ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشی یازدەیەم

ئێستا دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بەبایەخەوە گرنگی بە بۆچوونەکانی پێشوومان بدەین. باسمان لەوە کردووە کە لەباکگراوندێکی مێژووییمان هەڵکێشاوە، لەسەر ڕۆشنای بیرمەندانی سۆسیۆلۆژیای کۆمەڵاتی و بیرمەندانی فیکری سەرمایەداری و ئیسلامی نوێخواز و بیرمەندەکانیان و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و گۆڕانکاری نوێخوازی لە هەناو ئاینەکاندا ڕەنگڕێژکراوە.

کۆمەڵگای سەرمایەداری توانیویەتی لەناوخۆیدا یان لە سیستەمە سیاسییەکەیدا، بەکاریگەری بیرمەند و تیۆرست و فەیلەسوفانی لایەنگرانی خۆی، خۆی نوێ بکاتەوە.

ئەگەرچی ئەو گۆڕانکارییانەی کە دروستیان کردووە، یان بەرهەمهاتووە لەژێر فشاری بیرمەندان و ئایدۆلۆژیا نوێخوازی و فەلسەفەی مارکسیزم و بزووتنەوە شۆرشگێرەکانی دنیا و شۆرشی ئۆکتۆبەر و بیرمەندان و فەیلەسوفانی دوای مارکس کە سەربە قوتابخانەی سۆشیالیزمن بەرهەمهاتوون.

ئەمە وەکو سەرمایەداری کلاسیک لە دوای قەیرانە گەورەکانی ئابووری ساڵی 1920 و دواتر ساڵی 1998 سەرمایەداری تەقلیدی گۆڕا بۆ سەرمایەداری نوێ کە بە نیولیبرالیزمی نوێ ناسراوە. 

قەیرانە قوڵەکانی سەرمایەداری لەقۆناغی کلاسیکدا بووە هۆی بەرهەمهێنانی قۆناغێکی نوێ و سەردەمێکی نوێی لە هەناویی خۆیدا دروستکرد.

لەڕابردوودا لەسەر ڕۆشنایی بیری هۆبز و جان جاک ڕۆسۆ و جۆن لۆک و مۆنتیسکۆدا، داڕێژرابوون لە قەیرانە نوێکاندا جارێکی تر ئەم بیرمەندانەیان خوێندەوە و ڕاڤەی نوێیان بۆ کردن و بنەمای چارەسەریشیان خاڵی نەبوو بۆ دەست بردن بۆ کارل مارکس و کەپیتاڵەکەی.

کاری ڕۆژانە بۆ هەشت کاتژمێر بۆ کرێکار کە ئەمە خۆی لە بنەرەتدا بەرهەمی ڕاپەرینی کرێکارانی شیکاگۆیە. دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سکۆلار و جیاوازی ڕەگەزی (جەندەر) و دیموکراسی کۆی ئەمانە لەناو هەناوی سیستەمی سەرمایەداریدا سەریانهەڵداوە، بەرهەمی سیستەمی سەرمایەداری و بیرمەندانی سەرمایەدارین.

بۆیە ئێستا بەشی هەرە زۆری شیوعییەکانی دنیا لە داخوازییە سۆشیالیزمەکان دوورکەوتوونەتەوە لەناو کۆمەڵگا و سیستەمە سیاسییە سەرمایەدارەکاندا کار لەسەر ئەم چەمکانە دەکەن کە سیستەمی سەرمایەداری بەرهەمی هێناوە و کارکردن لەسەر ئەم چەمکانە ڕەوایە وەکو دەڵێن لەوێوە دەڕۆین بۆ سۆسیالیزم. من بڕوام بەم چەمکە نییە لێرەو هەرگیز ناگەین بە سۆسیالیزم، چونکە حزب و کادر و سەرکردەکانی لەناو ئەم سیستەمەدا دەتوێنەوە و سۆسیالیزم دەبێتە خەون و من ڕەتی ناکامەوە، بەڵام پێم وایە هەلومەرجی بەدیهێنانی سۆشیالیزم لێرەوە نییە لەناو پرۆسەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندایە کە خودی سۆشیالیزم دەبێت بیخولقێنێت، چۆن سەرمایەداری لە قەیرانەکاندا توانی خۆی نوێ بکاتەوە سۆشیالیزمیش دەبێت لە پرۆسەی قەیرانی خۆیدا خۆی نوێ بکاتەوە.

حزبە شیوعییەکان و سۆشیالیستەکان پاشگەز بوونەتەوە یان ئەمە وەکو تەکتیک تەماشا دەکەن لەمەشیاندا دەبنە دووبەش بەشێکی زۆر لە حزبە شیوعییەکان کە تێکۆشانیان بۆ سۆشیالیزم دەکرد، لە دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەت بەشێکیان حزبەکانیان هەڵوەشاندەوە و ناوی خۆیان گۆری و بوون بە چەپێکی نوێخوازی کاریگەر یان بوون بە سۆشیال دیموکرات و تێکەڵ بە ڕەوتی سەرمایەداری بوون و دەستبەرداری چەمکی سۆشیالیزم بوون. ئەو حزبە شیوعیانەشی کە ماونەتەوە بە هەمان ئایدۆلۆژیا و بیرکردنەوە نەماونەتەوە تەنیا داکۆکی لەناوەکەیان سەلەفیانە مامەڵە لەگەڵ واقعەکەی خۆیان دەکەن.

بەڵام لە پراکتیک و تێکۆشانی ڕۆژانەیاندا کار بۆ ئەو چەمکانە دەکەن کە سەرمایەداری بەرهەمی هێناوە، پێشتر باسمان کرد ئەمەش بە هەمان ئەو خەیاڵەی لێرەوە بەرەو سۆسیالیزم دەرۆین واتە شوعییەکان دەمانگوت بەهەشت لەسەر زەوی دروست دەکەین ئەمە ئەو وەهمەیە کە ئیسلامییەکان بەهەشت لەودنیا دەبەخشن جیاوازییەکە سەرزەمین و دنیایەکی خەیاڵییە.

چەپ و شیوعییەکان داوای سیستەمی سیاسی سکۆلار دەکەن کە ئەم داخوازییە بەرهەمی سەرمایەدارییە لەهەناوی ئەواندا گەشەی کردووە. شیوعییەکانی دنیا ئەم نوێکردنەوەیان بەخۆوە نەبینیوە لێرە و لەوێ حزب و گرووپ و دەستەی جیاواز دەیانەوێ ئەم گۆرانکارییە بکەن، بەڵام بە ئاراستەی سۆشیالیزم نەگۆڕا هەموومان کەوتینە باوەشی سیستەمی سیاسی سەرمایەدارییەوە، پابەند بووین بەو دەوڵەتانەی ئەوان بەرێوەی دەبەن، بانکی دراوی نێودەوڵەتی ئاراستەکانیان دیاری دەکات.

ئایا ئەو چەپە نوێیەی ئێستا لە ئەوروپا ڕەوتێکی نوێیان دروست کردووە. دەیانەوێ گوتاری چەپ و سەرمایەداری تێکەڵ بکەن کە لەڕاستیدا خۆی تێکەڵ کراوە و بەشێکی زۆری خەڵک هەستی پێناکات، بۆیە منیش لایەنگری ئەو چەمکەم لە دژایەتیکردنمان بۆ سەرمایەداری وازبێنین و دەبێ بیگۆرین بۆ دۆستایەتی.

گوتاری هاوبەشی سەرمایەداری و سۆشیالیزم پێکەوە گرێ بدەین، گرێدانی مەبەست تەسلیم بوون بە ئیرادەی سەرمایەداری نییە، بەڵکو ئەوە دۆزینەوەی ڕێگەکانە بۆ فشار دروستکردن لەسەر سیستەمە سیاسییەکان.

ئەوەی کە ئێستا باسی دەکەین یان کردوومانەتە دروشمی خۆمان تێکەڵکردنی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتییە لەڕووی ئابوورییەوە ئەمە بەرهەم دێت و دەبێتە بنەمای ژێرخانی ئابووری و سەرخانی ئابووریەکەشمان ئەوە گوتارە هاوبەشەکەمانە. چەپی ئێستایە کە بە چەپی نوێ ناسراوە هەم هەنگاوەیان گرتۆتەبەر.

ماویەتی

 

  • 1