ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمساڵ ١٢١ ساڵ بەسەر یەکەم ڕۆژنامەی کوردستان تێدەپەڕێت، کە لەلایەن میقداد بەدرخان بە چاپ گەیەندراوە. ساڵانە ئەم یادە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر دەکرێتەوە. ڕۆژنامەنووسنای کەرکووک لە دوای پێکهێنانی لقی کەرکووکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەم یادەیان بەرز نرخاندووە.

لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ڕۆژنامەنووسانی کەرکووک لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا فەرامۆش کراون.

لقی کەرکووکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، بەردەوام چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە و ڕۆڵ و کاریگەری باشیان لەسەر ئاستی پارێزگایەکە هەبووە، تاوەکو کارەساتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دۆخەکە گۆڕا. جۆرێکی تر خوێندندوە بۆ بارودۆخەکە دەکرێت بە سەندیکاکەشەوە.

لەڕابردوودا گوایە کورد خاوەن دەسەڵات بووە، هەرچەند ئەمە ناڕاستە، بەردەوام حکوومەتی بەغدا حوکمی کەرکووکی کردووە، کورد تەنیا بەڕێوەبەر و پارێزگار و پۆلیس بووە، خاوەنی بڕیار نەبووە. ڕۆژنامەنووسان ئەگەر ڕووبەڕووی کێشەی یاسایی ببوونایەتەوە، دادگای کەرکووک بە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکردن. لەکاتێکدا یاسای کاری ڕۆژنامەوانی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسندکراوە.

دادگای کەرکووک سەر بە حکوومەتی بەغدایە، بە یاسای عێراقی کاری دادگایی ڕایی دەکات.

جگەلەوەی ڕۆژنامەنووسانی سەر بە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە هەموو ماف و ئیمتیازاتێک بێبەش کراون، چونکە لە کەرکووک هیچ جۆرە ئیمتیازاتێک بۆ ڕۆژنامەنووسان نەبووە. ئەگەرچی لە ساڵی ٢٠٠٧دا لقی کەرکووکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان توانی ٢١٢ پارچە زەوی لە گوندی سێکانیان بەدەست بێنێت بۆ ڕۆژنامەنووسانی کەرکووک لە ڕێگەی مەڵبەندی

دووی یەکێتیی نیشتمانی کە هیچ تاپۆ و نووسراوێکی فەرمی نەبوو، هەر ڕۆژنامەنووسێک ٥٥ هەزار دیناری زەوییەکی لێوەرگیرا، ئەگەرچی زەوییەکە گردۆڵکە بوو، سەندیکا ڕێکی خست، دواتر لە ڕۆژنامەنووسان وەرگیرایەوە و جارێکی تر دابەش کرایەوە بەسەر خەڵکی تردا.

ئەمساڵ لە یادی ڕۆژنامەگەریدا، سەندیکای کەرکووک ئەو یادەیان لە کۆڕێکدا بەرز نرخاند، کە دەبوو لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بارودۆخی ڕۆژنامەنووسان و پێشلکردنی کارەکانیان بەداتا پێشکەش بکردبووایە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

  • 1