ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە شەستەکانی سەدەی رابردوو و لەوکاتەی گیڤارا و هاوڕێ گەرێلاکانی لە خەباتی  نەپساوەی بێوچاندابوون بۆ هێنانەدی خەونی لە مێژینەی مناڵە چاوگەش و بێنازەکانی ناو کوختەکان ، بۆ خواردنەوەی کوپێك شیری گەرمی بەیانیان ؛ لەنێو جەنگەڵە چڕەکانەوە ، لەنێو کوختی هەژار و نەدارەکانەوە ، لە نێو زونگاو و قوڕ و لیتە چەخماخەی شەڕیان لێدا دژی چەوسانەوە و ستەم و ژێردەستەیی ، سنووریانبەزاند ، ستەم و زۆر لە کوێبێ ، کوانووی خەبات لە وێیە . ڤێزوێلاش وەك وڵاتە دەوڵەمەندەکانیتری ئەمریکای باشوور ( لاتین ) شیلی ، ئەرژەنتین ، بەرازیل ، بۆلیڤیا و ....... دەناڵێنن لەبەردەست کاری هەواڵگری CIA و کارتێڵ و سەرمایەدارە چاوچنۆکەکان بۆ مەبەستی پاوانخوازی لە هەوڵی بێوچاندان بۆ ئەوەی تەواوی ئەو وڵاتانە بخەنە ژێر رکێڤی خۆیان بۆ مەبەستی داچۆڕین و دادۆشین . ڤێنزوێلاش ( ڤێنیسیای بچووك ) یەکێکە لە هەرە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکای لاتین لە سەرچاوە سرووشتییەکان لە روەك و ئاژەڵ و کانزا . سێیەم وڵاتە لە بەرهەمهێنانی نەوت و یەکەم وڵاتە لە هەناردەکرنی نەوت لە ساڵی 1917 ، چەند کۆمپانیایەکی بیانی کاری چاودێری و بەرهەمهێنانیدەکەن ( ستاندەر ، شێڵ و ..... ) کە رۆژانە بە ملیۆنەها بەرمیل مەزەندە دەکرێ . جگە لە نەوت دەوڵەمەندە بە گازی سرووشتی ، ئاسن ، زێڕ ، نیکل ، پۆڵا ، مەنگەنیز ، گۆگرد و خەلووزی بەردی و .... . ئابووری ڤێنزوێلا پشتیبەستووە بە کەرتی کشتوکاڵی و لە ساڵی 1960 یاسای چاکسازی کشتوکاڵی دەرچوو ، سنووری خاوەندارێتی زەوی دەستنیشانکرد تا بچووکترین جوتیار سوودی لێببینی . جگە لە مۆز ، قامیشی شەکر ، قاوە ، کاکاو کونجی و .....) ئەمەو جگە لە سامانی ئاژەڵ و دارستانی چڕ و لێڕەوار و خاکی بە پیت. چونکە کەرتی پیشەسازی لە ژێر دەستی کۆمپانیا چاوچنۆکەکاندایە بەتایبەتی ئەمریکا کە بە رێژەی 0/0 80 ی سەرمایەی خستۆتە گەڕ . وپیشەسازی ئاسن و پۆڵای بە تەواوی مۆنۆپۆڵکردوە چونکە لە ناوخۆی ئەمریکا لە کورتیداوە . هەواڵگری CIA دەستی خستۆتە بینا قاقای هەرە زۆری وڵاتەکان وەك چۆن پشتگیری لە کودەتاچیەکانی ئەرژەنتین ، بەرازیل ، بۆلیڤیا ، چیلی ، ئۆرۆگوای و ..... کرد لە سەدەی رابردوو ، دەیەوێت هەمان سیناریۆ لە ڤێنزوێلا دووبارە بکاتەوە لە بەرپاکرنی پڕۆپاگەندەی ژاراوی سیاسی و ئابووری ، پشتگیریکردنی بەرهەڵستکارەکان لەوانە کارلۆس ئەلفرێدو ی گەورە دیپلۆماتکار کە نیشتەجێی ئەمریکایە و پشتی خوان گوایدۆی سەرۆکی پەرلەمانی گرتوە و هەواڵگری هەموو کارئاسانێکی بۆ کردوە لەرووی پارەی بلۆککراو و سامانی وڵاتەکی بۆ مەبەستی نانەوەی بشێوی و پشتگیریکرنی لە هاوپەیمانەکانی و سیاسیە کۆنەپەرستەکان و سەرمایەدارەکان . هەواڵگری هەروەها کاریکردوە لە رێگریگرتن لە بانقەکانی دەرەوە بۆ گەڕانەوەی زێڕ و سامان و نەختینە بۆ وڵات ، کارکردنە سەر پلە دارەکانی سوپا بۆ هاوکاری فاشیەکان ، مۆنۆپۆڵکردنی جومگە هەستیارەکان ، هەژاری و بێکاری تا رادەیەك تاکێك یەك مانگ کار بکات ناتوانی بژێوی یەك هەفتە دابینبکا ، کار گەیشتۆتە ئەوەی ژن قژی خۆی بفرۆشی بۆپاکەتێ داو و دەرمان !!!! هەروەها دابەزینی ئاستی داهاتی تاك ، مایە پووچبوون ، بەربەرەکانی توندی کۆمۆنیزم و سۆشیلیزم کە لەبەرەی گەلن ، دەستبەسەراگرتنی بازاڕ ، پاشەکشەی سەرمایە ، داتەپینی ئاستی خوێندن و تەندروستی ، گواستنەوەی موڵکی گشتی بۆ خاوەن سەرمایە و پیشەسازیەکان . جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بە گەمارۆ خستنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دا و بلۆککردنی نەختینەی لە بانقەکانی ئەمریکا و خستوویەتیە بەردەست بەرهەڵستکارەکان هەروەها پێشبینی رەوانەی هێزیکرد بۆ کۆڵۆمبیا . نیکۆڵاس مادۆرۆی سەرۆكکۆمار لە بنەماڵیەکی کۆمۆنیستی لەساڵی 1962 لە کاراکاسی پایتەخت لەدایکبوە ساڵی 2000 بوو بە پەرلەمانتار و ساڵی 2006 پۆستی وەزیری دەرەوەی وەرگرتوە ، لەساڵی 2012 / 2013 کرایە جێبەجێکاری هۆگۆ چافێزی سەرۆککۆمار ، پاش کۆچی دوایی هۆگۆ چافێز بەشێوەیەکی کاتی شوێنی گرتەوە ئینجا بە 0/0 51 بوو بە سەرککۆمار کەچی خوان گایدۆی سەرۆك پەرلەمان نایسەڵمێنێت و وای  بۆ دەچی کە بە ساختە و گز و فێڵ ئەو دەنگەی بۆ مسۆگەرکراوە  . دادوەری گشتی دادگای گەورە نیکۆلاس مادرۆی بەوە تاوانبارکردوە کەدەستی لەگەل بیانی تێکەڵکردوە و ململانێی نێوخۆیی و ناکۆکیە کۆمەڵایەتیەکان خۆشدەکا . بەکورتی ئەمریکا و کارتێڵەکان لە هەوڵی هەڵێدێران و نوقمی خوێنکردنی دەدەن لە سیاسەتی برسیکردن کە رێگا خۆشکەرە بۆ دەستبەسەراگرتن و پاشکۆیەتی و ئینجا دواکەوتنی و ئیفلیجکردنی جەماوەر . ئەرکی هێزە پێشکەوتنخوازەکان زیاتر بەتەنگ هاوپەیمانی نیشتمانی و بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆدان ، لە هەوڵی چاکسازی ئابووری و کۆمەڵایەتیدان ، پشتگیری سوپا بۆ رێگری لە شەڕی ناوخۆ ، ئاڕاستەکردنی هەموو هەوڵەکان بۆدۆزینەوەی چارەسەری شیاو بۆ قەیرانەکان وەك گەندەڵی و هەژاری و بێکاری و پاشەگەردانی و بنبڕکردنی ، دەستبەسەراگرتنی بازاڕ و هاوردە وچاودێریکردنی ، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ، چاودێری بازڕگانی ، هاندانی سەرمایەی نیشتمانی و بەرزکردنەوەی بژێوی و داهاتی تاك. 

  • 1