ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دیاردەی خۆکوشتن بۆتە یەکێک لە کێشە کۆمەڵایەتیە بڵاوەکانی کۆمەڵگا نوێیەکان زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی گرتۆتەوە بەتایبەتی لەکۆمەڵگا دواکەوتوەکاندا ،یەکێک لەو کۆمەڵگایانەش کە روبەروی ئەم دیاردەیە بۆتەوە کۆمەڵگای کوردستانە، بەتایبەتی زۆرترین حاڵەت لەنێو ئافرەتان و کچان بەرچاو دەکەوێت.

دیاردەی خۆکووشتن دیاردەیەکی دەرونی کۆمەڵایەتیە مرۆڤ خۆی بریار لەسەر کوشتنی خۆی ئەدات ،ئەم بریارەش کارێکی ئەستەم و گرانە لەئەنجامی فاکتەری کۆمەڵایەتی و دەرونی و ئابوری و بۆچونی تایبەتەوە پەنا بۆ ئەم کارەدەبات،خۆکوژی دەرئەنجامی داخستنی ھەموو دەرگاکانە بەروی مرۆڤەکان،مرۆڤ کاتێک ھەست بەدۆرانی ژیان دەکات بەم کارە بەھاجوانەکانی ژیانی کۆتایی پێ دێنی.

بریار دان لەسەر خۆکوشتن کارێکی زۆر ئەستەمە ئەگەر پاڵنەرو ھۆکاری مەزنی لە پشتەوە نەبێ ئەنجام نادرێ.

ئەو فاکتەرانەی کەبوونەتە پاڵنەری ھاوڵاتیانی کورد کەپەنا بۆخۆکووشتن بەرێ ئەمانەن :

تێکچون و ئاڵۆزو بوونی باری دەرونی وکۆمەڵایەتی بەھۆی گیرو گرفتی ئابوری و بارگرانی ژیان و گوزران ،بێ ھیوای و رەشبینی بەرامبەر ژیان و ئایندەو لاواز بوونی کەسێتی بەرامبەر ژیان ،چەوسانەوەی ھەژاران و رێز نەگرتن لەبەھا پیرۆزەکانی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە ،زۆر لێ کردن و فشاری کۆمەڵایەتی لەلایەن باوک و براو خێزان ،ھەروەھا دابونەریتی ئەم کۆمەڵگا ئیسلامیە کە زۆر بەی جار ھۆکاری ھاوڵاتیانن پەنا بۆخۆکوشن بەرن ،پشتگوێ خستنی لەلایەن کەسانی ترو بەکەم سەیر کردنی لەناو کۆمەڵگا زۆری ھۆکاری تریش کە لای ھەموان رونە 

چارەسەر چیە چۆن ھەمووان رێگر بین لە تەشەنە کردنی ئەم دیاردەیە کە مرۆڤ دەسی ئەچێتە خوێنی خۆی و خۆی لەھەموو بە ھا جوانەکانی ژیان بێ بەش ئەکات.

سەرەتا لەمنی رۆژنامەنووسەوە تاتۆی خوێنەر بەھەموانەوە ھۆشیاری بڵاو بکەینەوە لەسۆسیال میدیاو رێگەکانی بواری گەیاندن ،ھەروەھا پێویستە حوکومەتی ھەریمی کوردستان گرنگیەکی زۆر بەلاوان و کەموو کورتیەکانی ژیانیان بدات بۆئەوەی ھەست بەبێ ئومێدی و نامۆ بوون نەکەن ،پێویستە چارەسەری دەرونی بۆئەوکەسانە بکرێت کە تووشی نەخۆشی دەرونی بوون ،ھەروەھا پێویستە سیستمی پەروەدە لە ھەموو قوتابخانە کان مامۆستای دەرون ناسی ھەبێت و ھەفتانە وانەیەکی بۆتەرخان بکرێت تاوەکو لەقۆناغی یەکەمی خوێندنەوە تاکەکانمان ھەست بەبەھا جوانەکانی ژیان بکەن و تێ بگەن لەوەی ھیچ شتێک بەھای روحی مرۆڤێکی نیە.

  • 1