ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نووسینی / بڕیار محەمەد 

ئەمڕۆ 217 رۆژە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هاتووە كە لە 30ی ئەیلولی ساڵی پار ئەنجامدرا وه‌و حكومه‌ت پیك نه‌هینراوه‌، هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتیش ئاشكرایە بۆ رێكنەكەوتنی لایەنەسیاسیەكانی كوردستان دەگەرێتەوە لەسەر پۆست و داواكاری وەزارەت و جێگرو هتدد...

رەنگ دانەوەی هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت زۆر بە ئاشكرا لە میدیاكانەوەو لەزاری بەبرسانی باڵای حزبەكوردستانیەكانەوە دەركەوێت كە لە ئێستادا زیادكردنی جێگرێك بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم و پێشتر داواكاری نەبوونی دووجێگیر گرفت بوو ،بۆیە بە روونی دیارە پرسی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەبەر بەرژەوەندی خەڵك نیە بەڵكوو لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بۆ دامەزراندنی كەسی زیاترە بۆ بەبرسانی حزبەكان لەنێوەندی حكومەتدا .

جا لەم نێوەندە لەماوەی ئەم ساڵدا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان ،دەرچووانی زنكۆ و پەیمانگاكانیش چەندین خۆپیشاندان و گردبونەوەیان بۆ دامەزراندن ئەینجامداوە و داوای دامەزراندن دەكەن .

داواكاری دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان لە بری هۆڵی داخراو لەسەر شەقام لەبەر تیشكی خۆر باران ئەنجام دەدرێ ،بەڵام داوای حزبەكان بۆ دامەزراندن لەهۆڵًە داخراوەكان بە خواردەوەی ئاوی دڵۆپێنراو میوەی بەتام بەرێوەدەچێ.

  • 1