ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ھەر لە سەرەتای دروست بونی شۆرشەکان گەلی کوردەوە لاوان رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان گێراوە بۆ بەرەو پێش چوون و سەرکەوتنی شۆرشەکان و راپەرین و سەرجەم ئەو سەرکەوتنانەی ئێستا حکومەتەکەمان بەدەستی ھێناون لەسایەی ماندوێتی و خەباتی توێژی گەنجان و لاوانەوە بووە.

چونكە ئەوان لاویەتی خۆیان بە نیشتمان بەخشیوەو هەر ئەوانیشن دەتوانن گۆڕانكاری جۆری بكەن و تەنیا بەوانیش دەكرێ‌ ئەم بارودۆخەی بگۆڕن كە چینایەتی خەریكە تەنگ بە نیشتمان هەڵدەچنێ‌، ئا لەوێوە بیركردنەوە لە لاوان و باشكردنی ژیانیان مەترسی شۆڕش و لافاوی توڕەییان نایەڵێ‌.

گەنجان دایەنەمۆی کۆمەڵگا و چرای ئومیدی دوارۆژن ،روحی ژیان و ئەستێرەی ھیوای ئەم نەتەوەیەن.

ئەوەی مایەی نیگەرانیە حوکومەتی ھەرێمی کوردستان توێژی گەنج و لاوی بەرادەیەک پشت گوێ خستوە کە ئومێد و روناکی لەچاوانی کوێر کردون ،کە بیر لەھیچ شتێک نەکەنەوە تەنھا بونی پارویەک نان و ژیانێکی دوبارە زیاتر ھیچی دی لەژیانی لاوان بەدی ناکرێت ،

نەبوونی ھەلی کار و خزمەت گوزاری و پێنەدانی قەرزی بچوک و تەواوکردنی خوێندن و دانەمەزراند لەکۆتایەکەیدا و رێز نەگرتن لەکەسانی بەھرەمەند و ھەموو ئەمانەو ھەزاران فاکتەری تریش لاوانی بەشێوەیەک نیگەران کردوە، کەئومێدی خۆش گوزەرانی لەژیانیاندا بونی نەماوە ، ھەر بەھۆی ئەمانەوە ملی رێگای ھات ونەھات و دەردەسەری ئەگرێتەبەر تاوەکو لە وڵاتێکی پر کان و گەوھەر و نەووت ھەڵبێ بۆ خۆش گوزەرانی ، وەبەشێکی تریشی  ئالوودەبوون و بەمادەی ھۆشبەر و یاری ئەلیکترۆنی و  نەخۆشی دەرونی.

حکومەت تاکەی ئاور لەگەنجان ناداتەوە لەکاتێکدا کوری بەرپرس و سەکردەکانی کورد لە خۆشترین ژیاندا لە ئەوروپا و بۆد لەقوتابخانەی نمونەیی ئەخوێنێ و ژیانێکی وەکو  بەھەشتە خەیاڵیەکەی خودایان بۆ منداڵەکانی خۆیان بەواقعی دابین کردوە ،کەگوایە باوکی ئەوان ماندێلا یان گیڤارا بووە و مەملەکەتێکی ئازاد کردووە ،

تاکەی گەنجان لە وڵاتێکدا بێ کار و بێ پارە و بێ موچەبن کە ژێرخان و سەرخانی ووڵاتەکەیان پرلە کانە گەوھەر و نەووت کەچی گەنجەکانی پرن لە بێ ھیوای و بێ ئومێدی لەسایەی حوکمرانی بنەماڵەیی و خێڵ گەرییەوە ،

سەرجەم ئەو دەزگاو رێخراوانەی لەپێناوی خۆشگوزەرانی گەنجان و لاوان کاردەکەن تاوەکو ئێستا جگە لەپارە خواردن و گەندەڵی زیاتر ھیچ کارێکیان نەکردوە بۆ داکۆکی کردن لەمافی ئەم توێژە بێ نازەی کومەڵگاکەمان.

پێویستە حکومەت ئاوری جدی بەکردار لەگەنجان بداتەوە ،چونکە ئەم توێژە راپەرێت لە دژی چەوسانەوەو زۆرداری سەرجەم دام و دەزگای بەربەستەکانی رائەماڵی و هەرگیز ھێزی پارتەكانیش خۆی ناگرن لەبەردەم تورەیی گەنجان ،

بۆیە دەبێ حوکومەت کە تاوان باری سەرەکیە لە پشت گوێ خستنی گەنجان و ھۆکارە بۆ دارمانی ھیواو ورەی گەنجان دەبێ بەخۆیدا بچێتەوە و پرۆژە یاسا لە پەرلەمانەوە دەربکات بۆ باشترکردنی باردۆخی گەنجان بەدابین كردنی ھەلی کار و خزمەت و دامەزراندن و سەرجەم کۆمپانیا بیانیەکان دەبێ پشکی زۆری کارکردن گەنجانی کوردبن نەوەک عەرەب و توک و بیانی ،دەبێ پەرلەمانتێران کەنوێنەری گەلن و دەنگ و رەنگی گەنجان بن لە پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم بریارەکانیان لەبەرژەوەندی گەنجان بێت ، وە رێخراوەکانیش دەبێ بەشێوەیەکی باش خزمەتی گەنجان بکەن ،

چیتر گەنجان مەکەنە قوربانی سیاسەتی گڵاوی بنەماڵەیی و حوکمرانیەکی گەندەڵ و ناشەفاف ،تاوەکو ھاوشێوەی وڵاتانی بەھاری عەرەبی و راپەرینی گەنجان و شۆرشی تورەی لاوانی خوێن گەرم ھەڵنەگیرسی بەخۆتانا بچنەوەو چارەنوسی گەنجان بەرەوە خۆش گوزەرانی بەرن ئومێد و ژیانیان بۆ بگەرێننەوە ،چونکە ھیچ ھێزێک ناتوانی خۆی بگرێت لەبەردەم شۆرشی گەنجانی برسی و بێ ئومێد.

 

  • 1