ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئازادی تاکەکەس مافی ھەموو مرۆڤێکە،لەچواچێوەیەک کەسنورێکی دیاری کراوی تایبەتی خۆی ھەیە ،مرۆڤ دەتوانی سەرجەم حەزوئارەزوەکانی خۆی ئەنجام بدات لەو چوارچێوە دیاری کراوەدا ،ئەگەر پێچەوانەی کۆمەڵگا و کلتور و ئاینیش بێت ،بەمەرجێک لە سنوری ئازادیەکانی خۆی تێنەپەرێتە سەرکەسانی تر، لەکۆمەڵگای دیموکراسیدا مرۆڤ ئازادە ،لە ھەڵگرتنی ئایدۆلۆژیا و ئاین و سەرەجەم ئەو شتانەی مافی تاکەکەسن .

ئازادی تاک بریتی یە لەو ئازادییەی کە شایستەی هەر تاکێکە کە پێی بدرێت ، تا سنوری ئازادی تاکێکیتر ، تا ئەوکاتە ئازادە ، سنور بەزێنی ئازادی کەسانیتر نەکات ، چونکە سنوربەزاندنی ئازادی خۆی لە خۆیدا گەورەترین شکێنەری ئازادی تاکە .

هەرکاتێکیش ئازادی مانای پێچەوانەی خۆی وەرگرت ، ڕەوشێکی خراپ دروست ئەبێت بۆ تاکەکان ..

بەڵام لەکۆمەڵگایەکی وەکو ھەرێمی کوردستان کەحوکومەتێکی دیموکراسیەودانیشتوانی ئەم ھەرێمەش، کەزۆرینەیان مسوڵمانن ئامادەنین بە دانپێنانی ئازادیەکانی ئەوانی تر و سەرجەمیان رەت ئەکەنەوە، کەپێچەوانەی ئاین و ئایدۆلۆژیا و کۆمەڵگاکەی خۆیان بێت بەپاساوی بڵاو بونەوەی فەساد و بێ ئەخلاقی لەناو کۆمەڵگادا ، ئەمەش دەبێتە ھۆی پێشێل کردنی مافی ئازادی کەسانی تر و ئاژاوەو دوبەرکی لێ دەکەوێتەوە . 

مەشروب خواردن و سێکس کردن و ھەر ئازادیەکیی تر لەسنوری خۆیدا مافی ئازادی تاکەکەسە و مرۆڤ ئازادە لەچوار چێوەی سنوری ئازادیەکانی ئەم شتانە بکات بەمەرجێک زیان بەکەسانی تر نەگەیەنی ،چۆن گەنجێکی مسوڵمان ئازادە نوێژ بکات و بچێتە مزگەوت ھەموان پێمان قبوڵە لەپێناوی پێکەوە ژیان و ئازادیەکانی تاک، تۆش پێویستە قبوڵت بێت و سنوری ئازادیەکانی کەسانی تر پێشێل نەکەی.

دەبێت جیاوازیەکان قبوڵ بکەین چۆن ئەوان قبوڵیانە مزگەوت دروست بکرێ دەبێت تۆش پێت قبوڵ بێت کلیسایەکی ئاینێکی تر دروست بکرێت بۆ خودا پەرستی خۆیان دەبێ ھەردولا قبوڵتان بێت شوێنێک بۆ خواردنەوەی مەشروب و خۆبەتاڵ کردنەوەی گەنجان ھەبێت ، 

لەپێناوی پێکەوە ژیان و نەمانی رق و قینە، لەناو کۆمەڵگاکەمان دەبێ دان بەیەکتریدا بنەین و یەکتریمان پێ قبوڵ بێت گەر بەپێچەوانەوەش بین ئەوا جیاوازی رەگەزی و گروپی توند رەوی جیاواز دروست ئەبن بۆ لەناو بردنی یەکتری.

ئازادی تاک، یەکێکە لە مافە سەرەتایی و سەرەکیەکانی مرۆڤ ، بەبێ جیاوازی لە ڕەنگ و ئایین و نەتەوەو ئایدیایەک ، لە حاڵێکدا وەزعی سیاسی و ئەدای حکومەت و دابینکردنی ماف ، بەشێوەیەکی گشی لە ھەرێمەکەمان و ئاستی دیموکراسی پرسیاری زۆری لەسەرە .

ھەربۆیە پیشەی سەرەکی رێکخراوە مەدەنیەکان و چالاکوانانی مەدەنی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان ، بەشێوەیەکی گشتی ،داکۆکی کردنە لە ماف و داخوازیەکان و پەنجە خستنەسەر کێشەو ئاستەنگ و گرفتەکان .

بەڵام بەداخەوە زۆرجار ئەم چینە ڕووبەڕووی توندو تیژی جۆراو جۆر بوونەتەوە ، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەست درێژیە بۆ سه رسنوری مافی ڕەوای تاک .

بۆیە پێویستە یاسایی تایبەت تر دەربکرێت لەلایەن حوکومەتەوە و ئەو فاکتەرانە دەست نیشان بکەن کەدەبنە ھۆکاری پێشل کردنی مافی تاکەکەس تاوەکو کۆمەڵگاکەمان بەرەوە و دواکەوتویی و نەخوێندەواری و توشی ململانێی و پێکدادانی ئادیدیا جیاوازەکان نەبێتەوە.

 

  • 1