ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەجیھانی تەکنەلۆجیادا،کۆمەڵێک یاری ئەلیکترۆنی ھەن کەمرۆڤ زۆر بەئاسانی خوی پێوە دەگرێت وئالودەی ئەبێت ، یارییە ئەلیکترۆنیەکان لەسەرجەم ووڵاتانی جیھان بەکاردێن خەڵکی ئالوودەی دەبن. مرۆڤ کەئالودەی یاریە ئەلیکترۆنیەکان بوو ناتوانێت بەئاسانی دەست بەرداری بێت ، دەبێتە مرۆڤێکی دواکەوتو لە ژیان و کەسێکی ھەمیشە لاواز و دەرون شێواوی لێ دەرئەچێت کەھەمیشە لەگەڵ خێزان و دەروبەرەکەی روبەروی کێشە ئەبێتەوە کۆمەڵێک یاری ئەلیکترۆنی ھە ن بەتایبەتی لەکۆمەڵگاکانی رۆژ ھەڵاتی ناوەراست کەسانێکی زۆر ئالوودەی بوون کەزۆر بەی ئەو یاریە ئەلیکترۆنیانە فیربوون و ھاندانی توندوو تیژین ،نمونەی یاری پۆبجی و کۆمەڵێک یاری تر کەدەبنە ھۆی تێک چوونی سایکۆلۆجیای مرۆڤەکان و ھەروەھا تێک چوونی شیرازەی خێزان و خراپ بوونی کۆمەڵگا و نەخوێنەوار بوون و دواکەووتنی کۆمەڵگا بەھۆی ئەم گەیمانەوە،کەمرۆڤ پەنا بۆ توندو تیژی دەبەن و خورەوەشتی نامرۆڤانە دەنوێنن بەتایبەتی منداڵان کە لەقۆناغێکی ھەستیار موعەرەزن بەلاسای کردنەوە. ئەم یاریانە لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیای سەرمایەداری ویژدان مردوە درووست ئەکرێ لەپیناو بەدەست ھێنانی پارە و داھات. مرۆڤ کە ئالوودەی یارییە ئەلیکترۆنیەکان بوو ،دەبێتە کە سێکی دواکەووتو توندو تیژ و دەرون شێواو جگە لەوەی کەزیانێکی گەورە بەخۆی دەگەیەنێ دەبێتە ھۆی ئازاردانی دەوروبەرەکەی چونکە ئەم جۆرە یاریانە کۆمەڵێک یارین پرن لە گرتە و وێنەی کوشتار و برین ئەمەش کاریگەری راستەو خۆ و ناراستەوخۆ لەسەر تێکچوونی رەفتار و دەرونی مرۆڤ دروست دەکات ،بەنەبوونی فلتەرێک و بەربەستێک بۆ بەکارنەھێنانی مناڵان بۆ بەکارنەھێنانی یاریە توندو تیژیەکان و کۆمەڵێک یاری تر منداڵان خەو خۆراک و باری دەرونیان تێک دەچێ ،ھەروەھا زۆرپاڵنەرە بۆ توندو تیژی و زۆر جار کردەوەی تیرۆرستی لێ دەکەوێتەوە بەنمونەش بینیمان ، کە لە نویزلەندا کەسێک لاسایی یاری پۆبجی دەکاتەوەو ھێرش دەکاتە سەر مزگەوتێک چەندین کەسی بێتاوان دەکاتە قوربانی. کۆمەڵێک یاری ئەلیکترۆنی ھەن لە زۆر بەئاسانی منداڵان بەکاری دەھێنن و بەمەش دەرونی مناڵان بە رەو تێکچون دەچێ زۆرجاریش کەسێکی توندو تیژ و نامۆراڵی لێ دەرئەچێ ،چونکە منداڵان لەو تەمەندا لەقۆناغێکی ھەستیاردان و لاسایی وێنە و رووداوەکان دەکەنەوە ، بۆیە پێوستە لەلایەن حوکومەتە وە فلەتەرێک دابنرێت لەسەر یاریە ئەلیکترۆنیەکان ،وە لەرێگەی رێخراوەکان و کەرتی پەروردەوە ھۆشیاری بداتە خەڵکی تاوەکو لەم جۆرە یاریانە دوربکەونەوە ،یاخود ئەم یاریانە بکرێتە پارە و تاوەکو ھەموو کەس نەتوانی ئەم جۆرە یاریانە بکات و بەئاسانی نەتوانی مامەڵەی پێوە بکات،ھەر وەھا لە پەرلەمانەوە پرۆژەیاسا دەربکرێ بۆ قەدەغەکردنی ئەو جۆرە یاریانەی دەبنە ھۆکاری بڵاو بوونەوەی توندو تیژی.

  • 1