ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەوەی مایەی نیگەرانیە رۆژانە لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان لەرێگای میدیاکان و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە تاوانی تەقە کردن و کوشتن ئەبینین و ئەبیستین ،بەتایبەتی ئەم ماوەیە خەریکە لە حاڵەتەوە ئەگۆرێ بۆدیاردەیەکی ترسناک بۆ سەر ھاوڵاتیان و ترسان لەگیان و ژیانیان، کوشتن تاوانێکی گەورەو ترسناکە کە بەرامبەر کەسێک یان کۆمەڵێک ئەکرێت ،ئەوکەسانەی ئەم تاوانانە ئەنجام دەدەن سەرپێچی یاسا و سەر جەم بنەما پیرۆزەکانی دین و مرۆڤایەتی دەکەن.

بەکارھێانی چەک و بازرگانی و مامەڵەکردن بەچەکەوە لە بازاردا ھۆکاری سەرە کین بۆ زۆر بونی تاوانی تەقەکردن و کوشتن زیان گەیاندن بە ھاونیشتمانیان.

جووت حیزبی دەسەڵات تاوان بارای سەرەکین لە زۆر بوون و بڵاو بونەوەی چەک لەھەرێمی کوردستان.

ھەمووان دەزانین لەدوای پرۆسەی ئازادی کوردستان و دامەزراندنی ھێزی چەکداری حزبی و حكومی ھۆکارێک بون بۆ زیاد بوونی چەک ،سەرجەم ئەوکەسانەی کەدەبونە چەکدار مەرج بوو ئەندام و لایەنگری ئەو حیزبانە بن ، ھەروەھا لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانیش بەئاشکرا دەمانچەو چەکیان ئەبەخشانەوە وەکو شیرینی ،کە ئەمەش بۆیە ھۆی زیادبوونی چەک و تەقەمەنی لەبازەرەکانداو ھاوڵاتیان بەئارەزوی خۆیان بەکاری دەھێنن و حکومەتیش ناتوانی بەئاسانی کۆنترۆڵ و بن بری بکات ،ھەبۆیە رۆژانەش تاوانی کوشتن و تەقە کردن بەچەک ئەنجام ئەدرێ، کەمتەرخەمی ھێزەکانی ناوخۆ و یاساش لە سزادانی تاوان باران و بەشێک لەوکەسانەشی سوڵحی کۆمەڵایەتی ئەکەن رێگە خۆشکەر بووە بۆتاوان باران تاوەکو بەئاسانی بتوانن ئەم جۆرە تاوانانە ئەنجام بدەن و دوبارەشی بکەنەوە، بۆ لەناو بردنی ئەم دیاردە و تاوانە قێزەونە دەبێ حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ بەپی یاسا بەرنامە دابنێن بۆ نەمانی دیاردەی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و پۆلیس و کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکانیش پێویستە چەکەکانیان لە شوێنی ئەرکەکانیان دابنێن و نەیبەنەوە لەگەڵ خۆیان، ھەروەھا دەبێ دادگاکان سەربەخۆ بن و لەکاتی سزادانی تاوان باران بێ گوێ دانە ھیچ حیزب و لایەنێک سزای توندی تاوان باران بدەن تاوەکو ھیچ کەسێ نەتوانی تاوانی لەو جۆرە ئەنجام بدات.

 

  • 1