ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەو رووداوانەی كە هەمیشە لەنێو دونیای جەنجاڵی و جۆرێك لە ژێردەستەیی روودەدا، جیاوازە لەگەڵ دونیایەك كە مرۆڤەكان لەئاستی رۆشنبیر و ئەدەبی و كۆمەڵایەتی تێیدا دەژین، چونكە ئەوان لە هەموو شێوازەكانی ژیان و بەها جوانییەكان خەزانێكن پڕ لەئەزموون. بەڵام ئەو وڵاتانەی كە سەربەخۆنییە، واتا لە ژێر هەژموونی دەرەوە و بێگانە كاردەن و پابەندن بە هەموو یاساكان، ئەوانە ناتوانن دەربازبن لە كەم بوونەوەی كێشە بەردەوامییەكان و بەربەستە كۆنكریتییەكان ببڕن، چونكە دەستی دەرەكی هەمیشە دەیەوێت مرۆڤەكان لە روخسار تەواو بن، بەڵام لەناخەوە بەوێنەی جەنگاوەرێك كە هەیشە ئاشنایەتی لەگەڵ كۆڕەپانی شەڕدا هەبێت بۆ ئەوەی هەیشە لە شەڕ زیاتر هیچتر نەبینێت. 

ئەوەی كە داخ و كەسەرێكە لەنێو كۆمەڵگاكەمان لە حاڵەت بۆتە دیاردە ئەویش كوشتی و سووتاندنی خێزانەكانە، جا لە ناوخۆبێبت یاخود، لەگەڵ كەسانی چواردەوریان بێت، كە ئەمەش لەم چەند ساڵەی دوایی زیادی كردوە و ئامارەكان رووە لە هەڵكشانە كە كۆنتڕڵكردنی لەدەستی یاساش بەجۆرێك چۆتە دەرەوە كە ئایندەیەكی باش دەرگا بەڕوومان ناكاتەوە. ئەگەر ئەم رووداوانە بەجۆرێك نەتواندرێت كۆتایی پێ بهێندرێت ئەوە رێژەكە لە دیاردە بگەڕێتەوە دۆخی خۆی ئەویش حاڵەتە. ئاخر ئەم رووداوانە ئەگەر جارێك خەتای كەسەكان بێت، ئەوە زیاترینی حكومەتە! چونكە نەیتوانیەوە ئەو رێژە كوشتن و سووتانە كەم بكاتەوە، لە هەمانكاتدا بگرە دیوەخانەكان و سولحە عشایرەكان، شان بەشانی حكومەت كێشەكان چارەسەر دەكەن، ئەوەش دەمێكە رەگی خۆی لەنێو كۆمەڵگا كوتاوە، چونكە بەشێك لەوانە بونەتە داڵدەی تاوانبارن و خەتابارەكان! 

بۆیە بەڕاستی پێویستە ھەڵوەستەیەك بكەین بۆئەوەی ئایندەی کۆمەڵگاکەمان رووبەڕووی ھەرەشەیەكی گەورە و مەترسییدارتر نەبێتەوە چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە. نابێت و ناکرێت حكومەت لە ئاست ئەم ھەموو تاوانانەدا، ھیچ بەرنامەیەکیان یاخود پلانێكیان نەبێت، یان ھیچ رێکارێکی کرداری نەگرێتەبەر بۆ کەم کردنەوەی ئەم رێژە زۆر و دوبارەبوونەوەی تاوانی زیاتر کە لەلایەن کەسانی تەمەن گەورە چ ئافرەت بێت یاخود پیاو ئەنجامی بدات.

زۆربوونی ئەم هەموو دیاردەیەك دەكرێت بڵێن بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە، كاتێك تاوانبارێك هەڵسابێت بە كوشتنی كەسێك یاخود سووتاندانی كەسێك یان چەند كەسێك، حكومەت نەیكردۆتە پەندی زەمانە بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت لە ئاستی بەرانبەرەكەی تاوانی گەورە ئەنجام بەدات.

ئەم تاوانانەش زۆرتر لەو وڵاتانە روودەدات كە سەقامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لە دۆخێكی باش بەرەو خراپ چووە، ئەمەش ناتوانین بڵێن وا بەئاسانی كۆنتڕۆڵ دەكرێت، چونكە چەند ساڵێكە كۆمەڵگاكەمان ئەوەندە بە داب و نەریتی دەرەوە ئاشنایە، خەریكە ئەوەی خۆمانی بیر بچێتەوە. لەم لایەشەوە درامان بیناییەكان هەموو رێگاكان دەخەن روو كە چۆن بتەوێت تاوانێكی گەروە و قێزەوەن ئەنجام بدەیت و دواتر چۆن وەك بێتاوانێك بتوانی خۆتی لێ رزگاریكەت كە ئەمەش هەڵەیەكی هەرە گەرەیە كە حكومەت ئەوەندەی كار ئاسانی بۆ هێنانی ئەم درامایان دەكات، ئەوەندە بیر لە هۆشیای تاكەكانی نێو خێزانەكان ناكاتەوە بۆ ئەوەی بەهەموو شێوەیەك دوو بكەونەوە لەم هەموو ئامرازێكی توندوتیژی كە نەخۆشییەكی كوشندەیە بەر بۆتە گیانی كۆمەڵگاكەمان. سەرەڕای ئەمانەش دراوسێكانمان بە وێنەی دووژمنێكی سەرسەخت هەمیشە سەیرمان دەكەن و ئێمەیان كردۆتە چەكێك لە نێوانی خۆیان و دوژنەكانان بەكارمان دەهێنن.

 

 

  • 1