ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قوتابیان داینەمۆی کۆمەڵگان داھاتووی کۆمەڵگا قوتابیە ،رووحی ژیان و خزمەت قوتابیە ،نەوەی دوارۆژ و داھاتووی ووڵات قوتابیانن رەمزی نیشانەی ژیان و جوڵەو خزمەت و ئازاد کردنی تاک و کۆمەڵگە و بروە دان بەزانست و ووشیاری تاک و خزمەت قوتابیانن ،قوتابیان ئەو توێژەن کە ھەریەک لەداھاتوودا دەبنە مایەی شانازی بۆ نەتەوەیەک ھەر ئەمانە نەوەی دوارۆژن ،

بۆیە حوكومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە ئاوری جدی لەم توێژە باتەوەو وەک منەت نا بەڵکو وەکو واجێک لەسەری خزمەت بەم توێژە بکات.

قوتابیان ماوەی چوارساڵە دەرماڵەکانیان براوە ئەوە لەکاتێک دابوو کە حوکومەتی ھەرێم کەوتبووە ژێر فشارێکی ئابووری سەختەوە کە پاشکەوتی مووچەی فەرمان بەرانی ئەم ھەرێمەی کرد و دەسی چۆیە برینی دەرماڵەی قوتابیان کە قوتابیان بێ نازترین توێژی ئەم ھەرێمەن ھەر لەوکاتەوە تاکوو ئێستا چەندنین رێخراوی حزبی و ناحكومی قوتابیان ھەیە کەلەبەرژەوەندی حزبێک لە سەر ئاوازێک دەخوێنن و بە مەرامی حزبەکانیان کارە کەن ھیچ کام لەم رێخراوەنە ھەوڵی نەداوە بۆ گەرانەوەی دەرماڵەی قوتابیان.

حوكومەتی ھەرێمی کوردستان کەئێستا لەباردۆخێکی ئابوری باش دایەو لەنەووت فرۆشتن و بازرگانی و فرۆشتنی ژێر خان و بن خانی سامانی ئەم ووڵاتە بەرەوای نابینی دەرماڵەی قوتابیان بداتەوە 

قوتابیان مافی خۆیانە ھەروەکو چۆن پاشەکەووتی مووچەی فەرمان بەران و مامۆستایان لابرا ئەوانیش دەرماڵەکانیان بۆسەرف کرێت

دەرماڵەی قوتابیان کەبرێک پارەی کەم بوو قوتابیانی ھەژار و نمیچە دەوڵەمەندەکانیش زۆر سودمەند دەبوون و برێک لەپێداویستیەکانی خۆیان پێ پردەکردەوە لەئێستاش دا تەنھا قوتابیە کەم دەرامەتەکان زیانیان پێ دەگات و زۆر جار بەھۆی نەبوونی باردۆخێکی ئابوری باش پەنا بۆ بەر کرێکاری و کاری قورس دەبن کە زیانێکی گەورە بەر خوێندنەکەیان دەکەوێ ،ئەوانەی دەستیان ھەیە لە برینی دەرماڵەی قوتابیان مناڵەکانی خۆیان لەزانکۆی نمونەیی و زانکۆ باشەکان دەخوێنن 

بۆیە پوێستە رێخراوەکانی قوتابیان و خوێندکاران و رێخراوەکانی تر چیتر ببنە فریاد رەسی قوتابیان و فشار دروست بکەن تاوەکو دەرماڵەکەیان بۆسەرف بکرێت چونکە مافی خۆیانە و پێویستە بگەرێتەوە

ھەروەھا لایەنە ئۆپۆسزوێنەکانی پەرلەمان ھەوڵی جدیان بۆ بدەن چونکە دەزانین ھیچ بیانویەک نەماوە بۆسەرف نەکردنی دەرماڵەی قوتابیان بۆیە پوێستە بەرگری لە توێژی قوتابیان بکەن تاوەکو قوتابیانیش لانی کەم کەمێک بارگرانی ژیانیان کەم بێتەوەو بەو دەرماڵەیە کەمێک لە پێداویستیەکانی خویان پرکەنەوە.