ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان لە 45% بەشداری ھەڵبژاردانیان کردووە،کە گومانیش لەو ژمارەیە دەکرا لەلایەن چاودێران و رۆژنامەنووس ولایەنە نارازیەکانی پارتەکوردیەکانەوە، بەم پێیە پەرلەمانی کوردستان نوێنەری لە سەدا 45% دانیشتوانی ھەریمن، کەوایە کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی نەک ھەر کارێکی ھەڵە بوو،بەڵکو باجدانی دیموکراسیە کە ھەمیشە ھێزی کەمینە ئەم باجە ئەدات،

ھەڵبژاردنی سەرۆک پێویستە لە ناو میلەت دا بکرێ و میلەت ھەڵبسێ بەدەنگدان و یەکلایی کردنەوەی کاندید و ھەڵبژاردنی کەسێکی شایستە،نەک وەکو ئێستا،کە لایەنەکانی پەرلەمان بێ گویدانە ئیرادە و دەنگی ئەوکەسانەی متمانەیان پێ کردوون،لەپێناوی پۆست و کورسی و دەسەڵات و ملاملانیی حیزبی کەبگەن بەمەرامەکانی خۆیان،ئەبنە ھاوبەشی دەسەڵاتێک،کە لەماوەی پێشودا ھەزارەھا تاوان و تۆمەتیان بۆیەک ھەڵدەبەست و ساڵانێک دژایەتیان ئەکردن،بەڵام ئێستا لەبەر تموحی سیاسی،دەنگ و ئێرادەی خەڵک ئەفرۆشن بۆ پلەو کورسی، بە ناچاری کەسێک ھەڵدەبژێرن،کەلایەنی دەسەڵات بۆی دیاری کردوون.

ئەگەر ھەڵبژاردن لەناو پەرلەمان بکرێت،ئەو مافی دیموکراسی تاک پێشیل دەکرێ و ھێزێکی سیاسی لەبری گەل،کاندینی بەربژێری دەسەڵات ھەڵدەبژێری،ئەمەش پێچەوانەی دیموکراسیەو لێسەندنەوەی مافی ھەڵبژاردنە لە میلەت،

بۆیە ھەر ھێزێکی دەسەڵات و ئۆپسزوین دەنگی داوە بەکاراکردنەوەی ھەڵبژاردنی یاسای سەرۆکایەتی،ئەوە مافی دەنگدانی ئەوانی پێشل کردوە و لەبەر پۆست و دەسەڵات دەنگ و ئیرادەی خەڵکی فرۆشتووە.

ھەڵبژاردنی سەرۆک لەناو پەرلەمان راستە دیموکراسی ئەوە دراوە کەھەمووکەس خۆی ھەڵبژێری،بەڵام بە رێکەوتنی سیاسی و دابەش کردنی پلەو پۆست ھەر زۆر زوتر یەکلای کراوەتەوە 

دیموکراسیەت لە کوردستان بووە بە چەکێک بە دەست ئەو پارت و ھێزەی کە زۆرینەیەو لەدەسەڵات دایە، هەڵبژاردن چەکێکە بۆ ھەڵخەڵتاندنی خەڵکی، چونکە ئاشکرایە ئەبێ کێ سەرۆک بێت.،

لایەنی زۆرینە لە دیموکراسییەتدا بەس هەڵبژاردنەکەیان پێ قبووڵە، چونکە دەتوانن بە ئاسانی بە پێشنیارکردنی پلەو پۆست دەنگی ھێزێکی سیاسی بکرن و بەئاسانی مەرامی خۆیان بەدەست بخەن، بەڵام مافە دیموکراسییەکانی تر ھەمویان پێشێل دەکرێن، وەک مافی کەمینەکان، مافی نەتەوەکان مافی ئەو %55بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردنیان نەکردوە، مافی لایەنە سیاسیەکان و مافی ئەوکەسانەی بەشداریان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن نەکردووە،مافی ڕۆژنامەگەری، مافی کارکردنی ئازاد بۆ کۆمەڵگای مەدەنی، مافی ئۆپۆزسیۆن هەمووی بە هیچ تەماشادەکرێن لەلایەن ئەو ھێزانەی پەرلەمان،کە سەرۆک ھەڵدەبژێرن بە رێک کەونتی سیاسی و کەمینە دەبێت باجی زۆرینە دات.

 

  • 1