چەندی تر) كە هەریەكەو مێژوویەكی جیاواز لەخۆ دەگرێ قەلای میركەلۆس یەكێكە لەو قەلاتانەی دروستكراوی سەردەمی عوسمانیەكانە لەسەرەتای سەدەی (14) مەوە لە مێژووی میلەتی كوردو سەردەمی 

میرنیشینەكان یەكەمین كەس كە فرمانرەوای لەم قەلاتەكردووە میر عیسای كوری كەلۆس بەگ بوو لەنێوان سەدەی (14،15)دا كە دامەزرێنەری ئیماراتی سۆران بوو وەكو یەكەمین میرنشین لەمیراتی سۆراندا ،ئەم قەلاتە بۆ خۆپاراستن وپارێزگاری لەخۆیان و سنوررەكە ،قەلاتەكە دەكەوێتە سەر سەرەشكەوتی هاودیان كە شوێنیكی بەرزە دەروانێتە دەوروبەرو دەشتەدیان وەك چاودێرێك وایە بۆ ناوچەكە ئێستا بناغەی قەلاتەكە ماوە كە دیواری یەك مەتربەرینە لە قسل وگێج دروست كراوە بەردەكانی زۆر بەئەندازەی دانراون وخۆراگرن ئەو بەسالاچوانەی گوندەكە كە قەلاتەكەیان دیتوە دەلێن قەلاتەكە یەك قات بوو (5) م بەرز 

بووە لەدیوی پێشەوە چوار پەنجەرەی هەبوو لەشێوەی لاكێشەی لە دیوی پشتەوە دەلاق هەبوونە لەگەل چوار قولە لەسەر قەلاتەكە شوێنی ئازوقەو خواردن لەگەل تەوێلەیئەسپەكان بونی كارێزێكی پر لەئاو كە لەسەروكانی هاودیان بەرێگەی ئەشكوتە كە ئاودەهێنرا بۆناو قەلاتەكە لە دروست كردنی قەلاتی میر بۆ دەرگاو پەنجەرەكانی مادەی دار بەكارهاتووە لەجۆری (دارگوێز، توو، چنار) كە دارێكی خۆ راگرن وبەرگری سارد وگەرمی دەگرن ، دیارە لە زمانی كوردی قەڵات چەند ناوێك لەخۆ دەگرێت (قەڵا ، كەل ،دەر ، قەل ،قەڵات ، كەرات) كە وەكو خانو بنكەی سوپاو سەربازی لە شوێنی بلند دروستكراون ، مێژووی دروستكردنی (قەڵاتی میركەلۆس ) بەشیوەیەكی دروست نەزانراوە چونكە هیچ نوسراوێك لەسەر بەردو

دیوارەكان بەرچاو ناكەوێت و هیچ سەرچاوەیەكیش لەبەردەست دانیە تەنها ئەم مرۆڤە بەتەمەنانە كە دیتویانە و مەرومالاتیان لێ بەخێو كردووە وەكو سەرچاوە لەبەر دەستمانە دەنا لە دەوروبەری قەلاتێ میر چەند قەڵاتێكی دی هەنە كە ( قەڵاتۆك ، قەلاتی قوچاكەمەری ، قەڵاتا سەركەتەشی ، كەونە قەڵات ، قەڵاتی دەردوك ) قەڵاتەكە كەبەدەوری (10) كم دەكەوێتە رۆژئاوای شاری سۆران ، بەهۆكارێكی سروشتی  لە چیای برادۆست جیابۆتەوە ،تەنیا چەند مەترێك لە گوندەكە دورە بۆیە ئاسانەكە كاری زانستی تێدائەنجام بدرێت شوێنی پەیژەكان یانقادرمە دیارن كە بۆ سەركەوتن بۆناو قەلاتەكەوگواستنەوەی ئاوشێوەی دروستكردنی ئەم قەلاتە گەرجی ساددە بووە بەڵام خۆراگر بووە بەگشتی مێژووی دروستكردنی قەڵاتەكانی كوردستان بۆ سەرەتاكانی سەدەی چوارەم و پاشاكانی بیانی هەریەك لە دەولەتی عوسمانی و سەفەوی دەگەرێتەوە . بۆ یە قەلاتەكانی كوردستان لە هەموو رۆژگارەكاندا روبەروی شالاوی دوژمنان بووەتەوە و روخانراون دەنا قەڵاتی میركەلۆس تا سالی 1923 مابوو نەروخابوو دوای روخانی خەلافەتی عوسمانی لە هەمان سال واتە 1923 بۆ 1924 لە شكری عوسمانی لە هاودیانێ بوو دوای رۆیشتنیان ئەم قەڵاتەیان تەقاندەوە بە سەرپەرشتی ( ئەزدەمیر پاشا) كە سەر لە شكر بووە لەم گوندە روخاندیان تەنها لە كۆی (7) ئاش (4) ئاشیان روخاند , بە داخەوە بە دوا داچون و لێكۆلینەوە لەسەر قەلاتی میر كەلۆس نەكراوە كە زەمینە لە باربووە تەنها سەرقەلەمێك لە گۆڤارەكان ئاماژە پێ كراوە دەنا قەلاتی میر مێژوویەكی هەیە لە خەباتی نەتەوەكەمان فەرامۆش كردنی لە دەست دانی چەندین بەلگەو رووداو بێ ئاگای نەوەكانمان پیشان دەدا بۆ ئەوەی مێژوو وەكو خۆی بنوسۆێتەوە راستیەكان وون نەبن وەكو ئەركێكی نیشتیمان پەروەری گرینگە پەرە بە زیندو كردنەوەی بدرێت و چاودێری و نۆژەن كردنەوەشی ئەركێكی نەتەوەیمانە تا نەوەكان ئاگاداری رابردووبن , ئەگەر قەلاتی میر كەلۆس لای خەلك ناسراو نەبێ بەلام سەرچاوە مێژوویەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ( میر محمد پاشای گەورە) پەلاماری مامی خۆی داوە بە ناوی ( تەمەرخان ) لە قەلاتی هاودیانێ توانیوە قەلاتەكە بگرێ ئەمە ئاسانە كە سانی خەم خۆر و لێزان لێكۆلینەوە لەسەر ئەم قەلاتە بكەن وەكو ئەركی هەمووان.

لە تەنیشت قەلای میر دوو قوللە هەبوون لەسەر هەردوو كۆپ ی گوند بۆ چاودێری و پاسەوان لە قەلاتی میر كەلۆس قولە لە زمانی كوردی بە واتای قەلای بچوك دێت بەواتای قولەی قەلاتەكانیش دێت , میژووی دروستكردنی ئەم قولانە بە پێ ی هەندێ سەرچاوەكان بۆ سەردەمی عوسمانیەكان دەگەرێتەوە كە سەردەمانێك لێرەدا بالا دەست بوتەوە لە هەندێ سەرچاوە باسی لە مێژووەكەی كراوە بۆ كۆتای عوسمانیەكانە.

ئەم قولانە لە كەلتوری كوردی و فۆلكلۆری گوندەكە بە گۆرانی ناویان هاتوە كە دەڵێن :

قۆنگرا بەر لە خویشكەرێ

گولە هاتن پێش دوكەرێ

هەرچی گوندی خویشكەرە دەكەوێتە بەرامبەر قوللە و قۆنگرەكانی قەلاتی میركەلۆس لەو سەردەمی شەر بو گولە گەیشتوە گوندەكە لە كۆتای دوكەل دەرچوە . چەكەكانی ئەو سەردەمەش پێیان دەگوت ( تفەنگە رەشكە – شەش خان –جاجێزار –مارتێڵ )

 

 

 

  • 1