ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نوسینی:- نەجمەدین فارس

بەشی شەشەم

{ بحث و پلمێک }

هەروەکو لە پێشترەوە باسم کرد ، لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی هەلوومەرجی دەوروبەرت و جێگەی ڕێکخراوەکان لە کۆمەڵگادا ، بەشێکی گرنگە لە گەشەو باڵا بوونی فکری و سیاسی و ڕێکخراوەیی لە ناو حیزبدا . دەبێت ئێمە بەحپەکانیشمان لە ئاستێکی وادا بێت کە توانای گەشەی ڕێکخراوەکان بەرجەستە بکات .

زیاتر مەبەست لەوەیە کە بتوانێت ئاوەز ڕۆشنیەک بدات بە ئەندامەکان و لەسەر دیاردەکان و ڕووداوەکان درکی ڕۆشن و واقعی و دروستیان یان هەبێت و لەبەرامبەریشیدا ڕێگا چارەی چارەسەری بنەڕەتیان هەبێت . واتە بە پێی ئەوەی کە توێژینەوە دەبێتە بەشێکی کاریگەر لەسەر زیاد بوونی ئەندامان و فراوان بوونی دووربینیە فکرییەکان و زیاد بوونە ماتریاڵیەکەی ، دەبێت ئێمە بە ڕۆشنی و بە پێویستەوە لە گەڵیدا مامەڵە بکەین . واتە تاودانی دیالێکتێک لە توێژینەوەکاندا دەبێت بە زیندوویەتی مانەوەی ژیانی ڕێکخراوو هەلومەرجی پەیوەنی ئەندامێتی و زیاد بوونی تواناو دوورییە هزریەکان .

بەم پێیە دەبێت دیالێکتێک بۆ ئەو ئامانجە کار بکات کە دیالێکتێک بپارێزێت . واتە ئەو ئامانجە بێت کە لە دیالێکتێکدا دەبێتە زیندوو ڕاگرتنی چوارچێوەی دوورییە هزرییەکان و گەشەی ناو دیالێکتێک . بەڵام لێرە هەموو ئەو ڕووانگانە بە یەک نامە دەکرێن بە سفر و دەبێتە لایەنێکی وەستاو ، هەروەها دەبێتە دروست کردنی نا ڕۆشنییەکان لەسەر واقع و هەروەها لە ڕووداوەکانیش ناگەن . دەبێت ئێمەش بڵێین صڵاوات لە دیداری ئەزمەیان بێت ، کۆمۆنیزمی کرێکاری و چەپی دەرەوەی ئەم ڕەووتە ، هیچ توێژینەوەیەک و نووسراوێکی وایان نییە ، لە چوارچێوەیەکدا بێت ، بتوانرێت بە بەحپ ناوی ببرێت . یان هەندێک بحپی کەم کەم هەیە ، ئەم بەحپانە ئەوەندەی بە پێچەوانەوە ئەدوێن و هەروەها لە هزری خۆیانەوە و هیگڵیانە و ئۆپۆرتۆنیستانە دادەتاشرێن و لەگەڵ واقعدا ناتەبان . واتە ئەوەندەی ناڕاست ئەدوێن و دەکرێت ، ئەوەندەش ڕاستی ناووترێت . هەروەها لە لای ئەم ڕەووتانە ئەوە بە خاڵێکی باشی وەردەگرن یان دەیکەنە ئەوەی کە ئەتوانن ئەنتی ئەمریکا بن . هەڵبەت بۆ هەر ڕووداو دیاردەیەک کە دەبینرێت یان ڕوودەدات ، پێش هەموو شتێک دەبێت ، پشتەوەی ئەو ڕووداو دیاردانە بزانرێت و لە ناوەڕۆکەکەی گەیشتبێت ئینجا ئەتوانرێت بە ڕاستی و دروستی هەڵبهێنجرێتە سەر کاغەزو لێکۆڵینەوەی خۆتی تیادا تاو بدەیت . کەواتە دەبێت ئێمە ڕاست گۆیانە بەحپەکان جێبەجێ بکەین . بۆ ئەوەی بە ئامانج بین لە بەحپەکانماندا ، دەبێت دوور بین لە هەر ناڕاستییەک و ئەقڵخوازانە نەبێت ، لەبەرئەوەی لەو جۆرە بەحپانەدا لە ئامانجی ناو بەحپەکان بێ هیواو لەڕاستیەکان دوورمان دەخاتەوە . دەبێت لەگەڵ بەحپەکاندا میتۆدێک بە دەستەوە بگیرێت کە تەواو ڕۆشن کەرەوەی ڕووداو گۆڕان کارییەکانی ناو دیاردەکان بێت . ئەگینا ئێمە لێکدانەوەو توێژینەوەیش بکەین ڕاست گۆ نابین ، ناشتوانین تێپەڕی ئەو دیاردە ناهەمووارانە بکەین .

ئەو ڕەهەندانەی لە گۆنگرەکانیاندا ، هیچ وردبونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری دنیای سەرمایەداری تێدا بەدی ناکرێت ، بەڵکو تەنها کۆمەڵێک لە قسەو باسی ڕۆژانەی ناو خۆیان دەکردو کردبووە ووتاری سکرتێرو مەکتەبی سیاسی و هیچ پلانێکی گرنگ و حەیاتی بۆ ئەزمەکەیان نەخستبووە بەردەستیان . بەرەڵای لەناو حیزبدا ببوە ئامانجی گەشەکردن و پچراندنی دیسپلینەکانی حیزبایەتیان بە مۆدێلێکی ئەورووپیانە ئەیانووت شیاوی زیاد بوونی ئەندامێتییە لە حیزبدا (بەڕەڵای مەبەستم لە باری ئەخلاقی یەوە نیە) . ئەمانە کاڵ فامییەکی گەورە و قسەیەکی کورت و بێ ناوەڕۆکی وەڵامی پرسیارەکانی ئەوان بوون ، کە بێگومان بێجگە لە ئایندەی هەڵوەشانی ئەو حیزب و ڕێکخراو و گروپانەی چەپ هیچی تر نی یە .

ژیانی قۆزاغەییان هەمان کرمی متبووی تێدایە ، یان هەمان گەرای هەڵگرتووەو هاتووەتە ئەوەی کە لە ژیاندا ژیانێکی کەمیان لەو قۆزاغەیەدا مابێت ، ئەمەیان بەو جۆرە نا کە قۆزاغە تێپەڕێنێت . بەڵکو بەو مانایەی کە لەناو سووڕی قۆزاغەیدا بپوکێتەوە . بێ گومان دەبێت چ شتێک سووڕی قۆناغەیی تێک بشکێنێت !؟ پێش هەموو شتێک ئەگەڕێتەوە بۆ بەهێز بوونی زیندەوری ناو قۆزاغەو گونجاندنی لە هەلوومەرجی سروشتی دەوروبەردا . ئێمە نامانەوێت بە پێی دەووروبەر ژیان بگوزەرێنین خۆی لەگەڵدا بگونجێنین ، بەڵکو دەمانەوێت ژیانی دەووروبەر گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردا بهێنین . ئێمە گلەییمان لە بحپ و پلمیکەکانی چەپ نییە ، بەڵکو ئەوە دەبینین کە بحپ و پلمیکەکان ڕەنگدانەوەی میتۆد و هزری نووسەرەکانیانە ، یان ئەو میتۆدەی کە نووسەر دەستی پێوەگرتووە و لە ناوەڕۆکی بەحپەکانییاندا هەیە هەر ئەوەندەی لێوە بەرهەم دەهێنریت ، یان بەحپەکانیان ڕاستی و دروستی ئەوە دەردەخەن کە ناوەڕۆکی میتۆدەکان کارئەنجامی بۆ چ چین و توێژێک بە ئەنجام دەگەیەنێت !؟ کەواتە دەبێت بەحپەکانی ئێمە لە دەرگای هەموو باسەکانی ناو سیاسەت و ئابووری و فەلسەفی بدات و دیالێکتێکی خۆی لەو شوێنانەدا ببینێتەوە و لێكۆڵینەوە لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی ئابووری و سیاسی سیستەمی ئێستا بکات . بێ گومان دەتوانێت ئەنجامی ژیری میتۆدی و سیاسی و ڕێکخراوەیی لێوە ئەنجام بگرێت . ئەم ئەرکانە ئەنجام نەدراوە لەناو چەپدا بۆیە نەتوانراوە ڕێچکەی واقعی و زانستی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی بگیرێتە بەر . دەبێت هەوڵەکان لە پێناوی ڕۆشن کردنەوەی ئاسۆی شۆڕش بێت ، تا بتوانێت دیدگاو سیاسەتێکی ڕوون و ڕێکخراوەیی دروست ببێت . چەپ بە هیچ جۆرێک ناتوانێت لەو ئەنجامەی ئێستا کە پێیگەشتووە دەربچێت هەتا دەست بە میتۆدی مارکسیزمەوە نەگرێت . هەتا میتۆدی کۆمۆنیزمی زانستی ، نەبێتە میتۆدی ڕزگاری چینی کرێکار وپراکتیک و دیالۆگی ئەو میتۆدە بەرەوڕووی هەموو لایەنەکانی ناو ئەو سیستەمە نەکاتەوە ناتوانێت ژیانی قۆزاغەیی ئێستای تێپەڕێنێت . دەبێت دیالۆگی لەسەر گۆڕانی بنەڕەتی ئەم سیستەمە بێت و تێئورو پراکتیک و هەوڵەکانی لە ئێستاو ئایندەدا ڕوون و ئاشکرا پیشان بدات .

 

 

  • 1