ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماوەى ٢٧ ساڵ دەسەڵاتى پارتى ویەکێتى و دەرئەنجامە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکانى (هەژارى و بێکارى و مشەخۆرى و گەندەڵى و تێکچونى پەیوەندیە کۆمەڵایەتى و چینایەتیەکان و بەرهەمهینان هەماهەنگى بەیەکاهەڵچونى پاشماوەى دەرەبەگایەتى و سەرمایەدارى کۆمبەرادور کە مایەى گیر خواردنى قەیرانى حوکمە لەم هەرێمەدا ....هتد). بارودۆخەکەى گەیاندۆتە ئاستێک, قەیرانە هەمە لایەنەکەى گەیاندۆتە پلەیەک. کە پێویست بە گۆڕانکاریەکى بنەڕەتى ئەکات لە هەموو بوارەکان دا.

جەماوەرى وەلانراو جاروبار لێرەو لەوێ لە پێناوى ئەم یان ئەو خواستەیان دا ئەهاتنە سەر شەقام و بێزارى و ناڕەزاییان دەرئەبڕى. بەڵام یەکگرتو نەبون لەلایەکەوە سەرکردەشیان نەبو لەلایەکى ترەوە. بەم هۆیانەشەوە بەرنامەیەکى یەکگرتویان نەبو و جوڵانەوەکەشیان درێژەى نەئەکێشاو کاریگەر نەبو!! وە دەسەڵاتداران ـ یش گەمەیان پێ ئەکردن!!

وا دیارە ئەو قەیران و بارودۆخەى کە بە کورتى دەست نیشانم کرد. هەروەها پەنگ خواردنەوەى بێزارى و ناڕەزایى بەشێکى زۆرى خەڵکى هەرێم, هەل و مەرج و زەمینەى لەبارى ساز داوە بۆ وریاکردنەوەى حزب و کۆمەڵ و ئەو بزوتنەوانەى کە خۆیان بە چەپ دائەنێن. بەرەو خۆرێکخستن و کۆڵینەوە لەو کێشەو گرفتە کەڵەکە بوانەى کە ڕۆژگارى ڕابوردو بەرهەمى هێناوە!! بۆ پێک هاتن لەسەر بەرنامەیەکى گونجاو کە وەڵام و چارەسەر بێت بۆ کێشەى هاووڵاتیان. چارەسەربێت بۆ وەزعە سیاسیەکە... کاتى ئەوە هاتوە کە چەپ بە کردەوە لە مەیدانى خەبات دا بیسەلمێنێ کە (چەپە) کە هێزى گۆڕانکاریەکى پێشکەوتوانەیە.

کاتى ئەوە هاتوە کە فیکرو ئایدۆلۆجیە جیاجیا کانیان بخەنەلاوە, بگەڕێن بە دواى ئەو خاڵ و ئەرکە زۆر و زەبەندانە دا کە بە زەقى سەریان هەڵداوە و چاوەڕوانى چارەسەرکردن ئەکات. بە واتایەکى تر بۆ ئەوەى ببن بە سەرکردەى تێکۆشانى ئەو جەماوەرە بەش و ماف خوراوەى چاوەڕوانیان ئەکات.

گومان لەوەدا نیە کە چارەسەرکردنى قەیرانە چەق بەستوەکانى وڵات و هەروەها قۆتاغە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکە, پێویستى بە خەباتى بە کۆمەڵ بە هاوپەیمانیەکى نیشتمانى یەکگرتو هەیە, بە بەرنامەیەکى یەکگرتو هەیە, بە ڕێکەوتن هەیە لەسەر نەخشە ڕێگایەکى هاوبەش. لەسەر جۆرى چالاکیەکان... چونکە ئەرکەکانى ئەم قۆناغەى وڵاتەکەمان ئەوە ئەخوازێ و هەر لەم رێگەیەشەوە سەرکەوتن مسۆگەر ئەکرێ.. لەلایەکى تریشەوە ڕۆژگارى ڕابوردو سەلماندى کە هیچ کام لەو حزب و لایەنانە بەتەنها نەیانتوانیوە و ناشتوانن ئەو گۆڕانکاریەى کە پێویستە ئەنجامى بدەن. وەبا دەرز و پەند لە ڕابوردوى خۆیان وەربگرین لە ئاستى خواست و ویستى گەلەکەمان و قۆناغەک دابن.