ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کورد گەلێكی مسوڵمانەو ھیچ پاساوێك نیە کە بەناوی قورئانەوە ئەنفال بکرێت ، تەنھا پاکتاوی رەگەزیەو بۆ لەناوبردنی میلەتی کورد و شێواندنی کلتور و مێژوو دیمۆگرافیایەكەیەتی،  ئەنفال پرۆسەیەک بوو پێشتر لەلایەن رژێمی داگیر کەرەوە پلان و ئامادەکاری تەواوی بۆکرابوو بۆ لەناوبردنی مۆرکی نەتەوایەتی و شێواندنی کلتور و مێژوو ناسنامەی میلەتی کورد.

ئەنفال ناوی یەکێکە لەسورەتەکانی قوئان و سورەتی ھەشتەمینە(یسألونك عن اڵانفال قل الانففال لله والرسول فاتقوا الله واصلحو ژات بینكم واگیعوا الله ورسوله ان كنتم مۆمنین)

واتا :لەبارەی ئەنفالەوە لێت دەپرسن بڵێ ئەنفال بۆخوداو پێغەمبەرەکەیەتی فەرمانی خودا جێ بەجی بکەن و لەنێوان خۆتاندا چاک ببنەوە گوێرایەڵی خودا و پێغەمبەر بن ئەگەر ئێوە بروا دارن.

ئەگەرلە ھۆی دابەزینی ئەم سورەتە بکۆڵینەوە

بۆچارەسەر کردنی ئەو کێشەیە دێت کە مسوڵمانەکان لە ناو خۆیاندا لەسەر دەست کەوتەکانی جەنگ بەشەر ھاتن، ئەنفال بەواتای نفل دێت یانی دەست کەوت  یان غه نیمه ، زانایان ئیسلام لەم بارەیەوە بۆچونی جیاوازیان ھەیە.

رژێمی بەعس سودی لەم زارەوەیە وەر دەگرێت و بۆ لەناو بردنی گەلی کورد بەکاری دەھێنی و  کەدەتوانین بە پرۆسەیەک ناوی بەرین مرۆڤی وەکو کەل و پەل تەماشاکردووە،چونکە بەم شوناس پێدانە ئەنفال کراوان نەک ھەروەک ھاوڵاتیەکی خاوەن ماف نامێنی ھەموو مافە یاساییەکان لەدەست دەدەن ،بەڵکو ھەر لەبنەرەتدا نانرێن و تەماشا ناکرێن،

بەعس لێرەدا پێمانە ڵێت ئەنفال کراوان بار بوون بەسەر گەلی عیراقەوە بەشێک نەبوون لەو کۆمەڵگایە ، کەواتە رژێمی بەعس زۆر زیادەرەوی کردووە دور لەمانی ئەنفال خۆی بەکاری ھێناوەو تەنانەت ژن و مناڵ و پەکەوتەشی کوشتوە و زیندە بەچاڵیانی کردووە،

ئەنفال بەواتایی ئەو دەست کەوتانە دێت ،کەجەنگاوەرە ئیسلامەکان لەکاتی شەردا لەگەڵ بت پەرستەکان لەماڵ و سامان و دیلەکان لە شەردا دەستیان دەکەوێ، ئەو لایەنانەی دەست کەوتەکەی لێدەگیریت دەبێ کۆمەڵێکی بێ باوەر و کافربن و دژی مسوڵمانەکان بجەنگن ،نەک کەسانی بێ تاوان.

ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ئەنفالی ئیسلام و ئەنفالی رژێم ،بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ یەکتری ناگونجێن ،چونکە گەلی کورد گەلێکی مسوڵمان بوەو لەسەرەتای فەتحی ئیسلام بەزەبری شمشێر و بەشێکی تریان بە خواستی خۆیان مسوڵمان بونە ،ھەروەھا کورد لەسەر خاک و ماڵی خۆی ھێرشی کراوەتە سەر و بەزەبری ھێز تاڵان کراوە و لەگوندەکانیان   راپێچی شوێنە نادیارەکان کراون و گولەباران و زیندە بەچاڵ کراون.

ئەنفالی کورد ئەوناوە بوو کە بەزنجیرەیەک ھێرش و پەلامارای نەخشە بۆ کێشراوی سەربازی ئەنجام درا ،ئەنفال بەرچاوترین تاوانە لەدوای جەنگی جیھانی دوەمەوە بەسەر گەلی کوردا ھاتووە ،سەرکوت کردنی  بزوتنەوەی نەتەوەی کورد و ھەموو مۆرکێکی نەتەوەیی و کولتوری و مێژوی و بایەلۆژی و دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتی و ئابوری پێوە دیارە، ھێرشەکانی ئەنفال بەیەکێک لە زەقترین دیاردەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن رژێمی بەعسەوە دادەنرێت، کەپەلامارە سەربازیەکان راستەو خۆ گوند و لادێکان و چەند شارۆچکەیەکی کوردستانیان بەتەواوی وێران کرد و ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانە بێ تاوانەکانیان راگوێستی  بیابانەکانی عێراق و سعودیە کرد ،کەزۆربەی ھەرە زۆری زیندە بەچاڵ و گولەباران کران و ماڵ و سامانیشیان بەتاڵان بران.

  • 1