ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

{یەکێتی سۆڤێت و هەلومەرجی هەڵوەشانەوە}

بێ گومان لە دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەرو دامەزراندنی دەوڵەتی شوراکانی ڕووسیا ، ئەو قۆناغە ئەوەی سەلماند کە کرێکاران ئەتوانن دیکتاتۆریەتی خۆیان دابمەزرێنن ئەگەر بتوانن بە باشی و بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لە گەڵدا بکەن . بەڵام ئەم دیکتاتۆریەتە نەیتوانی ئەرکە مێژووییەکانی خۆی جێبەجێ بکات . ئەمانەو چەندین هۆکاری تری ناو پەیوەندی یە کۆمەڵایەتی و ئابووری یە دامەزراوەکانییان ، نەیان ئەتوانی تێپەڕی بارێکی سیاسی ناهەمواری ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە دامەزراوەکانییان. نەیان ئەتوانی تێ پەڕی بارێکی سیاسی نا هەمواری ئەو پەیوەندییە سەرمایەدارییە بکەن، بە جۆرێکی تر پرۆسیسی ژیانی خۆی دەکرد کە شیاوو دەقاو دەق لەگەڵ سۆسیالیزمدا نا جۆر جیاواز بوون ئەو دەورانە .

لە لای زۆری لایەنە سیاسییە ئۆپۆزیسۆنەکان ، کە ناوی خۆیان بە سۆسیالیست و کۆمۆنیست لە قەڵەم ئەدا، ئەو بارانەیان لە لا بە دۆزینەوەی کنزێکی ( گەوهەرێکی ) بە نرخ لە قەڵەم ئەدا . واتە هەموو ئەمانە بوو بوونە ئەو سەرچاوەیەیەی کە (مرجع)یان لەو دەوڵەتەوە سەرچاوەی دەگرت ، کە مۆدێلێکی تازەی هێنا بووە ناو گەمەی سیاسی و ئابووری و سیاسەتی سەرمایەداری جیهانی یەوە . واتە لە لای بەشێک لەم ئۆپۆزیسیۆنە داکۆکی لێ دەکراو بەشێکی تریش بە جۆرێکی تر دژایەتی دەکرد ، نەشیان ئەتوانی لە چوارچێوەی سیستەمی بیر کردنەوەی ووردە بۆرژوازی تێپەڕ بکەن . چونکە ئەم مەنهەجانە (میتۆد) لەسەر ئاستی دنیادا ، مەنهەجێکی (میتۆدی) داهێنەرانە نەبوون بۆ بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و بزووتنەوەی چینی کرێکار، سیستەمی بیرکردنەوەی دۆزەرەوەی ڕێگا چارەکانی تێپەڕاندن نەبوون لەو هەلومەرجە ناهەموارانەی کە دەکەوتنە دوای دیفاع کردن (بەرگریکردن) لە مۆدێلێکی تری سەرمایەداری .

ئەو لایەنانەی کە بەرژەوەندی خۆیان گرێ دابوو بە یەکێتی سۆڤێتەوە هەتا باران بارینی مۆسکۆ کاریگەری لەسەر ئەوە دادەنا لە لای ئەمان چەتر هەڵ بدەن لە ڕۆژانی دەرکەوتنی تیشکی ڕۆژیشدا ، یان جلو بەرگی سیبریا لەبەربکەن . یان بە بەرهەم هێنانێکی تری چەکە سەربازییەکانییان شاگەشکەو شایی و لۆغانی بۆ بکەن . کە گوایە سەرچاوەی میتۆد و ڕابەرایەتی چینایەتی چینی کرێکار لەو دەزگا دەوڵەتیە سەرمایەدارییەدا پێکهاتی خۆی توند و تۆڵ ڕاگرتووە . ئەو حیزبانەی کە مەرجەعیان سۆڤێتی جاران بوو .... دەرس (وانە) خوێندنیان لەو دەزگایانەی ئەواندا بە سەرچاوەی یارمەتی و کۆمەکی مەعنەوی و تیۆری بەیان کراوە . کە ئەشێت لەم دەزگایانەدا بێجگە لە فێرکردنێکی ووردەبۆرژوازییانەی لێکۆلەرەوەکان ، هیچ مەنهەجێکی مارکسیستی زانستی بەیان نەکرا بێت یان ئەو خەڕەکەی کە ئیشی دەکرد لە سەر بیروبۆچونی ڕزگاری نیشتمانی و سەربەخۆیی ئابووری نیشتمانی و گەلێکی بەختیارو زۆر بابەتی تری لەو تووڕەهاتانە ، ئەو قوتابخانەیە هیچ وانەیەکی تریان تیا نەئەووترایەوە . ئەمانە کاریگەریان لەسەر یەک بە یەکی ئەو لایانانە هەبووە کە پەیوەندی تووندو تۆڵیان لەگەڵ ئەو مەنهەجەدا بەستبوو . واتە کاریگەریەکە لەسەر ئاستی جیهان هەبووە نەوەکو تەنها یەک شوێنی جیا جیای گرتبێتەوە . لە لای ئێمە دەورانی ڕابردوو ئەم کاریگەریانە هەبوون و ئێستاش ئاسەواری کاریگەرییەکانی بەسەر جەستەی فکری ڕەهەندێک لە لای ئێمە بە جێ هێشتووەو خاڵی خاڵ کوتراوی ئەو خاڵانە ئێستاش لەسەر لاشەیان شین دەکاتەوە . لە لایەکی ترەوە ڕەهەندەکانی تری جیاواز بەم مەیل و بۆچوونە لە هەوڵەکانیاندا ئەوەندە سەرکەوتوو نەبوون توانیبێتیان جیاوازییەکی دیارو کاریگەر بۆ هەموو بزووتنەوەکە هەبوو بێت . واتە خاڵی تێپەڕاندنی ئەمان خاڵی جیاوازی ڕیشەیی بۆ دروست نەکردبوون ، بەڵکو تەنها دروست کردنی چوار چێوەیەک بووە بە کۆمەڵێک هەڵوێستی زۆر لاوەکی و بێ کاریگەر، هەوڵەکانی خۆیان بە کاریگەر ڕەچاو کردووە و چواندووە .

بە بڕوای من ئەبێت هەوڵەکان لە جیاوازی بنەڕەتیدا خۆی ببینێتەوە و خوێندنەوەیەکی دیالێکتیکییانەی مارکسیستیانە بۆ هەل و مەرجەکانی گوزەراندنی ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی و بزووتنەوەی کرێکاری و اجتهاد کردنێکی زانستییانەی دەوێت کە بتوانێت لە ناوەڕۆکی ماکسیزم و بنەرەتی جیاوازییەکەی خۆی بگات ، لەگەڵ ڕەهەندی جیاجیای دەوروپشت و وە هەروەها خوێندنەوە بۆ واقعی عەینی واقعەکەی خۆی بکات . ئەمانە ئەتوانن کاریگەری ئەو ژوورنالیزمە جیهانیە لەسەر بەهای ڕەهەندی خۆی کەم ڕەنگ بکاتەوە . واتە ئەو هێرشەی کە بە هۆی داڕوخانی سۆڤیەتەوە دەکرایە سەر بزووتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی لەسەر ئاستی جیهاندا ، هەر هەمووی پێویستی بە وەڵامی تیۆری و سیاسی و فکری خۆی هەبووە . کە هەتا ئێستا ئەو وەڵامانە نەبوونەتە هۆی ئەوەی کە کاریگەری ئەو داروخانە لەسەر ژهنی ئینسان لابەرێت . بێ گومان ئەمانەش پێویستیان بە بەحپ و پلیمیک هەبوو کە نەکراوون لەو ئان و ساتانەدا یان کە کراون بێ کاریگەر بوون لەسەر ژهنی ئینسانەکان (مرۆڤەکان) . واتە بۆ داڕوخانی مۆدێلێکی تری سەرمایەداری ، بوون بە هۆی هێرشێکی گەورە بۆ سەر کۆمۆنیزم بە دروست بوونی حیزب وەڵام نەئەدرایەوە ، کە حیزب نەتوانێت ئەرک و مەهامەکانی خۆی وەک حیزبی چینی کرێکار جێبە جێ بکات . تەنها دروست کردن ناتوانێت کاری جێبەجێ کەری ئەو هەلومەرجانە لە ڕەوینەوەی کاریگەری میدیاکانی جیهاندا بێت لەسەر ژهنی ئینسانەکان .

بە هەر حاڵ حیزب تەنها بە گۆڕانی تیۆری و جۆری ڕێکخستنەکەی و هەوڵی ستراتیژو جۆری ستراتیژەکەی دەتواتێت ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەنێت ، کە بێگومان جۆرەکانیان بە پێی دیالێکتێک جیاوازن . بۆ ڕووخاندنی یەکێتی سۆڤیەت من ناچمە قوڵای باسەکەوە ، چونکە جێگایەکی تر دەخوازێت کە باسی لێوە بکرێت . بەڵام بە هەر حاڵ دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە بۆ لاچوونی کاریگەرییەکانی ئەو داڕووخانە و لاچوونی ئەو فریاد ڕەسەو ئەو ئاواتەی کە هەندێک لە لایەنە جیهانییەکانی بزووتنەوە جیا جیاکان خەونیان پێوە دەبیبێ ، ئەمڕۆکە بووەتە مۆتەکەو لە دەست چوونی ئاواتەکانیان ، یان هەر بێژانێک کە دێتەوە سەر سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و کۆمۆنیزم ئەوان وەڵامت دەدەنەوە کە کۆتایی یەکجارەکی ئەو سیستەمە فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتییە . بۆ سیستەمی کۆمەڵایەتی و ئابوری کۆتایی پێهات ، یان کۆتایی مێژووە !؟ بەڵام نەیان دەزانی یان دەیانویست لەو ڕێگەیەوە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی بخەنە ژێرکاریگەری لێکدانەوەکانی خۆیانەوە ، چونکە ئەم مۆدێلە هەمان ئەو مۆدێلەیە کە لە سەر بنەڕەتی کاری بە کرێ و سەرمایە جێگیر بووە . هەروەها ناتوانێت تەنها لە شکڵدا نەبێت بانگەواز بۆ سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم بکات . هەتا ئێستا کاریگەری ئەو شکستە بە شێوەیەکی زانستی بەیان نەکراوە . هەروەها چەپ لە جێگەو ڕێگەی لە پەرلەمانتاریستیدا و یان پیادەکردن و نەگونجاندن لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیەی سەرمایەداریدا . ئیتر لە دوای ئەو حەرەکەتەوە بەهای بوونی چەپ وەک خۆی لە دەستی داوە . لێرەوە دەردەکەوێت کە چەپ بەوە دەناسرێتەوە کە تێکەڵ بە بۆرژوازییە و ناتوانێت جێگەو ڕێگەی خۆی بۆ ناو چینی کرێکار ئاڵوگۆڕ پێ بکات . هەر لێرەوە و لە بەرامبەر ئەو بزووتنەوانەدا ئێمە مارکسیست بوونی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاری بە گرنگ و بە بەها دەزانین و هەروەها شیاو ترو گونجاو ترە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئەزمەیە لە سەردەمی ئێستادا ، بۆیە دەبێت چەپ بوون لە حیساباتی ( هەژماری) بۆرژوازیدا جێگایان بۆ بکەینەوە ، نەوەکو پەیوەندی داری بکەین بە بزووتنەوەی کۆمۆنیستی چینی کرێکارەوە . خودی چەپ نەیان توانیوە دەربچن لە چەپ بوونیان و مارکسیستێکی زانستی و واقعی سەردەمەکەی خۆیان بن و کاریگەری ئەو ڕووداوانە لەسەر ژهنی هاوکارو هاوخەبات جەماوەرێکی بەرینی چینی کرێکار لابەرن . ئەوەندەی خەریک بوون بە کاری ڕیفۆرمی ڕۆژانەوە ، ئەوەندە بە ڕۆشن کردنەوەی ژهنی ئینسانەکانەوە تێکەڵ نەدەبوون . هەر بەحپێک کە دەردەچێت ناتوانێت قۆناغی ناهەموواری ئەو کاریگەریانە لەسەر شانی چینی کرێکار بە دروستی هەست پێ بکات . ئەزانێت کە بارێکی گران هەیە بەڵام نازانێت گرانی و چەقی قورساییەکەی لە کوێدایەو چۆن ئەتوانێت ئەو هێزی نوێڵە بە جووڵە بەکار بهێنێت . بە بڕوای من کۆمۆنیزمی زانستی چەندە پەیوەندی بە واقعی پێکهاتووی ئەو پەیوەندیەوە هەیە ، ئەوەندەش پەیوەندی بە ژهن ڕۆشنی ئینسانەکانەوە هەیە . ئەوەشمان لە یاد نەچێت کە زیاتر ئاکامی شکستەکانی ئەم ڕەهەندە لە دوای جەنگی کەنەداوەوە بەرجەستە و واقع بووە . هەرچەندە ڕەگی دەگەڕێتەوە بۆ پێشووتر ، کە نەتوانراوە لەسەر ئاستی جیهاندا هێزێکی بەرینی هۆشیاری چینایەتی چینی کرێکار پەروەردە و ئامادە بکرێت ، کە گرفتیان نەبێت لە هەلومەرجی داڕوخانی ئەو سیستەمە لە سەرمایەداری . وە مەسەلەی (پرسی) بزووتنەوەی ناو پەرلەمانتاریزم لە لای هەندێک ڕەهەندەی هزری بوو بوونە ئەلتەرناتیڤی ئەزمەکە و دەیان کردە خاڵی دەرچوونیان ، کە ڕەهەندی سۆڤێتاتیش ئەتوانێت بە بەشێک لەو پەرلەمانتاریزمە دابنرێت . 

ئەم کاریگەریانەنەیان ئەتوانی کوردستانیش نەگرنەوە ، بەڵکو ئەوانیش بەشێک لەو گشتە لە جیهاندا بوون کە ئەم کاریگەریەیان لەسەر هەبووە ، چونکە کاریگەریەکە زیاتر لەو ناوچانەدا ڕوویاندا کە نزیک بوون ، بێجگە لەوەی کە دووریش بووایە هەروەک ئێستا دەبوو ، لەبەرئەوەی هەر ئەو کاریگەرییە نزیکەی لای ئێمەیە کە کاریگەری لەسەر جیهان هەیە ، لەبەر ئەوەی تێکستەکان لەسەر ئاستی جیهاندا شکست خواردووە . هەروەها لەسەر ئاستی جیهاندا ڕەهەندێکی زانستی بۆ لێکدانەوەی ئەم شکستە ڕێچکەی نەگرتبوو و نەگرتووە ، تا بتوانێت لە لای ئێمەش ئەم ڕەهەندە هەبێت .

ئەوەندەی پاشکۆیەتی چەپی ووردەبۆرژوازی بۆ سیاسەتی بۆرژوازی لە لای ئێمە و لە جیهاندا هەیە ، ئەوەندەش بۆرژوازی بوونی چەپ بەرجەستەیە ، بەو مانایانە نییە کە لە شوێنە جیا جیاکاندا وەک یەک و لە یەک ئاستدا کاریگەرییەکان وەک یەکە ، ئەمەش یەک لایەنی نیسبی هەیە لە ناوچە جیا جیاکانی جیهاندا . بێجگە لەوەی کە هەلومەرجی ناهەمواری ئابووری و دروست بوونەوەی کۆمەڵێک خڵتەو خاڵ و کۆمەڵێک ڕەهەندی کۆنە پارێزی کۆمەڵ و ڕەهەندی ناسیۆنالیستی دواکەوتوو، هەروەها بێ وەڵامی ڕەهەندی چەپ لە بەرامبەریاندا . چونکە هەموو گفتوگۆیەک ناتوانێت ئامانجی زانستی لێوە سەرچاوە بگرێت یان دروست ببێت . کە ئەمە قۆناغێکی زۆر گرنگ و بەشێکە لەو هەلومەرجەی کە بۆ وەڵام دانەوەی ڕەهەندی ژورنالیزمی جیهانی و هێرشەکانی بۆ سەر سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم قۆناغێکی جیا نەکراوەیە . لێرەدا هەتا ئێستا میتۆدێکی زانستی و سەربەست نی یە . کە توانیبێتی لەو دیاردانە بە ووردی بکۆڵێتەوە ، ئەوەشی هەیە نەیتوانیوە زانستی بێت .... و نەی توانیوە لە خۆ پارێزی ووردە بۆرژوازی دەربچێت.. ئەم هەلومەرجانە بێ ئامانجی داوە بە ڕەهەندی فکری سیاسی و کۆمەڵایەتی بزووتنەوەی چەپ لەم ناوچانەو لە جیهاندا . کە ئەویش داپۆشراوی سەر کاریگەری ئەزمەی سیاسی و کۆمەڵایەتی چەپ خۆیەتی . ئەو کلک بوونەی چەپی ئێرە بۆ چەپی ووردە بۆرژوازی ئێران و ڕەوتی ناسیونالیستی چەکدار و چەکداری ، کاریگەریەکیزۆر خراپی لەسەر بەجێ هێشتوون ، کە تا ئاستی گەوجبوون گەوجی کردوون . هەروەها بێ ئیرادەیی لە نێوەندیاندا بووەتە بەشێک لە هەڵسوڕانی سیاسییان کە تەنها بە بەرز کردنەوەی دەماری مل و بێ ووشەی شۆڕشگێڕی و بێ ئەوەی بتوانێت ئەلفێک بخاتە سەر ڕستەی لەوەو پێشی وەرگیراویان ، دەماری ملیانی بۆ فەلەت کردوو .

کەواتە لەم بەشەیاندا هەتا وەکو چەپ لە هەموو ئەو کاریگەریانە ئاگادارو ووریانە بێت و لە ژێر کاریگەریان دەرنەچێت ، ناتوانێت کارێک بۆ ئێستاو ئایندەی کۆمۆنیزم جێبە جێ بکات لە ناو بزووتنەوەی چینی کرێکاردا .