ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەنگوباسەكان زۆر گەرموگوڕن، بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگە بەهاوبەشی سوپای عێراق بگەڕێتەوە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان. ئەمریكا حەشدی شەعبی خستۆتە ناو لیستی تیرۆر و داوای لە عادل عەبدولمەهدی كردووە ئەو گرووپە چەكدارانە چەك بكات و لەولاشەوە دەڵێن سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ توركیادا ڕێككەوتوون باردۆخی كەركووك ئاسایی دەكەنەوە ئەگەر پارێزگار بدرێت بەتوركمان لەولاشەوە لیژنە تازە پێكهێنراوەكە لە یەكێتی و پارتی كەوتوونەتە گفتوگۆ بۆ چارەسەرییەكان، بینینی كوتلەی عەرەبی، حزبە توركانییەكان بەنهێنی، ئیتر بازاڕەكە گەرم كراوە. خەڵكیش لەچاوەڕوانی ڕێككەوتنی باشن لە نێوان یەكێتی و پارتی بۆ گۆڕینی دۆخەكە كە گیانی زیندوویی بە ژیانی ئابووری ئەم شارەدا بگەڕێتەوە..

هەڵكشانی ئەم كێشانە لە ساڵی 2003 بەڕووخانی ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس و بارودۆخێكی ناجێگیری ئەمنی دروست بوو. تیرۆر بە هەموو جۆرەكانییەوە سەریهەڵدا وەك قاعیدە و نەقشبەندییەكان، داعش و تیرۆر كوردیان خەڵتانی خوێن كردبوو، هێزە ئەمنییەكانی كەركووك ڕۆڵیان هەبووە، هێزی پێشمەرگەش لەپارێزگا ڕۆڵیان گێڕاوە دواتر كە 16 ئۆكتۆبەر دورست دەیێت، دوخەكە ئاوەژوو بۆوە، ئەم دۆخە زیاتر لەسەر ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی ماوە. حزبە كوردستانییەكان لەكەركووك دا هەوڵیاندا كێشە و ململانێیەكانی هەرێمی كوردستان نەگوازرێتەوە ناو كەركووك لەكاتی ڕوودانی كارەساتی 16 ئۆكتۆبەر، بێلایەنیان هەڵبژارد. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2018 هیچ حزبێكی سیاسی جگە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگی دەرچوونی بە دەست نەهێنا. كاتی جیاكردنەوەی دەنگەكان ئامێرێكیان هێنابوو گزیەكی لە حزبەكان دەكرد حزبە توركانیی و حزبە عەرەبییەكان دەستیان كرد بە خۆپیشاندان و دەیانگوت ساختەكاری لە دەنگەكاندا كراوە، حزبە كوردستانییەكان پێكەوە بێدەنگیمان هەڵبژارد، لەبەر خاتری تێك نەچوونی بەرژەوەندی نیشتمانی، هەرئەوە هەڵوێستێكی نیشتمانی بوو. ئێمە حزبەكانمان بەجێ‌ نەهێشت، بۆ چارەسەریی ئەم دۆخەی كەركووك چەندین كۆبوونەوەمان ئەنجامدا، باشە ئەو لیژنەیەی كە بۆ چارەسەری كێشەی كەركووك دانراوە حزبە كوردستانییەكان بەشداری تێدا بكەن. 

  • 1