ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەگەر چاوێک بەمێژودا بخشێنەوە کۆمەڵ لەچەن خێزانێک پێکھاتبوو،بۆیە کامیان خاوەن دەسەڵات و ھێزبوایە فرمانەکانی لای خەڵکەکە جێگای یاسای ئەمرۆی گرتبۆوە،رودانی ھەرگرفتێک لەکۆمەڵگا بەرەو روی ئەو دەکرایەوە ئەویش بریاری خۆی لەسەر ئەداو ئیتر کەسیش بۆی نەبووە بەرھەڵستی بریارەکەی بکات،دواتر ئەو خاوەن دەسەڵاتە لەھۆز و خێڵدا ناوی سەرۆک ھۆز و خێڵیان ھەڵگرت ،

دوای ھاتنەکایەی کشتوکاڵ و بۆ بەرێوبەردنی ھۆکارەکانی بەرھەم ھێنان خۆسەپێنەران بەپێی دابونەریت کۆمەڵەکەیان بەرێوە دەبرد و زیاتریش بیریان لای بەرژەوەندی خۆیان دەکرد وەک لەبەرژەوەندی خەڵکی ،بەو پێیە کۆمەڵگا دابەش بوو بۆسەر دوچینی سەرەکی کۆیلە و ئەستۆکراتیکی ،یەکەمیان نزمترین و دوەمیان بەرزترین چین بوون ،

ئاغا و دەرەبەگ ئەو چینە چەوسێنەرەی لەسەردەمی کشتوکاڵەوە خاوەن و موڵکداری زەوی زاربوون وبەزۆرەملێ زەوی موڵکی جوتیارانیان داگیرکردووە ، ھەتاوەکو راپەرینی 1991ئەم چینە خوێن مژ و چەوسێنەرە دەم سپی و حوکمرانی خەڵک بونە ھەرکەسێک بەرھەڵستی کردایە  لەلایەن کویلەو پیاوەکانی ئاغاوە سزادەدران ،ھەروەھا دژی ھەموو جۆرە پێشکەوتنێکیک بونە لەبورای خوێندن و پێشکەوتن و رۆشنبیر بونی خەڵکەوە.

ئەم ڤستیڤاڵی خێڵ و عەشرەتانە زیندووکردنەوەی سەردەمی دەربەگایەتی و جیاوازی چینایەتی و گەورە بون و فراوان بوونی دەسەڵاتی کوێخا و ئاغایە بەسەر کەسانی ھەژار و دوبارەبونەوەی ئەو سیستمە چەوسێنەرەیە کەساڵانێک کۆمۆنیست و چەپەکان خەباتیان کرد بۆ لەناوبردنی ئەو سیستمە سەقەتە.

کاتێک عەشیرەت و خێڵ پتەو بوو یاساو دادگاکان بێ دەسەڵات دەبن ،چونکە عەشیرەت و ئاغاو کوێخا یاسای تایبەتی بەخۆیان ھەیە و بەو یاسایە حوکم ناکەن کەدادگاکان بریاری لەسەر ئەدەن ، بۆیە ھەر بریار و یاسایەک دژی خۆیان بێت رەتی دەکەنەوە ئەوکات یاسا ناتوانی بەیەک ئاراستە لەھەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بروانێ.

ئەوەی مایەی نیگەرانیە دەسەڵات دارانی كورد دوبارە ھەوڵدەدەن بۆ گەرانەوەی ئەو سیستمە کۆنە ، لەپێناو مانەوەی خۆیان کۆکردنەوەی دەنگ جارێکی تر ھەوڵدەدەن دەسەڵاتی کوێخا و ئاغا بەسەر ھاوڵاتیان و ھەژاران دا بسەپێنن و سیتەمێکی چینایەتی دروست بکەنەوە ،

گەلی کورد ھەمیشە بەدەست چینی کوێخا و ئاغا و دەرەبەگەوە ناڵاندویەتی و ئەمانە رێگر بوونە لە پێش کەوتنی سیستمەمی پەروەردەو خوێندەوار بوون و رۆشنبیری خەڵک و بەیەک ئاست تەماشاکردنی سەرجەم چینو توێژەکانی کۆمەڵگا، تەنھا کوری کوێخا و ئاغا مافی خوێدنی ھەبووە و لەگوندەکان و چینی ھەژاران ھەمیشەشەق تێ ھەڵدارو و بونە تەنانەت نەیان وێراوە داوای مافەکانی خۆشیان بکەن.

ھێشتنەوەی پاڵپشتنی کردنی کلتوری خێڵ و گەورەکردنی رێگرە لەوەی کورد ببێتە گەلێکی یەکگرتوو ، ئەوە جگە لەوەی سەندنەوەی بەشێك لە دەسەڵاتە لە دەسەڵاتی ئەمڕۆ كە دواجار لەناوچوونی سەرجەم ئەو خەباتەیە کە ،گەلەکەمان لەپێناو ئاشتی و پێکەوە ژیان و دیموکراسی بەدەستی ھێناون.

 

 

 

  • 1