ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حزبی شوعی کوردستان ھەر لەمێژە خەباتی کردوە بۆ چارەسەر کردنی نایەکسانی و كێشەی کۆمەڵایەتی و ئابوری و ھەوڵی چارەسەر کردنی داوەو لەسەردەمی رژێمی دکتاتۆری بەعسیش خەباتی سۆسیالیزمی دژی دیکاتۆری بەرپاکردوە و ھەمیشە دژی دەرەبەگایەتی بوەو پاڵپشتی ھەژاران و جوتیاران بووە لەم پێناوەشدا ھەزاران شەھیدی داوە، حزبی شوعی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە دەستی کردوە بەخەباتی مەدەنی و لەرێگەی رێخراوە جەماوەریەکانیەوە ھەمیشە لەناو خەڵکیدا بوەو خزمەتی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کردووە و بەتایبەتی لە رێگەی رێخراوەکانی یەکێتی لاوانی کوردستان و یەکێتی گشتی قوتابیانەوە پاڵپشتی و پشتیوانی گەنجان و قوتابیان بوونەو بەردەوام ھۆشیاریان بڵاو کردۆتەوەو ھاندەری لاوان و قوتابیان بونە بۆخوێندنەوە و ھەوڵدان بۆ گەیشتن بەزانست و زانیاری و لە سەرجەم بوارەکانی ئەدەب و ھونەر و سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی بەسیمینار و چالاکی خزمەتی ئەم چین و توێژەیان کردووە،وە سەرکردایەتی حیزب لەسەرجەم ناخۆشی و پرسە نەتەوەیەکان دا بەیان نامەو ھەڵوێستی جوامێریان نواندوە.

لەئێستاشدا حزبی شوعی بریاری داوە ئۆپۆزۆسیۆنێکی چەپی کارامە بێت داکۆکیکار و دەنگ و رەنگی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بێت پێگەیەکی زیاتری ئەبێت لەناو جەماوەری کوردستان دا ، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانیە بەشێک لەئەندامانی ئەم حیزبە پابەند نین بە پەیرەو پرۆگرامی حزبەکەیانەوەو بێئاگان لەسەرجەم پەیرەوپرۆگرامەکانی مارکسی و چەپەوە ،کەدەبێتە ھۆی نزم بونەوەی پێگەی جەماوەری حیزب ، لەلایەکی تریشەوە ئەندامانی چالاک و بەتونا کەبەشێک لەئەندامە نوێیەکانی ئەم حیزبە ئاوریان لێ نەدراوەتەوە لە بوارەکانی ژیان ھاوکاری ناکرێن ئەمەش دەبێتە فاکتەری لەدەست دانی ئەم ئەندامانە.

بۆیە پێوستە ئەندامانی سەرکردایەتی ئەم حیزبە ئاوری جدی لە ئەندامە نوێی و بەھرەمەندەکانیان بدەنەوەوھاوکاری ماددی و مەعنەوی بکرێن لەکاتی پێویستدا،وەدەبێت ھەموو ئەندامێکی ئەم حیزبە پابەند بێت پەیرەو پرۆگرامی حیزبەوەو کەسانی خاوەن ئایدۆلۆژیا و شارەزابن نەک تەنھا لەبەر بەرژەوەندی سیاسی خۆیان حزبایەتی بکەن ،

پێویستە لەسەر جەم کۆبونەوەکانی رێکخستەکاندا پەیرەو پرۆگرامەکانی مارکسی بۆ ھەموو ئەندامان باس بکرێت و ھەموان ژیان نامەی حزبیان سەر لەنوێ پێ بدرێ تاوەکو پابەند بونی خۆیان بەپەیرەوپرۆگرامەکانی حیزب راگەیەنن، وە ئەوەی پێوستە ھەموو ئەندامێک بەپێی پێویست بخوێنیتەوەو شارەزابێت لەسەرجەم بوارەکاندا تاوەکو بتوانین لەرێگەی ئەندامەکانی حیزبەوە لەسەر جەم بوارە مەدەنیەکانی ژیان چالاکی بکەین و خزمەت بەخاک و نەتەوەکەمان بکەین، چونكە حزبی شیوعی بەوە ناسراوە هەمیشە لەنێو جەماوەردا بوەو بۆ بەرژەوەندی ئەوان باجی گەورەی داوە بەردەوامیش لەم پێناوەدا پێگەی جەماوەری و خەباتی چینایەتیمان فراوانتر دەكات.

  • 1