ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەوانەی لەم سەردەمەدا سەرنجی هەڵوێستی حكوومەتی توركیا بەرانبەر بە كورد دەدەن، چ لە توركیا و چ لە سوریادا گرتن و كوشتن و ڕاونان لە توركیا و هێرشی سەربازی دڕندانە بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكانی سوریا و هەڕەشە كردن لە كوردی عێراق كە لە سنوری توركیاوە نزیكن..

سەركۆماری توركیا لە ساڵی 2018 ڕای گەیاندووە كە دژی دامەزراندنی هەر قەوارەیەكی سیاسی كوردە لە نزیك سنورەكانی!! ئەوە بۆ كۆبانی و عەفرینی بەهێزی سوپا داگیر كرد و ئێستا هەڕەشەی وێرانكردنی ناوچە كوردستانییەكەی خۆرهەڵاتی فورات دەكات ...!!

لەلایەكی ترەوە هەوڵی كەرت و پەرتكردنی هێز و لایەنە كوردەكان دەدات نەك هەر لە توركیادا، بەڵكو لە سوریا و عێراق و ئێرانیشدا، هەوڵ دەدات ناكۆكی و دوژمنایەتی و بەیەكدادان لە بەینیاندا پەیدا بكات.

ئەگەر هەندێكیش بگەڕێینە دواوە بۆ مێژوو دەڵێین، دوای سەركەوتنی بزووتنەوەی نەتەواتییەكەی (الاتحاد والشرقی) ساڵی 1908 لە توركیای عوسمانیدا ساڵی 909 حكوومەتی توركیا شێخ سەعیدی باوكی شێخ مەحموود و هەژدە كەسی تری لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر كرد و لە مووسڵ هەموویانی لە ناوبرد.

ساڵی 914/.14/ كانوونی یەكەم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە مووسڵ ئیعدام كرد .

- حكوومەتی كەمال ئەتاتۆرك لە سەرەتای دامەزراندنیدا بە بەڵێنی درۆ هەندێك لە سەركردە كوردەكانی تەفرەدا و شەڕی دوژمنەكانی پێكردن و دواتر هەر هەموویانی لە ناوبرد.

- دوای ڕوخاندنی حكوومەتی مهاباد (كوردستانی 946) حكوومەتی توركیا هاوكاری هەردوو حكوومەتی ئێران و عێراقی كرد بە هێزی سوپا بۆ گەمارۆدانی مستەفا بارزانی و ئەو هێزەی لەگەڵیدان بوون تا ناچاریان كرد ڕوو بكاتە یەكێتی سۆڤێتی جاران .

- حكوومەتی توركیا هاوكاری (سەدام) بوو دژی بزووتنەوەی نەتەوایەتییەی كورد لە عێراق دا لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو بۆ لێدان و گەمارۆدان لەلایەكەوە و لێدانی پ.ك.ك لەلایەكی ترەوە .

- ساڵی 991 كە (سەدام) كوردی ئاوارە كرد حكوومەتی توركیا بە زەبری هێزی سوپا ماوەی نەدا یەك ئاوارە بچێتە خاكییەوە !! بە گولە ڕووبەڕوویان دەبووەوە. ئەم سیاسەت و هەڵوێستانەی توركیا بەرانبەر بە كورد شان بەشانی گەرم و گوڕ و چالاك و فراوان بوونی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردە لە سەرانسەری كوردستان دا تا دێت دڕندەو تیژتر دەبێت. ئەم هەڵوێستە دەبێ‌ پارت و كۆمەڵ و بزووتنەوە نەتەوایەتی و ڕزگاریخوازەكانی كورد وریا بكاتەوە و كۆیانی بكاتەوە و مەیدانی خەباتیان گەرم و گوڕتر بكات چ لە هەر ناوچەیەكی كوردستان و چ لە ئاستی هەموو كوردستان، چونكە تەنیا لەم ڕێگەیەوە دەرگای ناكۆكی و كەرت و پەرت كردنی لە دوژمنان دادەخرێ‌ و دەسیسە و پیلانەكانی شكست پێ‌ دەهێترێ‌ و مەودای سەركەتن (ڕزگاربوون) كورت دەكاتەوە.

 


  • 1